شکستی ئێستات سەرکەوتنی پێشتر ناسرێتەوە کار لەسەر سەرکەوتنی داهاتوت سەرکەوتنێکی گەورەیە
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°°
°°°°
°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°
°°°°
°°
°
°
°
°
°
°
°
°
وەک ڕێزێک ڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن سوپاستان دەکەم
°
°
°
°
°
°
°
°
•با بچینە نێو چیرۆکەکە بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش•
°
°
___________________________________
لەژێر ماسکەکەیەوە خەندەیەکی کرد و دەستی کرد بە ڕۆیشتن بە ناو گۆرەکاندا و چووە لای گۆڕێکی دیکە کە زۆر لەوێوە دوور نەبوو دوبارە خەندەیەکی بە ڕووی گۆرەکەدا کرد و وتی
لینسۆ'' سڵاو کچەکەم
خەندەیەکی کرد دوبارە و لە لایەکی گۆرەکە دانیشت
لینسۆ:دەزانی زۆر بیرم دەکردی هممم
وای وت و دەستی بەسەر خۆڵەکەدا دەهێنا
لینسۆ: ببورە ماوەیەکی زۆر دەبێت سەردانم نەکردووی....بەهۆی کارەوە نەمدەتوانی سەردانت بکەم
بەڵام هەمیشە لە نێو خەیاڵەکانمدا بووی هەرگیز بۆ یەک چرکەش لە بیرم نەکردووی... ئاهــ گیانەکەم دەزانی بەیانی چی رۆژێکە؟!.... من دڵنیام کە نازانی بەیانی رۆژی لە دایک بوونی تۆیە....دەزانی گەر مابای دەبویتە 4 ساڵ همم
لینسۆ: من ناتوانم بتبینم کە هێشتا ئەو کچە بچوکەی باوەشمبووی کە هەر دەخەوتی بە هیچ شتێک خەبەرت نەدەبۆیەوە یاخود گەورە بووی من دەزانم تۆ ئێستا گەورە بوویت و زەردەخەنە دەکەیت وانیە..... خۆزگەم دەخواست بتبینم بەڵام ناتوانم من دەزانم تۆ لێم تورەی دەزانم کە لە دایکت تورەی وانیە چونکە من نەمهێشت بژیت............
نەمهێشت گەورە بیت و وەک هەموو منداڵێکی ئاسای بژیت ببورە داوای لێبوردن دەکەم کە کوشتمی
بەڵام من ناچار بووم من نەمدەویست لە دووری باوکت بژیت یاخود لە دووری دایکت چونکە ئەوە بۆ تۆ ناخۆش دەبوو یاخود لە ناو خێزانێکی بکوژ بژیایتایە
داوای لێبوردن دەکەم........
فرمێسک دەستی کرد بە هاتنە خوارەوەدا بە سەر کوڵمەکانیدا
لینسۆ: دەزانم هەقی خۆتە کە لێم خۆشنەبیت بەڵام هیوادارم لێمخۆشبیت کچە جوانەکەم هیوادارم لەو شوێنەی کە لێیت دڵخۆش بیت بۆ هەمیشە دەزانی من تۆم لە جێگای لیانا دانابوو لیانا کچێکی بچوک بوو کە لەلای خۆم هێشتنمەوە من کردمە کچی خۆم لە جێگای تۆ بەڵام ئەو مرد ئەمرۆ مرد بۆیە من چیتر هیچ منداڵێکم نییە
من تۆم زۆر خۆشدەوێت من پێویستە ئێستا برۆم خەمت نەبێت هەموو رۆژێک سەردانت دەکەم لەمەو دوا باشە
خۆشمەوێیت
بۆ کۆتا جار خەندەیەکی کرد و هەستایەوە و لەوێ رۆیشت دەستی خستە نێە گیرفانی چاکەتەکەی و بەسەر شەقامەکاندا دەرۆیشت ئێستا کاتژمێر هەشتی شەوە لینسۆ چووە یەکێک لە کافێکان و دانیشت و داوای قاوەیەکی کرد و بە هێمنی ماسکەکەی هێنایە خوارەوە و سەری دانەواند بۆ ئەوەی کەس نەیبینێت و دەستی کرد بە خواردنەوەی قاوەکە
.
....
.......
....
.
.
.
.
.
.
.
بەیکهون: بۆ لینسۆ هێشتا نەگەراوەتەوە ها
جاکسۆن:نازانم وتی سەردانی کەسێک دەکەم دواتر دەگەرێمەوە
کلارا:چی کەسێک هەیە سەردانی بکات هەی گەمژە
جاک: من چوزانم وە خۆت گەمژەی
کلارا: سەیرکە کوڕە تۆ هاتویتەتە ماڵەکەم و قسەشم پێ دەڵێیت ها
جاک: کێ وتی ئێرە ماڵی تۆیە ئێرە ماڵی هەموویانە
کلارا: بەڵێ ماڵی هەموومانە بێجگە لە تۆ وە من مافیام گەر بمەوێت ئێستا دەتکوژم
جاک: منداڵێک ناتوانێت گەورەیەک بکوژێت هەی مەیمون
کلارا: خۆت مەیمونی هەی زەرافە
بە هاوارەوە وای گوت نیکی و کی و هێجی و بەیکهون بە دیار شەڕەکەوە دانیشتبون پێدەکەنین
جاک: کێ بە کێ دەڵێت زەرافە ئەی تۆ چیت بێگومان کەری کێویت هەر ڕەش و سپی لەبەر دەکەیت و وەک و ئەوانیش دەنگ دەردەکەیت
کلارا: کورە من تۆ دەکوژم
بە توڕەی هەستایەوە و چووە پێش جاکسۆن و توند قژی جاکسۆنی گرت و ڕای دەکێشا
جاک: هەی گەمژە قژم بەردە
کلارا: من تۆ دەکوژم
کلارا زۆر بە خراپی بەرببوە جاک ئەوانیش لەولاوە پێدەکەنین
جاک: بە چی پێدەکەنن نیکی وەرە یارمەتیم بدە ئای
نیکی: نانا ئاوا باشە
بە پێکەنینەوە گوتی
لینسۆ: چی ڕوودەدات لێرە
بە هێمنی گوتی ئەوانیش وەستان و سەیری لینسۆیان کرد
هێجی: ههه ئەو دوو گەمژەیە بەربونە یەکتری
لینسۆ: بۆچی وابزانم بونەتەوە منداڵ
کلارا: سەیرکە لینسۆ بەم هاوسەرە گەمژەیەت بڵێ کە بڕواتەوە ئەو شوێنەی کە لێی بووە تێگەیشتی
گەرنا من هەلا هەلای دەکەم بۆت
جاک: منیش تۆ دەرخواردی سەگەکان دەدەم
کلارا: کورە تۆ
لینسۆ: بەسە بێدەنگ بن ئیتر بێزار نەبوون ئەوەندە دەنگە دەنگ بکەن کلارا لە شوێنی خۆت دانیشە و بێدەنگ بە وە ئیتر هاوسەر و شتیش بونی نییە هەمووی تەنها رۆڵگێران بوو هیچی تر جاک هاورێمە و ئیتر بە هیج شێوەیەک باسی شتێک مەکەن کە بوونی نەمابێت باشە جاک وەرە سەرەوە ئیشم پێتە
لینسۆ بێ هیچ قسەیەکی تر چووە سەرەوە بۆ ژوورەکەی
جاکسۆنیش هەستا و بە دوای لینسۆدا ڕۆیشت
کی: لینسۆ دوبارە زۆر تێک شکایەوە
هێجی: بەڵێ ئەو لیانای زۆر خۆشدەوێت بەڵام ئەویش نەما وە هۆسۆکیشی وەک برای خۆی خۆشدەویست
ئەو هەموو کاتێک دەدۆرێت
بەیکهون: بەڵام لە کۆتایدا سەردەکەوێت بەسەر هەموویاندا
.....
جاک: چی کارێکت پێ بوو لینسۆ
لینسۆ: لە ڕاستیدا هیچ کارێکم پێت نییە تەنها ویستم بڵێم سوپاس ئەم ماوەیە بەهۆی کارەکانی منەوە زۆر ماندوو بویت
جاک: ئەوە کەی قسەیە تۆ دەیکەیت ئێمە خوشک و براین براش هەموو شتێک بۆ خوشکەکەی دەکات
لینسۆ: دەزانم سوپاستەکەم
جاک: وە ئیتر بێتاقەت مەبە بۆ ئەوانەی کە ڕووی دا
لینسۆ: من زۆر دەمێکە لە بیرم کردووە
جاک: هیوادارم وابێت.... وە ئیتر من بەیانی دەڕۆم وابزانم ئیتر پێویست ناکا لێرە بم و دەرۆمە ئەمریکا
لینسۆ: بۆچی بەڵام
جاک: لەوێ هاوڕێیەکم هەیە لەلای دەمێنمەوە هەروەها هەر خۆی ئیتر ئەوەی پلانمان بۆ دانابو شکستی هێنا
لینسۆ: ئهم دەزانم ئاگاداری خۆتبە باشە
جاک: تۆش پێویستە ئاگاداری خۆت بیت هەر شتێک ڕووی دا وازی لێ بێنە لینسۆ تۆ بەهێزیت و من دەزانم تۆ بەسەر هەموو دونیادا سەردەکەویت
لینسۆ: ئهم
جاکسۆن: هەر چێک بوو من ئامادەم یارمەتیت بدەم
لینسۆ تەنها خەندەیەکی بۆ کرد
جاکسۆن: شەوشاد
لینسۆ: شەوی تۆش شاد
جاکسۆن لەوێ چووە دەرەوە
لینسۆش هەناسەیەکی دایەوە و هەستا و چووە لای کانتۆری جلەکانی و جلێکی دەرهێنا و چووە گەرماو و گەرماوی کرد و خۆی گۆری و هاتە دەرەوە و قژی وشک کردەوە و چووە نێو جێگاکەی و خەوت
.
.
.
.
.
.
.
بەیانی کاتژمێر 9:00
Pov linso
قژم ڕێک خست و بۆنەکەم لە خۆمدا و موبایلەکەم هەڵگرت و چوومە خوارەوە هەمووان لەسەر مێزی نانخواردن بوون
منیش چووم دانیشتم
لینسۆ: بەیانیتان باش
ئەوان: هی تۆش باش
جاکسۆنم نەبینی بۆیە وت.
لینسۆ: جاکسۆن ڕۆیشت
بەیکهون: بەڵێ بەیانی زوو ڕۆیشت
لینسۆ: ئهم باشە.....
دەستمان کرد بە نان خواردن و دواتریش تەواو بوین هەستامەوە و چووم پێڵاوەکانم لە پێ کرد و ماسکەکەم بەست و چوومە دەرەوە ویستم سوار سەیارەکە بکەوم بەڵام هێجی وەستاندمی
هێجی: لینسۆ بۆستە منیش لەگەڵ تۆ دێم
لینسۆ: باشە خێراکە
سوار سەیارەکە کەوتم و هێجیش هات و سەر کەوت منیش دەستم کرد بە ڕۆیشتن
هەردووکمان بێدەنگ بووین تاکو من قسەم کرد.
لینسۆ: لەگەڵ جونگکووک بەینتان چۆنە
هێجی: زۆر باشە پێکەوە راهاتوین هەم ئەو زۆر گرنگیم پێ دەدات یەکمان زۆر خۆشدەوێت
لینسۆ: ئهم باشە هیوادارم هەر ئاوها بمێننەوە
هێجی: ئینشەڵا
لینسۆ: ئایا قسەت لەگەڵ کرد
هێجی: بەڵێ ئەم بەیانیە قسەم لەگەڵ کرد
لینسۆ: گەڕاونەتەوە ئێرە
هێجی: بەڵێ
لینسۆ: باشە
دوای ماوەیەک گەیشتینە کۆمپانیا و دابەزین و چووینە نێو کۆمپانیا دوای ماوەیەک بەیکهون و ئەوانیش هاتن چوومە ژوورەکەم سکرتێرەکەشم کارەکانی بۆ هێنام باشە ئەمڕۆ کارمان زۆر نییە.....
بەردەوام بووم لە کارکردن بێ وەستان
.
.
.
.
دوای نیوەڕۆ
.
.
.
.
.
کۆتا فایلیشم دانا و پاڵم بە کورسیەکەوە نا شکوور تەواو بووم بانگی سکرتێرەکەم کرد و هات فایلەکانی برد منیش خۆم بە موبایلەکەمەوە خەریک کرد
دوای نیو کاتژمێر
هەستامەوە لە جێگاکەم و چوومە دەرەوە لە ئۆفیسەکەم
لینسۆ: بە بەیکهون بڵێ کە لە دەرەوە کاری هەبوو ڕۆیشتووە
سکرتێر: باشە خانمەکەم
چوومە دەرەوەی کۆمپانیا و سوار سەیارەکەم کەوتم و دەستم کرد بە ڕۆیشتن
گەیشتمە بەردەم یەکێک لە گوڵ فرۆشەکان و دابەزیم چوومە ژوورەوە ژنێکی پیری لێ بوو وابزانم ئەو خاوەنی ئێرەیە
لینسۆ: سڵاو
ژنەکە: سڵاو بەخێربێیت
لینسۆ: سوپاس چەپکێک گوڵی جوانم دەوێت
ژنەکە: چی جۆرە گوڵێک بێت
لینسۆ: نازانم تەنها شتێکی جوان بێت
ژنەکە: باشە ئێستا بۆتی ئامادە دەکەم ئایا کارت دەخەیتە نێو گوڵەکان لەوێ کارتێک هەڵبژێرە
لینسۆ: نا سوپاس تەنها گوڵەکەم دەوێت
ژنەکە: باشە
لەسەر یەکێک لە کورسیەکانی ئەوێ دانیشتم و چاوەڕێم دەکرد تاکو گوڵەکە ئامادە بکات
ژنەکە: فەرموو کچەکەم
هەستامەوە و گوڵەکەم لێ وەرگرت زۆر جوان بوو
لینسۆ: سوپاس چەندی کرد
ژنەکە: 20 ون
لینسۆ: فەرموو سوپاس
ژنەکە: بە هیوای کاتێکی خۆش
چوومە دەرەوە و چوومە نێو سەیارەکەم و گوڵەکانم لەسەر کوشنەکەی تەنیشتم دانا و دەستم کرد بە ڕۆیشتن
_____________________________
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°°
°°°°
°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°
°°°°
°°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°°
°°°°
°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°
°°°°
°°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°°
°°°°
°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°
°°°°
°°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°°
°°°°
°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°°°°°
°°°°°°°°
°°°°
°°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
°
_________________________________
'.Good Bye.'