--
𝟑𝟎
Vote and coment|
'كـــۆمێنـــت لەنێـــوان دێـــڕەكان
بەجـــێ بـــهێـــڵە'
--
مەلەس پۆڤـــ:
تایهیۆنگ | پێت چۆنە كار لەسەر دووەم مناڵمان بكەین؟
مەلەس | ئەوە تۆ چی ئەلێیت گەمژە
'ڕاستەوخۆ تایهیۆنگم لەخۆم دورخستەوە '
تایهیۆنگ | بۆچی حەزت لێی نیە؟
بەڕاستی من زۆر حەزم لە منداڵە
برایەك بێت كە لە پشتی سالیا بێت
خوشكێك بێت كە پێكەوە گەورە بن و نازیان بكێشین
مەلەس | تكایە تایهیۆنگ باسی منداڵ مەكە
گیانم ئەهێشێت
تایهیۆنگ | بۆ تاقانەكەم؟
مەلەس | من 13 ڕۆژە سالیام بووە ،
باسی منداڵی ترم بۆ ئەكەیت؟
تخوا دوركەوە
تایهیۆنگ| دەی قەیناكە با ببێت بە ساڵێك ئینجا تۆش گوناحیت
مەلەس| تشش
'ڕۆشتمە سەر جێگاكەم و ڕاكشام تایهیۆنگیش لە باوەشی گرتم و ماچی ئەكردم منیش ماچم ئەكردەوە و هەتا خەوتین بەو شێوەیە بووین دوبارە لە درەنگانی شەو سالیا گریا و هەستام شیرم داپێی و ڕۆشتمەوە سەر جێگاكەم خەوتم
--
مەلەس | دە تایهیۆنگ لێمگەڕێ با بە دڵی خۆم جلێك لەبەر بكەم
تایهیۆنگ | نەخێر ئەو شتە كراوانە لەبەر ناكەیت
مەلەس | دە تایهیۆنگ خۆ ڕیا هەموو ڕۆژ هاوسەرگیری ناكات یەك ڕۆژە با بە دڵی خۆم جلێك لەبەر بكەم
تایهیۆنگ | نیە تاقانەكەم بگرە دەی ئەمە لەبەر بكە
تایهیۆنگ | یا ئەوەش زۆر جوانە لەبەرت خەلك هەمووی سێرت ئەكەن
مەلەس | تایهیۆنگ شێتت كردم تەواو یەك جل ناگۆڕم یەك قسەی تر بكەیت هەر قاچ ناكەمە هۆڵی ئەو ئاهەنگە
تایهیۆنگ| ئای سالیا كچە جوانەكەم براكەت لەوەتەی لەنێو سكی دایكتە چاك هۆڕمۆنی تێكداوە
مەلەس | خوایەەەەەە شێت ئەبم لە دەست ئەم پیاوە
تایهیۆنگ| من دەمێكە شێتت بوم چاو جوانەكەم با برۆین
'ڕۆشتینە خوارەوە تایهیۆنگ سالیای خستە سەر كورسیەكەی خۆی لە دواوە وە بەستیەوە خۆشی هاتە جێی شۆفێری ، ئێستا سالیا تەمەنی ساڵێك و سێ مانگە وە منیش ماوەی چوار مانگە دوگیانم دوو ڕۆژە ڕەگەزی منداڵەكەم دەركەوتووە كە كوڕە ، وە جون و ژوانهو هاوسەرگیریان كرد و ئێستا ژوانهو بە كچێك دوگیانە كە دوو مانگیتر لە دایك ئەبێت و ئەمڕۆ هاوسەرگیری ڕیا و جۆشوا'یە ،
گەیشتینە هۆڵەكە و تایهیۆنگ سالیای لە باوەش كرد و منیش قۆڵم خستە نێوو قۆڵیەوە و بەرەو ناو هۆڵەكە ڕۆشتین ئێستا شتەكان پێچەوانە بونەتەوە سالیا لای تایهیۆنگ ئاسودە ترە وەك لە من،
وە ڕیا و هاروشی زۆر خۆشدەوێت.
ئۆهـــ دەربارەی هاروو .
ئەو چاوی بە كچێك ئەكەوێت و زۆر یەكیان خۆشەوێت ، وە لەماس ئەو گەمژەیە هێشتا هەر سینگڵە ، وابزانم ئەبێت لە ئاخیرا دایكم بە زۆر ژنێكی بۆ بهێنێت لەم خەیاڵانە دەرهاتم چونكە منداڵێك جلەكەمی ڕاكێشا '
مەلەس | ئۆوو نیكی برازا جوانەكەم
'ئەوەم وت و ماچێكی نیكی'م كرد ئەو كوڕی لوكاس و مێلینایە ، وە منی زۆر خۆشەوێت بەڵام لەماسی خۆشتر ئەوێت. '
ماكس | سالیا نازدارەكەم وەرە لای باپیرە دەی
'سالیا لە باوەشی تایهیۆنگ خۆی هەڵدایە باوەشی باوكم منیش كەمێك خۆم توڕە كرد '
مەلەس | زۆر عەیبە بۆتان هەتا من هەم سەرەتا ئەچنە لای سالیا
ئیونجی| ئای ماكس ئەم كچە هەرگیز گەورە نابێت سالیا زۆر خۆشەویستە لامان بۆیە سەرەتا ئەچینە لای ئەو كچەكەم
مەلەس | دایكە گیان گاڵتە ئەكەم
ئەزانم چەنێك سالیاتان خۆشەوێت
'ڕۆشتینە جێگاكەی خۆمان ڕاوەستاین چونكە بوك و زاواكە دێن، ڕیا و جۆشوا هاتنە ژورەوە ڕاستەوخۆ فرمێسك لە چاوم كەوت، '
مەلەس | ئای تایهیۆنگ ڕیای بچكۆل چەند نازدارە لەنێو ئەم عەزیە سپیە
تایهیۆنگ | ئهم خوشكە بچكۆلانەكەم هاوسەرگیری ئەكات
مەلەس | دە تایهیۆنگ
'فرمێسكەكانم زیاتر بوو لەگەڵ ئەو قسەیەی تایهیۆنگ ، تایهیۆنگیش پێ ئەكەنی پێم و سالیاش كە تایهیۆنگی بینی پێكەنیەوە لەگەڵی چاوم خستەوە سەر ڕیا كە بەتەواوی بووە هاوسەری جۆشوا و ئەڵقەكانیان گۆڕیەوە سێری تەنیشت خۆم كرد هاروو وەك منداڵ ئەگریا وایكرد زۆر بە خراپی پێبكەنم '
مەلەس | تایهیۆنگ تایهیۆنگ سێری هاروو بكە وەی مردم
تایهیۆنگ | ئەمە بۆوا ئەكات خوێڕیە كەسێك ئاوا بیبینێت حەیامان ئەچێت وائەزانێت بە زۆر یاومانە بە شوو
مەلەس | دە ناحەقی ناگرم ڕیا زۆر نزیك بوو لە هاروشەوە چیتر لەو ماڵە نامێنێت لەگەڵمان و منیش بەتەنیا ئەمێنمەوە
تایهیۆنگ | ئای تاقانەكەم بۆچی بەتەنیای ژوانهو'ت لەگەڵە
مەلەس | بەڵام ئەو دوو ساڵ لەمن گەورەترە شەرمی لێ ئەكەم
'تایهیۆنگ باوەشی كردم و سێری سەماكردنەكەی ڕیا و جۆشوامان ئەكرد تایهیۆنگیش بەس بە من پێ ئەكەنی چونكە دەمێك ئەگریام و دەمێك پێ ئەكەنیم، مۆبایلەكەم دەرهێنا و ڕەسمێكی تایهیۆنگ و سالیام گرت'
'سالیا ڕێك لە تایهیۆنگ ئەچێت، وە جل و بەرگ و هەموو شتیان بەو شێوەیە بوو .'
'ئاهەنگەكە تەواو بوو پیرۆزبای خۆمان لە ڕیا كرد و گەڕاینەوە ماڵەوە ماڵەكە زۆر چۆڵە،
دوو رۆژی تر گەر هاروو ژن بێنێت من چی بكەم؟'
مەلەس | هاروو ئەمان پیاوی چاك بەو تۆ قەت ژن مەهێنە
جون | ئەوە چیە مەلەس دانیشە من خواخوامە ژن بێنێت كەمێك بە ژیانی خۆیەوە سەرقاڵ بێت
مەلەس | ئاخر كاكە جون ژن بێنێت دوای ژنەكەی دڵپیسی لێ ئەكات و ناتوانم وەك ئێستا لێوەی نزیك بم
جون | دە قەیناكە خوائەكات ژن ئەهێنێت هەر خۆم بۆی ئەهێنم
مەلەس | دەنا تخوا قەت بۆی مەهێنە
هاروو | وەیش چەن بێ ئیشن یەكێك نەزانێت وا ژن چاوەرێمە و بەیانی ژن ئەهێنم
تایهیۆنگ | چیە خوێری حەزیشت لێیە و دەریناخەی
هاروو | خوایە ئارامیم بەیتێ
'هەموومان پێكەنین بە كاردانەوەكەی هاروو شەوشادیمان كرد و هەریەكەمان رۆشتینە ژورەكەی خۆمان، بەڕاستی هیوای ژیانێكی خۆش بۆ هاروو ئەخوازم . ئەو كورێكی زۆر باشە ،
ڕاكشابووم لەسەر جێگاكەم وە خەریك بوو خەو ئەیبردمەوە '
تایهیۆنگ | سێركە مەلەس كوڕەكەمان شەق هەڵ ئەدات
مەلەس | ئایش لە ئێستاوە وەك باوكی شێتە
تایهیۆنگ | باوكی شێت و شەیدای دایكی بووە
مەلەس | قوربانی باوكیشی بم
تایهیۆنگ| خوانەكات چاو جوانەكەم،
'تایهیۆنگ دەستی لەسەر سكم دانا و بەو شێوەیە ، ئێستا زۆر هۆگر بە تایهیۆنگم و ئەویش زۆر لە من خراپترە،،'
دوای شــــــەش ســـاڵ :
مـــەلەس پۆڤـــ:
تایهیۆنگ | گەیشتین دابەزن
'لە سەیارەكە دابەزین و دەستی كچە بچوكەكەمم گرتبوو وە ڕۆشتینە ناو بەلەمەكە كە تایهیۆنگ بەبۆنەی لە دایك بوونی سالیا هاتوینەتە ئێرە ،'
مەلەس | تایهیۆنگ دەستی ئاكیرا بگرە با قاچی نەخزێت
تایهیۆنگ| بەسەردڵم تاقانەكەم
مەلەس | قوربانی دڵت بم
سالیا | دایكە وەرە لێرە ڕەسمێكی من و سیانا بگرە
مەلەس | بەسەرچاو كچە جوانەكەم دەی سیانا بڕۆ لای دادەت
'ئەوەم وت و ڕەسمی دوو كچە بچوكەكەمم گرت'
سیانا | كاكە توۆس وەرە
ئاكیرا | منیش هاتم
مەلەس | دەی هەرسێكتان جوان ڕاوەستن
'ڕەسمی هەرسێكیانم گرت ئاكیرا و سیانا زۆر لە تایهیۆنگ ئەچن، بەڵام سالیا لە خۆم ئەچێت وە سالیا و ئاكیرا پێكەوە ناگونجێن، هەمیشە شەڕیانە ، بەڵام سیانا لەگەڵ هەردووكیان ڕێكە وە هەردووكیان سیانایان زۆر خۆشەوێت چونكە خوشكی بچوكیانە ، سیانا و ئاكیرا باوەشیان كردبوو بەیەكدا و ڕەسمێكم گرتن '
'بە نزیكەی ئاوا بوو '
'منداڵەكان یاریان ئەكرد و من و تایهیۆنگیش سێرمان ئەكردن ڕۆشتمە باوەشی تایهیۆنگ و ئەویش باوەشی كردم '
تایهیۆنگ | مەلەس بیرتە كە دەستگیراندار بوین هاوارت بەسەردا ئەكردم و ئەتوت گەر هەزار ساڵی تریش بێت لێت جیائەبمەوە و هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو كەسە ئەكەم كە خۆشمەوێ؟
مەلەس | ئمم بیرمە ، ئەزانی جوابی ئێستام بۆ ئەو قسەیەم چیە؟
تایهیۆنگ | چیە؟
مەلەس | ئەو كەسە ئەوكاتە ڕێك بەرامبەرم بووە و ئەو قسانەم پێ وتووە ، تایهیۆنگ تۆ ئەو كەسە بوویت كە بویتە ڕوناكی ژیانم و خۆشیت هێنا بۆ ژیانم بویت بە باوكی منداڵەكانم و ئەمەوێت بۆ هەمیشە لەگەڵت بم خۆزگە زۆر زوتر تۆم بناسیایە و زوتر تۆم خۆشبویستایە
تایهیۆنگ| بەفیدای دڵت بم تۆ هەموو ژیان و شتێكی منیت من بێ تۆ بونم نییە هەرگیز ئەم تایهیۆنگەی ئێستا كە هەیە بەبێ تۆ بونی نەئەبوو
مەلەس | بە كورتیەكەی ئێمە لە هەموو كات و ساتێكدا پێویستمان بە یەكتریە و بۆ ساتێكیش نابێت لێك داببڕێین، خۆشمەوێی تایهیۆنگم
تایهیۆنگ| ڕێك بەوشێوەیە،
منیش خۆشمەوێی مەلەسم
سیانا | دایكە باوكە ڕاكەن ئاكیرا و سالیا باوەسی یەكیان كلدووە
'هەردووكمان پێكەنین لەگەڵ شۆك بونی كچە بچوكەكەمان و لە باوەشمان گرت و ماچمان ئەكرد '
-كـــۆتـــایـــی-
---
ئەم چیرۆكە تەنها بۆ بێزاری خۆم نوسیم بۆیە ببورن گەر هەر هەڵەیەكی تیابوو یاخود هەرشتێكی تر ،،، خواتان لەگەڵ🦋
---