๛.....𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟......47...๛..
๛......♡....∞......♡
Enjoy ☆☞★
ئەلێکساندەر
"چیت وت؟"ئە تووڕەییەوە پرسیم لەو ئەفسەرەی کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵم"ئەو هەڵهات ببورە بەڕێز پیرس بەڵام لە ئێستادا هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی دەستی بەسەردا بگرین باشترین تیمەکانمان لەوێدان و بەدوایدا دەگەڕێن نیگەران مەبە بەڕرزم ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەمەدا دەکەین تکایە..." من پەیوەندییەکەی پچڕاند بەبێ ئەوەی زیاتر گوێی لێبگرم جنێوێوم دەدا ئەو نەفرەتیە هەموومان لەماڵی دایکو باوکم کۆببوینەوە دایکم بانگهێشتی کردین بۆ خوانی ئێوارە تەنها خێزانە بچوکەکەمان کوببونەوە بە بۆنەی گەڕانەوەی سکارلێتو ئارامی بۆ خێزانەکەمان بەڵام ئەوان بێئاگان کە ڤینس هەڵهاتوەو هێشتا مەترسی هەیە بۆ تێکدانی ئاسودەیمان
"چی ڕوویدا؟" ئاشتۆن هاتە دەرەوە بۆ ناوچەی باخچە و پرسیاری لێکردم بە نیگەرانییەوە
"ڤینس هەڵهاتووە"وتم بە جدیەوە "چۆن بە جەهەنەم ئەوە ڕوویدا؟" بەشۆکەوە پرسی"لوکا دۆناتی..."وتم"ئۆه نەفرەت لێی ف**ک! ئێستا چی...؟"
"ڕەنگە باکستەر بتوانێت شوێنپێی یان شتێک بدۆزێتەوە با کچەکان لە ماڵەوە بن بێ ئاگا بن لە دۆخەکە من نامەوێت تۆشی شڵەژان بن بەتایبەت سکارلێت هەمو ئەو تانەی ڕویاندا بۆ ئەو ئاسان نەبو بۆیە پێویستە مامەڵەی لەگەڵ بکات" "بەڵێ ئەوە ڕاستە و ئێمەش ئاسایش زیاتر دەکەین لەجاران من بانگی پاسەوانی زیاتر دەکەم بۆ ماڵەوە لەدەروەی ماڵەکەش"ئاشتۆن لەکاتێکدا مۆبایلەکەی دەرهێنا وتی.
"مەهێڵە مناڵەکان بێنە دەرەوە خانووەکە بە خزمەتکارەکەمان بڵێ خاتون ئەندی بۆ ئەوەی لە ناوەوە بمێننەوە و وریا بن نازانم هەر شتێک دەتوانێت ڕووبدات و دەبێت وریا بین" لە کاتی بیرکردنەوەدا بە نیگەرانییەوە گوتم سەبارەت بە هەموو ڕێوشوێنێکی خۆپارێزیم بۆ وەربگرێت بۆ ئەوەی هەموو خێزانەکەم بە سەلامەتی بمێنێتەوە
"دەزانم ئەلێکس پێم وایە کە پێویستە یەکێکمان لە ماڵەوە بین لەگەڵیان ئەو سەلامەتتر دەبێت و دەتوانین کۆنتڕۆڵی دوخەکە بکەین"بە بیرکردنەوە وتی"بەڵێ ئەوە بیرۆکەیەکی باشە من پێوویستم بە
ماکسیمۆ و ڕەی یە لەگەڵم باکستر لەگەڵ تیمەکەی لە کارکردندان لە شوقەکە"
"باشە منیش لەگەڵ ئەوان لێرە دەبم لەگەڵ باوکم و دێریک و ئاگاداری دێریک دەکەمەوە بۆ پلانەکان هەروەها باوکیشم بۆیە کە هەموومان دەتوانین ڕووبەڕووی کێشەکان ببینەوە بەیەکەوە" "بەڵێ با بچینە ژوورەو"وتم لە کاتێکدا خۆم هێمن کردەوە
"هەردووکتان کوڕەکان لە کوێ بوون؟ ئێمە چاوەڕێی ئێوەمان دەکرد ئێستا وەرەن"ئیستێل وتیو پێشڕەویکردین بۆ ژووری نانخواردن بە چاوی نیگەرانەوە سکارلێتم بینی و بەرەو لای ئەو ڕۆیشتم و ماچێکم لە نێوچەوانی کردو بەخشینی زەردەخەنەیەکی گەرم لە یەک کاتدا هەستم کرد کەمێک ئارام بووەوە و ڕووی کردە سەیرکردنی ئهوانی دیکه دەزانم هەستی چۆنە لە ئێستادا و پرسیاری زۆری هەیە
بەڵام لە ئێستادا ئێمە شتێکی ترمان هەیە مامەڵەیان لەگەڵ بکەین بۆ ئەوەی دواتر قسە بکەین هەموشەێک باش بو لەنێو حێزانەکەم دڵخۆش بوون خوانی ئێوارەیەکی خۆش لەگەڵ گفتوگۆی خۆش لە لایێکی ترەوە من بیرم لە پلانێکی نایاب دەکردەوە بۆ گرتنی ڤینس
سکارلێت دەستی لەسەر دەستی من داناو لە بیرکردنەوەکانم دەرچوم لە کاتێکدا سەیری ئەوم دەکرد زەردەخەنەی ئەو یەکەم شتە کە دەمەوێ کە بۆی بمرم تەنها تاکو بەم شێوەیە دڵ خۆش بێت ڕێگە بە کەس نادەم کەلێمی ببات پشتی دەستیم ماچم کرد و دڵنیام کردەوە کە هەموو شتێک باشە.
کە ژەمی ئێوارە تەواو بوو سکارلێت و تایلۆر پێکەوە دانیشتن گفتوگۆیان دەکر دەربارەی چەندین بابەت ئێ ئیتر تایلۆر پێکانی دەستی چاک ببۆوە و ئێستا باشە منداڵەکان یاریان دەکرد لەگەڵ دێریک و ڕەی دایکم و ئیستێل و باوکم هەیانبوو گفتوگۆیەک سەبارەت بە شتێک
بە وروژاندنەوە من لەگەڵ ئاشتۆن وەستابووم کاتی ئەوە بوو کە من بڕۆم بۆیە هەردووکمان وامان نیشان دا کە هەمانە گفتوگۆیەک سەبارەت بە ئۆفیس و من قوڕگم پاک کردەوە بۆ سەرنجی هەمووان
"ببورن هەموو لایەک بەپەلە پێویستە بچم بۆ کۆمپانیا کۆبونەوەیەکی بە پەلە هەیە" تایلۆر و ئیستێل بێزاربون لە کاتێکدا منداڵەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی دایکم لە یەک کاتدا بە چاوی فراوانەوە هەستا"کوڕم ناتوانن چاوەڕێ بکەن لانی کەم بۆ ئەمشەو پێویستە زۆر شت بکەین و"ئیستێل شانی گرت و وای لێکرد واز لە قسەکردن بهێنێت زیاتر دایکم یەکسەر هەردو دەستی لەسەر دەمی دانا بێگومان ئەوان شتێک دەشارنە بەڵام ئێستا کاتی ئەوە نییە پرسیاری لەبارەیەوە بکەم
سکارلێت دیسانەوە بە ترسەوە دەردەکەوت و ئەو دەربڕینە زۆر دڵتەنگم دەکات بەڵام هێشتا دەبێت بڕۆم"گرنگە بۆیە ناچار دەبم بڕۆم هەمووتان پشوو بدەن و چاوەڕێی من مەکەن کاتێک چارەسەرم کرد دەگەڕێمەوە"بە پەلە وتم ئاشتۆن پشتگیری کردم"خەمت نەبێت بڕۆ تەواوی بکە بە زووی ئێمە باش دەبین مامەڵەکردنی بازرگانیەکی وەها گرینگە وانیە باوکە ؟"
"بەڵێ... بەڵام...باشە کوڕم ئاگاداری بە و بە زووی بگەڕێوە"باوکم بە خەندەوە وتی"سوپاس باوکە "ئاشتۆن وتی باسی ئەو بابەتە دەکات لەگەڵ باوکم و دێریک ئێستا و دەستیان پێکردوە چوومە لای سکارلێت هاتە پێشەوە بۆ لام و لە یەک کاتدا بە توندی لە باوەشی گرتم"هەموو شتێک باشە؟" پرسیاری کرد بە دەنگێکی بچووک من خەریک بوو ئارام دەبومەوە بە دەستلێدان لە پشتم
"هەموو شتێک باشە ئازیزم منیش بەم نزیکانە دەگەڕێمەوە" "من...من دەترسم." "شش... من بۆ تۆ دەتپارێزم خۆشم دەوێی شازادەکەم " هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و سەیری چاوەکانی کردم فرمێسک لە لێواری جاوەکانی بون لە خۆم نزیکتر کردەوە و بە نەرمی لێمو بەلێوی گەیاند بە سۆزو خۆشەویستیەوە فرمێسکەکان بەسەر ڕوومەتەکانیدا دەهاتە خوارەوە لە کاتێکدا من لەگەڵیدا ماچم دەکرد بە هەموو هەستەکانم سڕیمەوە فرمێسکەکانی بە هەردوو پەنجەی گەورەکەم لەکاتێکدا ڕوومەتەکانیم گرتبو هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی هەوڵیدا خۆی ئارام بکاتەوە و بۆ منیش زەردەخەنە بکات جارێکی تر لە باوەشم گرتو ماچی سەریم کرد ئەو ئەوەندە ناسکە لە ئێستادا و نامەوێت بڕۆم
پێویست بو کە بڕۆم ئێستا لە شوقەکەی باکستەر.م
" باکستەر توانیت بزانیت؟" پرسیم لە ئەو لەکاتێکدا کە هەنگاو دەنێت بۆ پێش و دواوە ڕای لەگەڵ تیمی ئەمنی کە لە ماڵەوە بون گفتوگۆی دەکرد و ماکسیمۆش لەگەڵ سکرتێرەکەی لە پەیوەندیدا بوو لەناکاو پەیوەندیم پێوەکرا لە ژمارەیەکی نادیار"منم جەیمس نایت لە کوێن ئەزانیت؟" "جەیمس من لە شوێنی باکسترم؟ بۆچی؟ وە ئەو نەفرەتیە ڕزگاری بوو..."
"هەممم، دەزانم لوکا دۆناتی پیاوێکی بەهێزە بەڵام وەک ئەوانی تر بەهێز نییە لوکا شوێنکەیان لە حەشارگەیەکە لە یانەکە ڤینس یان دەبرد بەرەو یەکێک لە یانەکانی" "مەبەستت چی بوو؟"
"باشە من گەمژە نیم کە بە تەواوی پشت بە تیمە نەفرەتییەکەی FBI و پیاوانی جل و بەرگی شین ببەستم بۆ ئەوەی لە پشت مێزی دادگاوە بە یاوەرییەوە بیبەن ئەوە تەنها قسەی بێمانایە وئەوان لە لایەن پۆلیسە کڕدراوەکانەوە ڤینسیان بردوە هەموو شتێکم پلانی بۆ داڕشتبوو من پیاوەکانمم ناردوە بەدوایاندا بگەڕێن و ڤینسم گرتووە"
"چۆن !!!!." "ئەلێکساندەر پیرس، من دەیانناسم
نەفرەت باشە تەنها وەرە بۆ لای من شوێنی پێشوو"وتنی پەیوەندییەکەی پچڕاندووە
"کوڕان..! ڤینس بە دیل گیراوە لەلایەن پیاوەکانی جەیمس نایتەوە پێویستە بچینە شوێنی ئەو" پێم گوتن"ئەی ئەو گەوادە لە من خێراترە دەمزانی ئەمە ڕوودەدات بۆیە منیش پیاوەکانی خۆۆ بە شوێنیدا نارد بەڵام ئەو یەکەمجار ئەوی بەدەستهێنا نەفرەت لێی!" "بۆچی باسی ئەوەت نەکرد؟ تۆ گەمژە...!" ڕەی وتی و منیش چاوم لێکرد لەسەر ئەو
"ئای پێم وابوو تۆ ئەوە دەزانیت وا شتەکاندڵنیایەوە ڕودەدەن کاتێک مافیایەک بەشدارە"ئەو لە کاتێکدا وتی شانەکانی هەڵتەکاند"باکستر دەمەوێت تۆ سەیری جیمس نایت بکەیت"
"تۆ لەبارەی ئەوەوە نازانیت؟" ماکسیمۆ بە چاوی فراوانەوە پرسی "باشە دەبێ من تۆبم ڕەی ؟"
"نەخير من پێم وانيه"ڕەی بە بیرکردنەوەیەکی قووڵەوە وتی"ئەو پیاوێکی بازرگانییە لە ئەمریکا هەروەک تۆ ئەلێکس هێی ئەمە بزانە ئەو ئیمپراتۆریەتێکی بازرگانی هەیە لە سەرانسەری جیهاندا ئەم کابرایە زۆر بەناوبانگترە لە تۆ پیاو " باکستر دەستی بە قسەکردن کرد بەڵام قسەکانی پچڕا لەلایەن ماکسیمۆوە"جارێک کە دەگەینە شوێنی ئەو هەمووتان دەزانن ئەو کێیە بە جەهەنەم ئێستا وەرە با بڕۆین چاوەڕێمان دەکەن”
️
Stop
I hope you enjoy it
Don't forget comments💭 and vots ☆
Share with your friends