He Came Back ||J.JK

By Sti1lwithyou

605 112 269

دوای ئەوە جیۆن جۆنگکووک ژیانێکی پر شاهانەی هەڵبژارد لەسەر خێزانەکەی و منداڵەکەی،دوای چوار ساڵ هەواڵی ئەوەی پێ... More

1
2
3
4
5
7

6

70 13 33
By Sti1lwithyou





ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن ♡︎
_____________________________________________________




هەرچە زستان بوو کەشوو هەوایەکە سارد بەڵام خەڵکەکە هەموو هاتبوونە دەرەوە، شاری یاریەکە پری بوو لە خێزان.

ماریان زۆر دەترسا لەوەی کورەکەی لەم قەڵەباڵغیە ون بکات بۆیە بە توندی دەستی کورە بچوکەکی گرتبوو
جوون مین بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە نەیدەتوانی یاریەکان بە ئارەزووی خۆی تاقیبکاتەوە،بەڵام بە لایەنی کەم زۆر دڵخۆشبوو دوای ماوەیەکی زۆر دووبارە گەراوەتە دەرەوە.

کاتێک شاری یاریەکان جێهێشت گەرانەوە نزیک ئۆتۆمبێلەکە،چاوەکانی جوون مین پڕی بوون لە فرمێسک،ماریان دڵی ئازاری هەبوو بەهۆی جوون مین، بەتوندی گورەکەی لە باوشگرت
" کورە ئازیەکەم،دایکت بەڵێنت پێدەدات کە دەتەندروستیت باشتر بوو دووبارە بتگەرێتەوە ئێرە"

" باشە"
ماریان نەیدەزانی چۆن دڵی کورە بچوکەکەی بداتەوە دەستە بچوکەکانی گرت و ماچیانی کرد.
" دەتەوێت برۆین نانی ئێوارە بخۆین؟"

" بەڵێ!"

ماریان رووی وەرگێرا بۆ دواوە سەیری جۆنگکووکی کرد کە خەریکی مۆبایلەکەیەتی،لەو کاتەوە هاتوون بەردەوام پەیوەندی لەگەڵدایە،ماریان وا بە پێویست زانی کە چیتر جۆنگکووک لە گەڵیان نەبێت تاکو چیتر لەکاتەکانی نەگرێت.

" ئەگەر سەرقاڵیت دەتوانیت تۆ بگەرێتەوە ماڵەوە،ئێمە بە تاکسی دەگەرێینەوە"

جۆنگکووک برۆیەکانی بەرزکردەوە.
" دەتەوێت لەلایەن داپیرەوە سەرزەنشت بکرێم؟"


بەیەکەوە رۆیشتنە نێو رێستۆرانتەکە،کە زۆربەی جارەکان ماریان جوون مین دەهێنێت بۆ ئێرانە.


جۆنگکووک دانی بەوە نابوو کە ماریان باشترین دایکە کا تاکوو ئێستا بینیبێتی.
ماریان یارمەتی کورە بچوکەکەی دەدا کە تاکو لەسەر کورسی منداڵان دابنیشێت بۆ نانخواردن،یارمەتی کورەکەی دەدا لە کاتی نانخواردن و پارچەی بچوک بچوکی دەخستە دەمی.

کاتێک جوون مین هەستی بە تێری کرد سەیری دەورووبەری خۆی کرف لەناکاو چاوی کەوتە سەر پیاوێک کەهاتە ژورەوەی رێستۆرانتەکە.

" دایکە،مام لێرەیە"
ماریان سەیری هەمان ئاراستەی ئەو شوێنەی کرد کە کورەکەی ئاماژەی بۆی دەکرد،پیاوێک بوو بە قاتێکی نیلیەوە لەگەڵ هاورێکانی هاتبوویە ئێرە، ئەوە پارک جیمین بوو.

جیمین بەهەمان شێوە دایک و کورەکەی ناسیەوە،ئیزنی لە هاورێکانی وەرگرت بەرەو لای ئەوان هات و سڵاوی لێیان کرد.
جوون مین زۆر دڵخۆش بوو بە بینینی جیمین.
" مامە جیمی"

پەپەرۆشیەوە سڵاوی لێیدەکرد.
جیمین بە زەردەخەنەوە دەستی بە قژی جوون مین دادەهێنا
" جوونی ئازیزەکەم ئایا تێربوویت؟"
" بەڵێ من تێر بووم"

جیمین چاوی بڕیە جۆنگکووک بەرێزەوە سەری دانوەند و سڵاوی لێی کرد
" سەرۆک جیۆن"
دەستی درێژ کرد بە مانای تەوقەکردن.

جۆنگکووک زانی ئەو پیاوەی بەردەمی بەرێوبەری جێبەجێکاری گروپی خێزانی پارکە.

جۆنگکووکیش هەمان کاری بەرامبەر بە جیمین کردەوە.
دواتر جیمین سەیری ماریانی کرد
" تازە گەرابوومەوە لە گەشتی کار،بەرەو نەخۆشخانە رۆیشتم بۆ ئەوەی سەردانی جوون مین بکەم بەڵام وتیان کە جوون مین لە نەخۆشخانە نەماوە،زۆر دڵم پێی خۆش بوو"

ماریان سەری بە مانای تێگەیشتم جوڵاند
" بەڵێ راستە،دوێنێ نەخۆشخانەی جێهێشت"
هاورێکانی جیمین چاوەرێی ئەویان دەکرد
" لەکاتێکی دیاریکراودا دووبارە قسەدەکەیەوە ئێستا ماڵئاوا"

" خوات لەگەڵ مامە جیمی"
جوون مین بە دەستە بچوکەکانی ماڵئاوی لەو پیاوەی بەردەمی دەکرد کە خەریک بوو دەرۆیشت.


جۆنگکووک سەیری ئەو پیاوەی دەکرد کە پشتی تێکردبوون بەرەو هاورێکانی دەرۆیشت،پشتی دایەوە کورسیەکە و لە ماریان و جوون مینی دەروانی بەبێ باوری و گاڵتە ئامێزانە سەری دەجوڵاند،جۆنگکووک پیاوە دەزانێت هەستەکانی پیاو چۆنن بەرامبەر بەو ئافرەتەی کە خۆشیدەوێت،ئەو سۆز و خۆشەویستی لە چاوەکانی و جوڵەکانی جیمینی بەرامبەر بە ماریان دەبینی،ئێستا تێگەیشت کە ماریان بۆچی هێندە بە ئاسانی رازی بوو بۆ ئەوەی جیابێتەوە،ئاشکرایە کە پارک جیمینی خۆشدەوێت.

ماریان هەستی بەوە دەکرد کە جۆنگکووک لێیدەروانێت بۆیە کەمێک سەری بەرزکردەوە دڵنیابوویەوە لەوەی کە جۆنگکووک سەیری دەکات،بەڵام تێنەدەگەیشت کە بۆچی بەو شێوازە گاڵتەجاریە لێی دەروانێت،نەیدەتوانی بیربکاتەوە کە ئەم جارە چی کردەوە تاکوو بەم شێوازە لێی بروانێت؟

جوون مین و ماریان لەبەردەم دەرگای رێستۆرانتەکە چاوەرێی ئەوە بوون کە جۆنگکووک ئۆتۆمبێلەکەی لە گەراجەکە دەربهێنێت.
لەم کاتەدا جوون مین پشمی وای کرد تۆزێک ئاو لە لوتی بێتە دەرەوە ماریان لە نێو جانتاکەی هەوڵی دەدا بۆ دۆزینەوە کلێنس،بەڵام لەو کاتەدا باڵۆنێک لەناوەندی شەقامەکە کەوتبوو،وای لە جوون مین کرد بەرەو لای باڵۆنەکە رابکات بەبێ بیرکردنەوە.

ماریان سەیری کرد کورەکەی لەلا نەماوە،گیانی بەستی هەستی کرد دڵی دێتە دەرەوە دەیتوانی گوێی لە لێدانەکانی دڵی بێت کاتێک بینی کورەکەی بەورەو شاقەمە جەنجاڵەکە رادەکات کە پریەتی لە ئۆتۆمبێلی خێرا،ماریان بە خێرای بەرەو رووی کورەکەی رۆیشت کاتێک بینی ئۆتۆمبێلێت بەخێرای بەرەو ئاراستەی کورە بچوکەکەی دێت.

جوون مین هەوڵی دەدا باڵۆنەکە هەڵگرێت بەڵام بەخێرای دایکی ئەوی راکێشایە باوەشی خۆی،خۆشبەختانە شۆفێرەکە بە خێرای ئاراستەی خۆی گۆڕی و ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند،ماریان زۆر بە خراپی قاچەکانی لە ئەرزەکە خشابوون،هەستی بە ئازار دەکرد بەڵام خۆی بەلاوە گرینگ نەبوو ئەوەی گرینگ بوو ئێستا تەندروستی و سەلامەتی کورەکەیەتی.

" خاتوون ئایە ئێوە باشن؟"
هەردووکیان هێندە ترسابوون نریاندەتوانی وشەیەک لە دەمیان بێننە دەرەوە.

ماریان بە توندی کورەکەی لەباوشگرتبوو
" جوونی منت زۆر ترساند"
" دایکە من باشم"
لەو کاتەدا جۆنگکووک ئۆتۆمبێلەکەی هێنابویە دەرەوە،کاتێک بینی ئۆتۆمبێلێک بەخێرایەکی زۆر بەرەو کورەکەی دەروات بە هەموو هێزی خۆی رایکردبوو بۆ لای بەڵام لەمکاتەدا ماریان ئەوی رزگار کرد.

بینینی ئەوەی کە کورەکەی و ماریان باشن و ئازاریان پێنەگەیشتوە هەستی بە ئارامی کرد دواتر بەرەو ماریان رۆیشت و هەڵی ستاندەوە لەئەرزەکە
" باشیت؟"

ماریان هیچ هەستی بەباشی خۆی نەدەکرد،گشت گیانی ئەلەرزا،چی ئەگەر کورەکەی لە دەست دابا؟ تەنیا بەبیر کردنەوە لەوە دڵی پڕ بوو.

جۆنگکووک کورەکەی لە باوشگرت و دەستی ماریانی گر
" بابرۆینە نێو ئۆتۆمبێلەکە"



دوای ئەوەی گەرانەوە ماریان کورەکەی بردە ژوورەکەی خۆی و گەراماوی پێ کرد،جوون مینی لە باوشگرتبوو و گۆرانی بۆ ئەوت ، بۆ ئەوەی هەست بەباشی بکات،ئەوە شتێکی ئاسان نەبوو بۆ هەردوولایەن.

" دایکە داوای لێبوردن دەکەم"
کاتێک دەستەکانی لە ملی دایکی ئاڵاندو ماچی روومەتی کرد .
ماریان ماچی نێو چەوانی کورەکەی کردەوە .

" ئەم جارە دەبێت ئاگاداری خۆت بیت،نابێت بێ سەیرکردنی ئاراستەکان برۆیتە نێو شەقامەکان"

ماریان دووبارە دەستی کردەوە بە گۆرانی وتن تاکوو کورەکەی خەو بردیەوە،بە هێمنی کورەکەی لەسەر جێگاکەی پاڵخت و بە گەرمی دایپۆشی.


بەرەو نهۆمی خوارەوە رۆیشت،پێداویستەکانی تیمارکردنی دەرهێنا،دانیشت لەسەر قەنەفەکە و پانتۆڵی قاچی راستی هەڵکرد،دەورووبەری چۆکی هەموو رووشا بوو،خوێنەکەی وای کردبوو پانتۆڵەکەی پیس بێت،سندوقی تیمارکردنەکەی کردەوە و دیتۆڵی پاکردنەوەی برینی دەرهێنا و لە پەمۆکەی دەستی دا،ویستی لە چۆکی بدات بەڵام کەسێک پەمۆکەی دەستی برد.




ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن ♡︎
_____________________________________________________
لە هەڵەی رێزمانیم ببورن♥️
241206

جوون مینم کوو دێتە پێش چاو😭😭

Continue Reading

You'll Also Like

8.6M 276K 51
As Dallas and Drayton navigate life in the spotlight, Spencer is navigating intense feelings for Nathan - her best friend's brother. ...
725K 78.8K 30
AKSHAT SINGHANIA - A literature professor in Singania Institute of Arts and Commerce. He is soft and caring person with a tough exterior, who doesn'...
180K 4.2K 39
━━━he'd never understood anything so much. harry potter. maruaders era. female oc. sirius black. 2/1/23 ; 4/25/23 @𝙣𝙚𝙗𝙫𝙡𝙖𝙘𝙤𝙨𝙢𝙤𝙜
5.7K 1K 15
"با یاری بەرد کاغەز مەقەس بکەین" 22 may 2022 29 nov 2022