كـــچە هـــەرزەكـــار ᵏᵗʰ✔︎

By p4rkdidi7

11.3K 1.4K 1.1K

؟؟؟| بـــێ هیـــوات ناكـــەم پورێ، ئـــاگاداری كـــچەكەت دەبم، ؟؟؟| بەم هاوسەرگیـــریە ڕازی نیم. ؟؟؟| واز لــ... More

ڕۆشتـــن بـــۆ كۆشكەكە|𝟏
هاتـــنی كـــاڕۆڵاین|𝟑
گـــەڕانـــەوەی تایهیۆنگ|𝟒
بڕیـــاری هـــاوسەرگیری|𝟓
ڕازی نەبوون|𝟔
پێویستە ڕازی بم|𝟕
دەستگیرانداری|𝟖
یەكتر بینینەوە|𝟗
بێڕەوشت|𝟏𝟎
نەخۆشی|𝟏𝟏
لێدان|𝟏𝟐
نەشتەرگەری|𝟏𝟑
سوڕی مانگانە|𝟏𝟒
وازهێنان|𝟏𝟓
توڕەبوون|𝟏𝟔
ڕابردوو|𝟏𝟕
ڕابردوو|𝟏𝟖
نەخۆشی|𝟏𝟗
هاوسەرگیری|𝟐𝟎
ماڵی نوێ|𝟐𝟏
هاوسەری ڕاستەقینە|𝟐𝟐
ماڵی باوكم|𝟐𝟑
گۆڕان|𝟐𝟒
زەهایمەر|𝟐𝟓
دوگیانی|𝟐𝟔
دڵپیسی|𝟐𝟕
لە دایك بوونی منداڵەكە|𝟐𝟖
خۆشەویستەكەی جون|𝟐𝟗
كۆتـــایی|𝟑𝟎

فـــۆبیـــا|𝟐

533 70 28
By p4rkdidi7


--

2
Vote and coment|

'كـــۆمێنـــت لەنێـــوان دێـــڕەكان
بەجـــێ بـــهێـــڵە'

--







مەلەس پۆڤ :

'پیاوێكی قۆز و چوارشانە لەسەر قادرمەكانەوە هاتە خوارەوە و بەرەو ڕومان هات'

؟؟؟| بەخێربێن دوای ماوەیەكی زۆر بچكۆلانەكەم !

ئیونجی | ئۆریۆن ! برا تاقانەكەم

'دایكم ئەوەی وت و رۆشتە باوەشی كەواتە ئەمە خاڵمە؟ پێنج مناڵی هەیە بۆچی ئاوا گەنجە ؟ واهـــ.. لەگەڵ دایكم باوەشەكەیان كۆتای پێهێنا و دواتر بەرەو لای ئێمەش هات و باوەشی كردین '

ماكس | ئۆریۆن برام ئەی تـــایهیۆنگ لەكوێیە؟

ئۆریۆن| لەگەڵ  كچەكەی جون و كوڕەكەی ئانا ڕۆشتن بۆ فرۆشتگایەك تا شت بكڕن

'باوكم سەری بە بەڵێ جوڵاند و پورە ئانا هات پێی وتین كە شتەكانمان بەرینە ژورەكانمان ئەم شوێنەی ئێمەی لێین وەك كۆشكێكە هێندە گەورەیە ، هەر كەسەو ژوری تایبەت بە خۆی هەیە . كەلوپەلەكانی خۆمم بردە ژورەكەم ژورەكەی من ڕوەو خۆرهەڵاتە ، دیمەنێكی زۆر جوانی هەیە .
شتەكانم كردە ناو دۆڵابەكەو جانتاكەم خستە ژێر بێدەكە و مەیك ئەپەكانم لەسەر مێزەكە بەجوانی دانا و ڕۆشتمە خوارەوە بۆلای ئەوانی تر

لەوكاتە باوكم باوەشی لە كورێك دابوو ،
وادیارە ئەمە تایهیۆنگە ؟ قۆزە ،
زیاتر نزیكتر بومەوە

تایهیۆنگ | پورێ ئەمە مەلەس'ە؟

ئیونجی | بەڵێ خۆیەتی كچە تاقانەكەی منە

مەلەس | سڵاوت لێبێت من مەلەس خۆشحاڵبووم بە ناسینت كاكە تایهیۆنگ

'بەڕێزەوە ئەمەم وت زۆر شەرم ئەكەم هەموویان چاویان لەسەر ئێمەیە ! لەوە ناخۆشتر چی ؟'

تایهیۆنگ| سڵاو لەتۆش مەلەس خان منیش هەروەها وە تەنها بڵێ تایهیۆنگ بەسە

'ئەو كوڕە بە زەردەخەنە چوارگۆشەیەكەیەوە ئەوەی وت و منیش سەرم بە بەڵێ لەقاند و زەردەخەنەیەكی جوانم پێ بەخشی و ڕۆشتمە لای لەماس دانیشتم،

هەر كەسەو لەگەڵ كەسێكی تر خەریكی قسە بوو ، گەورەكان پێكەوە و كوڕەكان پێكەوە و ئەو دوو خوشكەش لەگەڵ من جار جار قسەیان ئەكرد ،
ئەوان زۆر كراوەن وەك بڵێی چەند ساڵە یەك ئەناسین من ناتوانم وا زوو تێكەڵ بم . شەرم ئەكەم .. كەواتە شەرمنیەكەی من خاڵی لاوازی ژیانمە !

ڕیا | سۆرا كاكە جین كەی ئەگات؟

سۆرا | پەلە مەكە هەر یەت

مەلەس | كاكە جین كێیە ؟

ڕیا | دەستگیرانی سۆرا

مەلەس | ئۆهـــ نەمزانیبوو ،

ڕیا | هەرخۆی ئەمە یەكەمجارمانە یەكتری ببینین ناحەقت ناگرم من نەمزانیبوو پورم تەنانەت كچێكی هەیە ، خەمم لەوە ئەخوارد كە بێم بۆ ئێرە و تەنها سۆرا كچ بێت و ئەویش لەگەڵ كاكە جین ئەبێ و خۆم تەنها ئەبم بەڵام دڵخۆشم كە لێرە هاورێیەكم هەیە .

مەلەس | ئۆو ناخۆشە گەر بەتەنها تۆ كچ بیت،
هەرخۆی من دایمە بەتەنیا بووم دڵخۆشم كە دوو كچ لێرە هەن ،

'ئەوەم بە زەردەخەنەوە وت و ویستم قسەی تر بكەم بەڵام لەناكاو منداڵێك بە گریانەوە بەرەو لامان هات '

سۆرا | بێلا ؟چیبووە گیانی پورێ ؟

بێلا| پورێ لوتم

'ئەوەی وت و دەستی لەسەر لوتی لابرد لوتی هەمووی خوێن بوو چاومان زەق بۆوە بەپەلە كردمە سەر قەنەفەكە و هەردوو قۆڵیم بەرز كردەوە '

مەلەس | ڕیا سەهۆڵێك بهێنە

'ڕیا سەهۆڵەكەی هێنا و لەسەر لوتی ئەو منداڵە دامنا هاواری كرد لەبەر ساردی پارچە سەهۆڵەكە'

مەلەس | هێواش كچە جوانەكە با باش ببیت

جون| ئەوە بۆچی وای لێهاتووە !!
'جون بە ترسەوە ئەوەی وت'

مەلەس| خەمت نەبێت لوت پژان بەهۆی هیلاكی و ماندویەتیە ئەم منداڵەش دیارە بەهۆی دوری ڕێگاكە ماندوو بووە و لە نزیكترین دەرمانخانە دەرمانی بۆ وەربگرن ،

ئۆریۆن | واهـــ زۆر سوپاس مەلەس بەڕاستی دڵم كەوتە لەرز،

مەلەس | سوپاسی ناوێ خاڵە گیان ئەركی خۆمە
'ئەوەم بە زەردەخەنەوە وت '

سەهۆڵەكەم لەسەر لوتی لادا و چەند كلێنسێكم هێنا و لەسەر لوتی دامنا و منداڵەكەم دانیشاند و سەریم بەرز كردەوە ئەو منداڵە داماوە زۆر ترساوە هێشتاكە هەر گوێم لە هەنسكەكانیەتی،

مەلەس |مەگری بچكۆل گیان ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە زۆر هاروهاجیەتی ئەكەیت و ئاگاداری خۆت نیت لەمەودوا پێویستە ئاگاو لە خۆو بێت تا باش گەورە بیت باشە ؟

بێلا | باشە دكتۆر

مەلەس | من دكتۆر نیم ،، بەڵام سوپاس كە وات پێ وتم
'بە زەردەخەنەوە ئەوەم وت زۆر پێم خۆشبوو كە وای پێ وتم .. كلێنسەكانیشم لەسەر لوتی لابرد و ئێستا خوێنەكەی وەستاوە پەرداخێك ئاوم بۆی هێنا و دامێ و خواردی ئەو كچە بچوكە بە دەستە بچوكەكانی ڕومەتەكانمی گرت و ماچی كردم منیش ماچم كردەوە'

ئیونجی|ئەمەیە كچە دكتۆرەكەی خۆم ،

مەلەس|یاهـــ دایكە من هێشتا نەبوومە بە دكتۆر .

سۆرا| بەڕاستی لەم كاتەیا تۆ لێرە نەبوویتایە دڵمان لە ترسا ئەوەستا چونكە تا ئێستا شتی وای لێ نەهاتووە و ئەو تاقانەكەی ئێمەیە زۆر سوپاس مەلەس

مەلەس|ئەو قسانە مەكە لوت پژانێكی زۆر ئاساییە هەموو كەس ئەزانێت كە ئەوە بەهۆی ماندووبونی زۆرەوە ڕوئەدات وە خەمتان نەێت ڕوناداتەوە تەنها با ماندوو نەبێت،

جون| باشە مەلەس دوبارە زۆر سوپاست ئەكەین

'سەرم بە بەڵێ ڕاوەشاند و زەردەخەنەم بەڕویدا كرد و خزمەتكارەكان بۆ خوانی ئێوارە بانگیان كردین بۆیە چوینە شوێنی نان خواردنەكە و هەموومان دانیشتین من لایەكم لەماس و لایەكی تریشم ڕیا
دەستمان كرد بە نان خواردن واهـــ ئەمانە زۆر سەیرن لەسەر نان خواردنیش هەر قسە ئەكەن ،

خواردنەكەمان تەواو كرد و ڕۆشتینە هۆڵەكە دانیشتین

لەماس| كچێ مەلەس

مەلەس|چیتەوێ؟

لەماس|بڕۆینە دەرەوە تۆزێك پیاسە بكەین

مەلەس|نەخێر عەیبە بەتەنیا بڕۆین

لەماس|هاروش دێت

مەلەس| منیش بە ڕیا ئەڵێم بزانم

لەماس| دە پێی بڵێ دەی

مەلەس|ڕیا دێیت لەگەڵ من و لەماس و هاروو بۆ پیاسە؟

ڕیا|یەس دێم

مەلەس|بۆستن با بە دایكم بڵێم

'چومە لای گوێی دایكم وە پێم وت كە ئەرۆین بۆ پیاسە'

ئیونجی|باشە كچم بە لوكاس بڵێم بێت لەگەڵتاندا ئێووە ڕێگە نازانن؟

مەلەس| باشە دایكە پێی بڵێ

ئیونجی|لوكاس هەستە كوڕم بیانبە بۆ پیاسە ئێوەش گەر حەزەكەن بڕۆن لەگەڵیان
'دایكم ئەوەی وت و مەبەستی جون و تایهیۆنگ بوو كە وتی ئێوەش '

تایهیۆنگ| باشە منیش یەم

جون|من نایەم كەمێكی تر جین دێت با یەكێكمانی لێ بین

لوكاس|باشە دەی با برۆین

'لوكاس ئەوەت وت و هەستاین ڕۆشتینە دەرەوە لوكاس سەیارەكەی هێنا'

مەلەس| ئێ بۆچی سەیارە؟

تایهیۆنگ| ئێرە هەمووی قور و لیتەیە گەر بە پێ بڕۆین خۆش نیە و هەم بە سەیارە ئەڕۆین زیاتریش ئەگەڕێین

'ئەو كوڕە ئەوەی وت و منیش سەرم بە بەڵێ ڕاوەشاند تایهیۆنگ و لوكاس لە پێشەوە بوون و من و ڕیا و هاروو و لەماس ئەبوو لە دواوە بین'

هاروو| ئەرێ جێ نیە كاكە تەقیم با بەپێ بڕۆین

لوكاس|جێتان ئەبێ دەی دانیشن خۆ نەئاوساون

لەماس| تۆ خۆو ئیسراحەتی و ئێمەش خستۆتە ئەم ناخۆشیەوە

مەلەس|وەی لوكاس خنكام جێنابێ

ڕیا| تایهیۆنگ تایهۆنگ سێری ئەو سەیارەی ئەوێ بكە بۆ ناچن بیهێنن

'ڕیا ئەوەی وت و ئاماژەی بۆ شوێنێك كرد هەموومان سێری ئەوێمان كرد سەیارەیەكمان بینی كە ڕێك بۆ ئێمە ئەگونجا'

مەلەس|ڕاست ئەكات بڕۆن ئەوە بهێنن

تایهیۆنگ| وەرە لوكاس با بزانین ئەمانداتێ

'لوكاس و تایهیۆنگ ڕۆشتن و قسەیان لەگەل خاوەن سەیارەكە كرد كە ئافرەتێك بوو چاوم لێبوو كە بڕە پارەیەكیان دایێ و بە سەیارەكە هاتن بۆ لای ئێمە من و ڕیا هایفایڤ'مان كرد
و سەركەوتینە ناو سەیارەكە


هاروو|واهـــ ئێرە زۆر خۆشە

ڕیا|تایهیۆنگ تۆ لەم شوێنە لەدایك بوویت؟

تایهیۆنگ|بەڵێ كاتێك بوومە پێنج ساڵان نەهاتینەوە ئێرە و رۆشتینە ئەمریكا

'سەرنجم دایە سەر سروشتەكە و ئاگام لە قسەكانی ئەوان نەما لەناكاو لەماس هاواری كرد بەپەلە چاوم خستە سەری كولەیەك لەسەر دەستی بوو ! نەفرەت ئەو فۆبیای بە كولە هەیە منیش لێی ئەترسم بەڵام هەرچۆنێك بێت كولەكەم لەسەر دەستی لادا و بازی هەڵدا لوكاس دابەزی و لە دوكانێك بوتڵێك ئاوی كڕی و دای پێی

تایهیۆنگ|لەماس باشیت؟

مەلەس|نا باش نییە با بڕۆینەوە ماڵەوە

لەماس| نانا باشم با جەوەكە تێك نەدەین

مەلەس| ئەوە بە یەكێك بلێ نەتناسێ ڕەنگت زەرد بووە كوڕم.. لوكاس بۆ ماڵەوە

'گەڕاینەوە ماڵەوە و لەماس باشتر بوو پێی وتین كە باسی نەكەین و ئێمەش تێگەیشتین لێی هیچ قسەمان نەكرد دەستگیرانەكەی سۆراش هاتبوو بەخێرهاتنمان كرد

كوڕەكەی پورە ئانا هاتە لای من و دانیشت ئەو بچكۆلەیەم زۆر خۆشەوێ، 9ساڵ لە من بچوكترە تەمەنی 8ساڵە . '

فێرمین| نونا خەوم دێت،

مەلەس | بخەوە بچكۆلەكەم دوای لوكاس ئەتباتە سەرەوە

'ئەو كوڕە بچوكە سەری بە بەڵێ ڕاوەشاند و خەو بردیەوە لەسەر قاچەكانم كاتژمێر بوبووە 11ی شەو و هەمووان زۆر ماندوو بوون بۆیەش وردە وردە ئەڕۆشتنە ژورەكانی خۆیان پورە ئانا ویستی بێت فێرمین هەڵبگرێت بەڵام نەمهێشت ئەو ئافرەتە داماوە خۆی هیلاكە با زیاتر هیلاك نەبێ'

مەلەس| بڕۆ سەرەوە پورێ گیان لوكاس ئەیباتە ژورەكەی خۆی خەمت نەبێت

ئانا | باشە مەلەس گیان شەوت شادبێت

مەلەس| شادتر بۆ تۆ

'پورە ئانا ڕۆشتە سەرەوە و سێرم كرد بەس ڕیا و تایهیۆنگی لێماوە لەگەڵ لەماس '

مەلەس|شت كوڕە لەماس وەرە ئێرە ئەو كوڕە ببە ژورەكەی خۆی خەبەری نەكەیتەوە ئەتكوژم!

لەماس| دە تۆش بۆچی لە باوەشت ئەیخەوێنی ژورەكەی لە سەرەوەیە ناتوانم هەڵیگرم بۆ بە لوكاست نەوت

مەلەس| لوكاس هەر خۆی لە ئیش ئەدزێتەوە وەرە هەڵیگرە دەی

تایهیۆنگ| بۆستە بێنە من ئەیبەم

'تایهیۆنگ ئەوەی وت و دانەویەوە و دەستێكی خستە ژێر ڕانی فێرمین و دەستەكەی تریشی لەژێر سەری كە لەسەر ڕانم بوو كەمێك دەستی بەر ڕانم كەوت تەزوو بە گیانم هات . بەرەو ژورەكەی فێرمین بەڕێكەوت و منیش بە دوایەوە ڕۆشتم

فێرمینی لەسەر جێگاكەی بە هێمنی دانا و منیش بەتانیەكەم جوان پیادا و پەردەكەم دادایەوە و گڵۆپەكانم كوژاندەوە تەنها لامپێكی بچوكم هێشتەوە چونكە منداڵە لە تاریكی ئەترسێت، تایهیۆنگ ڕۆشتە دەرەوە و منیش بە دوایا ڕۆشتم دەرگاكەم بە هێواشی داخست

مەلەس| سوپاس تایهیۆنگ.شەوت شاد

تایهیۆنگ| نایەوێ، شاد بیت .

ئەوەی وت و سێری كردم منیش چاوم كەوتە ناو چاوانی بێ ویستی خۆم ..

1347 words

--

Continue Reading

You'll Also Like

7.3K 1.1K 18
جیۆن ئێمی، مین یۆنگی، یۆنگی | منداڵێكی نەفرەتیشت پێ بێدەنگ ناكرێت؟ ئێمی | پێی مەڵێ نەفرەتی، ئەو كوری تۆیە یۆنگی | بەڵام وەك كوڕم قبوڵم نەكردووە ئێمی|...
15.1K 1.7K 26
نەمزانی کەی و چۆن ئەوە ڕوویدا بەڵام لە کۆتایدا خۆمم دۆزیەوە کە کەوتبوومە داوی خۆشەویستیەوە لەگەڵ کەسێکدا کە هیچ هەستێکی بۆ من نەبوو ئەوە تەنها ڕێکەوت...
1.9K 218 6
ئاشقی کچە سەماکەرێک بووم نووسەر: xatu-jeon ئەکتەر: سووجین، جۆنکووک دەست پێک: 2023/12/31 کۆتایی: 2024/1/4 ژمارەی پارت: 6
16.6K 345 23
Earth has some time to think, but is that really a good thing though? (Solarballs earth angst) Warning! eventual mention of suicide Also, please give...