❦꧁ھـایـدی꧂❦

By savagelovea

135K 20.5K 11.6K

"بەڵام ئەو تەنھا شێتێکە یاسا سزای نادا" More

❣︎1❣︎
❣︎2❣︎
❣︎3❣︎
❣︎4❣︎
❣︎5❣︎
❣︎6❣︎
❣︎7❣︎
❣︎8❣︎
❣︎9❣︎
❣︎10❣︎
❣︎11❣︎
❣︎12❣︎
❣︎13❣︎
❣︎14❣︎
❣︎15❣︎
❣︎16❣︎
❣︎17❣︎
❣︎18❣︎
❣︎19❣︎
❣︎20❣︎
❣︎21❣︎
❣︎22❣︎
❣︎23❣︎
❣︎24❣︎
❣︎26❣︎
❣︎27❣︎
❣︎28❣︎
❣︎29❣︎
❣︎30❣︎
❣︎31❣︎
❣︎32❣︎
❣︎33❣︎
❣︎34❣︎
❣︎35❣︎
❣︎36❣︎
❣︎37❣︎
❣︎38❣︎
❣︎39❣︎
❣︎40❣︎
♈︎𝐹𝑖𝑛𝑎𝑙♈︎

❣︎25❣︎

2.7K 449 336
By savagelovea

25

Jk POV

٨ بەیانی

خۆرەک بەر چاوم ئەکەوت زۆر بێزارکەرە کەمێ خۆمم جوڵاند بەڵام خەندەیەکی ڕاستەوخۆم کرد کاتێ ھەستم بە جەستەی ھایدی کرد لە باوەشم
نیوەی قاچ و جەستەی لەسەر جەستەی منە

بە خەواڵووی چاوەکانم کردەوە و بە ھێواشی دەستم بە باڵیدا خشاند

"تاقانەکەی من"
بە دەنگە خەواڵوەکەمەوە وتم

"ام"
ئەو بە منگەوە وتی و سەری لەسەر سنگم بەرز کردەوە ھەموو چاوەکانی فرمێسک بوون ئەو دیمەنەی کە لە خەواکانیشما بیبینم دڵم پێی ئەشکێ

"ھایدی'م بۆ ئەگریت؟"
بە خەمباریەوە وتم و  وەک مناڵێک خەریکە دەست ئەکەمە گریان لەگەڵی

"کوکی.."
ئەو بە دەنگە لاوازەکەیەوە وتی و فرمێسکیش وەک ڕوبار لە چاوی ئەڕژا

"ھایدی.تخوا مەگری..بڵێ چی بوە"
بە نیگەرانیەوە وتم و کەمێ خۆم ڕێککردەوە و بە قوڵی سەیری چاوە بە فرمێسکەکانیم ئەکرد

"کوکی..ھایدی حەمکەیە بیری ئۆپا ئەکا.کەی ھایدی ئۆپا ئەدۆزێتەوە"
ئەو بە خەمباریەوە وتی و زیاتر گریا دواتردەستی لەسەر چاوی دانا

"قوربانت بم مەگری دڵم ئازاری ھەیە"
بە خەمباریەوە سەری ئەوم لەسەر سنگە ڕووتەکەم دانا و لە باوەشی خۆما ئەملاواندەوە

"کوکی با ئۆپا بێتە لای ھایدی"
ئەو بە گریانەوە وتی

"بەڵێن بێ ئۆپاکەت بدۆزمەوە"
بە خەمباریەوە وتم و ماچی سەریم کرد دواتر منیش خۆم پێنەگیراو فرمێسکێک لە چاوم بەر بۆوە

بینینی بەو جۆرە دڵم ئەشکێنێت..تخوا با ئەو نەگری  وخەفەت نەخوا با ئازاریش نەکێشێ  من لە جیاتی ئەو ھەموو شتێک دەبم

"ھایدی یەک حەمکە حەمکە کوکی خۆشەوێ"
ئەو لە باوەشما وتی و ھەستم بە خەندەکەی سەر لێوی کرد بە گوێلێبوونی دەنگی بەوجۆرە منیش فرمێسکەکەم سڕی و خەندەیەکم لەسەر لێوم نەخشاند

"جاران ھایدی یەک حەمکە کوکی خۆشەویست..ئێستا بوە بە دوو حەمکە"
بە خەندەوە وتم و سەیری ھەموو لایەکی ڕوخساریم کرد

شێوەی چاو و برۆی وەک ئەوە وایە وێنەکێشێکی شارەزا ماوەی سەد ساڵ کاری لەسەر کربێ بۆی ھێندە بە جوانی پیشانیان بدا پێستە سپیەکەشی وەک مارشامێلۆ وایە سپی و نەرم ھەموکات ئەمەوێ دەست لە ڕومەتەکانی بدەم و ماچیان بکەم..لێویشی تامی وەک شلک وایە ھەرگیز بێزار نابم لە تامکردنیان

"کوکی ھایدی گەرمایەتی"
ئەو وتی و ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا و گوپەکانی پڕھەواکرد

"دەی با ئەوە لابەین"
وتم و ئەو تیشێرتەی کە دوێنێشەو کردبوومە بەری دامکەند

"جۆنگکووک"
گوێم لە دەنگی نامجون بوو کاتێ نیوەی تیشێرتەکەم لەبەر ھایدی کردبۆوە

"ھیۆنگ"
بە شێوەیەکی ئاسایی وتم کاتێ ئەوم لەبەردەم خۆم بینی

بەڵام ئەو پەنجەی بۆ ئێمە ڕاکێشا و دەمی تادوائاست کرا بۆیەوە

"کوکی..کوا نامجووم"
ھایدی بە نەزانیەوە وتی و بە قژە شێواوەکەتەوە سەیری نامجوونی کرد

"ئەنیۆ"
بە کیوتیەوە دەستی ڕاوەشاند و خەندەی بۆی کرد منیش  تیشێرتەکەم لەبەر کردەوە

"ئام.لە کوێ بوون لەوێ بمێننەوە من ئەڕۆم با بێزارتان نەکەم"
نامجوون بە شڵەژاویەوە وتی و ڕۆشت

کە ئەو ڕۆشت ھایدی بە خەندەوە سەیری کردم وەک ئەوەی ئەو نەگریا بێت پێئەکەنی

"قوربانی ئەو پێکەنینەت بم مارشەمێلۆ نەرمەکەم"
وتم و ڕومەتەکانیم ڕاکێشا ئەویش لێوی دەرھێنا و بە کیوتیەوە پێئەکەنی

"مارشەمێلۆ چیە کوکی؟"
بە نەزانیەوە پرسی

"تۆیت..تۆ مارشەمێلۆ نەرمەکەی منیت"
وتم و ماچی ڕوومەتیم کرد

"ھایدی..ئەمڕۆ ڕۆژی پشووە..ئەڵێی چی بڕۆین بۆ ڕوبارەکە خۆمان بشۆین"
بە جۆشەوە وتم ئەتوانم ئەمڕۆجلە پیس بوەکانی ھایدی بشۆم بەڵام بەر لەوە ئەبێ دانەیەکی نوێی بۆ پەیا بکەم

"ھایدی لەگەڵ کوکی ئەبێ"
ئەو وتیدواتر پێکەنی

--

"ھیۆنگ..من و ھایدی ئەچینە دەرێ خەمی ئێمەتان نەبێ"
بە ھێمنیەوە بە نامجوونم وت چونکە ھیۆنگەکانی ترم خەوتبوون

"ئاگاداری خۆتان بن"
نامجوون وتی و چوە لای ھۆسۆکی برام سەری لەسەر قاچەکانی حەساندەوەو چاوی داخست منو ھایدیش بەڕێکەوتین بۆلای ڕوبارەکە

بەڵام بەر لەوە چومە ماڵی ئەو پیرێ ژنەی کە خانوەکەی بە کرێ داوینەتێ..لەوانەیە ئەو ھەنێ جلی لابێ کە بۆ ھایدی'م بگونجێ

ئەو عەزیەکی کەمێک کۆن بوو بەڵام لە ھیچ باشترە ڕەنگی پەمەیی بوو.تا نیوەی بە قۆپچە دائەخرا و یەخەشی ھەبوو
دڵنیام زۆر لەگەڵ ھایدیا ئەگونجێت

"دەی ھایدی'م با بڕۆین"
بە خەندەوە وتم و بەپیاسەکردنەوە بەرەو لای ڕوبارەکە ڕۆشتین

"ھایدی و کوکی مەلە ئەکەن"
ھایدی بە خەندەوە وتی و ئەو زەرفەی کە عەزیەکەیم تێکردبوو بە دەستیەوە یاری پێئەکرد

"ھایدی..نامگریت"
بە خەندەوە وتم و ڕامکرد ئەویش بە پێکەنینەوە دوام کەوت

"کوکی"
ئەو وتی و بەدواما ڕای ئەکرد

دوای دە خولەک لە ڕاکردن لە ڕوبارەکەش نزیک بوینەوە بەڵام وادیارە ھایدی زۆر ھیلاک بوە

"ھایدی کوکی گرت"
وتم و وەستام لە ڕاکردن و ڕوم کردە ھایدی'م

ئەو کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست دا و بەقایمی خۆی کێشا بە منا چونکە کەنار ڕوبارەکە بوین ئەوێ ھەموو قوڕ بوو منیش ھاوسەنگی خۆمم لەدەست داو بە پشتا کەوتم

"ھایدی کوکی گرت"
ھایدی بە پێکەنینەوە وتی کاتێ ھەموو جەستەی بەتەواوی لەسەر من بوو

"کوکی ئاشقی ھایدیە"
بە خەندەوە وتم و دەستە قوڕاویەکەم بە ڕوخساریا ھێنا

"ئاشق چیە کوکی؟"
ئەو بە نەزانیەوە پرسی و دەستی ئەویش ھەموو قوڕ بوو لەنزیک ملمی دانابوو

"ئاشق شتێکە ھەرگیز تەواو نابێ..واتا من تۆم تا مردن خۆشەوێ....و لە دنیاکەی تریش ھەر تۆم ئەوێ"
بە ھێمنیەوە وتم

"کوکی...ئەڵێی غۆرێلایە"
ئەو وتی و ھەموو قوڕەکەی بە ڕوخسارما کۆکردەوە

"یااا ھایدی وا مەکە"
بە بۆڵەوە وتم و سەرم ڕاوەشاند بەڵام ئەو زیاتروای ئەکرد

"وتم وامەکە"
بە بۆڵەوە وتم و ھەردوو دەستی ئەوم گرت ئەوم لەسەر قوڕەکە پاڵنا و لەنێوان باڵەكانم قوفڵم کرد

"کوکی غۆرێلایە"
ئەو بە پێکەنینەوە وتی

"ھایدیش خۆشەویستی غۆرێلایە"
وتم و ھەموو ڕوخساریم کردە قوڕ

دوای ئەوەی وەک مناڵ بە قوڕ یاریمان کرد من دەستی ئەوم گرت و جەستە قوڕاویەکەیم لەنێو قوڕەکە دەرھێنا

"ئۆما.."
مناڵێک بە قیژەوە وتی و چنورەکەی دەستی بەر بۆوە کاتێ ئێمەی دی

"کوکی..ئەوە بۆ اگری؟"
ھایدی بە نەزانیەوە وتی پاشان مناڵەکە ڕایکردە لای دایکی

"ھیچ نییە...دەی ھایدی با ببینەوە مرۆڤ"
وتم و نزیک ئاوەکە بومەوە ئەویش لە دوامەوە بوو

تیشێرتەکەم داکەند و لە لایەک فڕێم دا پاشان پانتۆڵەکەم داکەند بەڵام شۆرتەکەم ھێشتەوە

"دەی ھایدی وەرە"
بە شێوەیەکی ئاسایی وتم و ڕووم وەرگێڕا بۆلای ھایدی

دیسان دڵم دەستی کردە لێدانە خێراکانی کاتێ ئەو لەناکاو لێوی لەسەر ئەوەی من دانا و لەسەر نوکی پێی وەستابوو سوێند ئەخۆم بەھۆی ئەو شتە لەناکاوانەیەوە ڕۆژێک توش نەخۆشیەک ئەبم

چاوەکانم تا دوا ئاست کرابونەوە لەبەر شۆکبوونم ئێدە چیبکەم  ڕانەھاتووم کە ھاوڕێی کچم ھەبێ چ جا ئەوەی بگاتە خۆشەویست و ماچکردن

دوای ئەوەی لێوی لەسەر ئەوەی من بە جێگیری ھێشتەوە کەمێ دورکەوتەوە

چونکە تیشکی خۆرەکە بەھێز بوو چاوەکانی بچوک کردبۆوە و سەیری ئەوانەی منی ئەکرد

"کوکی ئاشقی ھایدیە"
بە خەندەوە وتم و دەستم لە ڕوخساری دا

"ھایدیش ئاشقی کوکیە"
ئەو بە پێکەنینەوە وتی

"ھایدی سەیری کوکی بکە"
بە خەندەوە وتم و ھایدیم لە ڕوبارەکە نزیک کردەوە دەستەکانیم بەرداو بۆ نێو قوڵایی ئاوەکە ڕۆشتم

"کوکی بۆ کوێ؟"
ئەو بە کەمێ خەمباریەوە وتی

"سەیرکە کوکی چیئەکا"
بە ھاوارەوە وتم بۆیگوێی لێم بێت دواتر دەستێکم بە لوتمەوە گرت بۆی ئاو نەچێتە ناویەوە دواتر خۆم نوقمی ئاوەکە کرد  بە جۆرێک ھەموو جەستەم بشارێتەوە

End jk pov

"کوکی لە کوێی؟"
تۆ بە خەمباریەوە وتت و ھەنگاوێک چویتە نێو ئاوەکە

بەڵام ھیچ دەنگێک یان جوڵەیەک لە کوکیەوە نەبوو

"کوکی ھایدی ئەترسێت"
بە ترسەوە وتت و چاوەکانت پڕبوون لە فرمێسک

"کوکی..."
بە ھاوارەوە وتت و زیاتر چویتە نێو ئاوەکە

"ئاھ"
جۆنگکووک سەری لە ئاوەکە دەرھێنا و سەری ڕاوەشاند بۆی ئاوی سەر ڕوخساری لابچێت و بە قوڵی ھەناسەی ئەدا

"کوکی ھایدی ترسا"
خۆت پێنەگیرا و دەستت کردە گریان دواتر بەبێ گرنگیدانە مەترسی ئاوەکە و نەزانینی مەلەوانیت بەرەو کوک ڕاتکردو باوەشت بە ملیا کرد

"بە ڕاست ترسایت؟"
کوک بە کەمێ دڵخۆشیەوە وتی و جەستە بە قوڕەکەی ھایدی لەباوەش کرد تۆش بە خەمباریەوە سەرت بە بەڵێ جوڵاند

"ھایدی...من باشم"
بە ھێمنیەوە وتی

"بەڵام کوکی دیار نەما"
ئەو نە خەمباریەوە وتی ئەویش خەندەی کرد

"کوکی ھیچ کات ھایدی جێناھێڵێت"

"ھایدی جێمەھێڵە کوکی"

"ھایدی ئەتەوێ ئەوەی ئێستا لەگەڵ منا تاقی کەیتەوە؟"
کوک وتی و کۆتای بە باوەشەکە ھێنا تۆش بە کیوتیەوە سەرت بە بەڵێ جوڵاند

دەی ھایدی"
کوک وتی و بە قوڵی ھەناسەی ھەڵمژی تۆش ھەمان شتت کرد دواتر ئەو دەستێکی لەسەر لوتی خۆی دانا و دەستەکەی تریشی لەسەر ئەوەی تۆ دانا

پاشان بە یەکەوە سەرتان نوقمی ئاوەکە کرد قژە لولەکەشت بەنێو ئاوەکەیا بڵاو بۆیەوە

𝑆ℎ𝑜𝑟𝑡 𝑓𝑙𝑎𝑠ℎ𝑏𝑎𝑐𝑘

"کێیە؟"
تای بە نەزانیەوە پرسی کاتێ لەدواوەی ئۆتۆمبێلە گرانبەھاکەی لەتەنیشت پەنجەرەکەوە دانیشتبوو

"ژمارەکە نەناسراوە"
بەیکی وتی و لە لایەکی ڕێگاکە ئۆتۆمبێلەکەی ڕاوەستاند و وەڵامی دایەوە

کە بەیکی خەریکی قسەکردن بوو تای پەنجەرەکەی ھێنایە خوارەوە  و سەیری دیمەنی ڕوبارەکەی ئەکرد خەندەی بچوک بچوکیشی ئەکرد کاتێ مناڵەكان لەوێ یاریان بە قوڕ ئەکرد

"کوکی..."
تای گوێی لەدەنگێکی ناسراو بوو خێرا داچڵەکیو چاوی بەنێو ئەوانەی ڕوبارەکەیا ئەخشاند

"ھایدی'م"
تای بە نەزانیەوە وتی و لە خاوەن دەنگەکە ئەگەڕا

"باشیت؟"
بەیکھیۆن دوای تەواو بونی پەیوەندیەکە پرسی

"گوێم لە دەنگی ھایدی بوو"
تای بە شڵەژاویەوە وتی

"تای ئەو پەیوەندەی کە بۆم ھات..لە پاسەوانی زیندانەکە بوو..وتی کە ئەیەوێ شتێکمان پێ بڵێ لەسەر ھایدی..لەوانەیە یارمەتیدەر بێت"
بەیکی وتی و ئۆتۆمبێلەکەی ئیشپێکرد

"بوەستە خولەکێ"
تای بە شڵەژاوی وتی و چاوی لەسەر کەسەکانی نێو ڕوبارەکە لانەئەدا و بەدوای قژ لولەکەی خۆی ئەگەڕا

دوای بێھیوابوون لەوەی ھایدی لەوێبێت تای جامەکانی داخستەوە و بە بەیکی وت کە بڕوا بۆ ئەو شوێنەی کە پێیان وترابوو

لەھەمان کاتتدا

تۆو کوک سەرتان لەئاوەکە دەرھێناو بە قوڵی ھەناسەتان ئەدا

"خۆشبوو ھایدی"
کوک پرسی کاتێ خەریکی لابردنی ئاوی سەر چاوت بوو

"دوبارە کوکی"
بە پێکەنینەوە وتت  و دیسان ھەناسەی قوڵت ھەڵمژی و سەرت لە ئاوەکە نوقمکرد

تۆ ھەر لەنێو ئاوەکە بوویت کاتێ جۆنگکووک سەری دەرھێناو ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی

ئەوان تا دوا نیوەڕۆ لەوێ مانەوە کوک جلەکانی شوشتبوو لە شوێنێک ھەڵیانی خستبوو بۆی وشک ببنەوە ھایدیش لەنێو ئاوەکە یاری ئەکرد

"ھایدی دەی وەرە دەرێ"
کوک بە ھاوارەوە وتی ھایدیش خێرا بەرەو کوک ڕایکرد لەکاتێکا کوکی جلەکانی خۆی پۆشیبوو

"کوکی جلەکانی ھایدی تەڕن"
وتت و لێوی خوارەوەت دەرھێنا و ئاو بە قژتا بە دڵۆپ دڵۆپ ئەڕژایە خوار

کوک ڕومەتەکانی سور بونەوە  جەستەی گەرم داھات چونکە جلەکانت تەڕ ببو جەستەت ھەموو دیار بوو

کوک کەمێ چاوی لەسەر ھایدی لابرد و دیقەتی ھەنێ کوڕی دا کە بە برسیانە جەستەی ھایدی ئەپشکنن

"با جلەکانت بگۆڕین تاقانەکەم"
کوک باوەشی بە جەستەتدا کرد و شاردیەوە لەکاتێکا نیگایەکی بکوژانەی دایە ئەو کوڕانە

---

"ھێی پورێ ئەکرێ خولەکێ ئەوە بە قەرز وەگرم؟"
کوک بە ژنێکی وت کاتێ لە کەنار ڕوبارەکە شتی ئەشت

"بیبە بەڵام زوو بیھێنەوە ئەگینا گوێت ئەبڕم"
ژنەکە بە جدیەوە وتی و سەرچەفێکی تەڕی دایە کوک

"سپاس پورێ"
کوک وتی و ڕایکردەوە لای ھایدی کاتێ لە تەنیشت دارێک جێی ھێشتبوو

"ھایدی'م جلە تەڕەکانت دابکەنەو ئەو عەزیە بپۆشە"
بە ھایدیم وت و عەزیەکەم دایە دەستی

"باشە"
ئەو وتی و تیشێرتەکەی بەری تا نیوە بەرز کردەوە کوکیش بۆ خولەکێ چاوی لەسەر پێستە ناسکەکەی ھایدی لانەئەبرد بەڵام زوو ھاتەوە سەر خۆی

"یاا ھایدی بوەستە جارێک"
کوک بە بۆڵەوە وتی و خێرا سەرچەفەکەی وەک دیوارێک بەکار ھێنا بۆی کەس سەیری جەستەی ھایدی نەکا

"دەی ئێستا خۆت بگۆڕە"
کوک وتی و بە قایمی چاوەکانی قەپاتکرد

کوک دڵی خێراتر لە ھەموو کات لێی ئەدا کاتێ گوێی لە دەنگی جلەکانی ھایدی بوو کە دایئەکەندن

"کوکی ئەوە زۆر جوانە"
بە جۆشەوە وتت و عەزیەکەتت زۆر بە دڵ بوو

"تەواو بویت ھایدی؟"
کوک وتی ھێشتاش چاوی قەپات کردبوو

تۆ بەبێ وەڵامدانەوەی ئەو سەرچەفەکەت کەمێ نزم کردەوە بۆی ڕوخساری کوکی ببینیت ئەوی ھێشتا چوەکانی داخرا بوون

"ھایدی تەواو بوو کوکی"
بە ھێمنیەوە وتت و سەیری کوکت ئەکرد

ئەو بە ھێواشی چاوی کردەوە ددانە کەروێشکیەکەی نیشان دا کاتێ تۆ بەو جۆرە لێیت ئەڕوانی

بەر لەوەی سەیری جلەکانت بکا سەرچەفەکەی دەستی بەردا و بە دەستی ڕوخسارتی گرت و ماچێکی لەسەر نێوچەوانت جێھێشت

"کوکی..دابەزە"
تۆ بە کیوتیەوە وتت و دەستت لەسەر شانەکانی ئەو قایمکرد بۆی بێتە ئاست تۆ چونکە درێژ تر بوو

"ھم..تاقانەکەم"
ئەو وتی و بە خەندەوە کەمێ خۆی چەماندەوە

بە خێرای لێوت نزیک کردەوە بۆی ماچی ئەوانەی ئەو بکەی بەڵام ئەو کەمێ دورکەوتەوە

"یاا ھایدی..بەر لەوەی بتەوێ ماچم بکەی پێم بڵێ نامەوێ بەم بەھاری تەمەنەمەوە جەڵدە لێم بدا"
کوک بە بۆڵەوە وتی

"جەڵدە چیە کوکی؟"
ھایدی بە نەزانیەوە پرسی

"نەخۆشیەکە..کە من زۆرم خۆشەوێ چونکە تۆ توشمی ئەکەی"
کوک وتی

"ام..کوکی با بچینە لای ئۆپا"
تۆ بە کەمێ خەمباریەوە وتت

"باشە..بەڵام سەرەتا ماچم ئەوێ"
کوک بە فێڵبازیەوە وتی و پشتی تۆی بە دارەکەوە لکاند 

کوک لە لێوت نزیک بۆیەوە بەڵام خێرا دورکەوتەوە

"یاا ھایدی وا ناتوانم چاوەکانت دابخە"
کوک بە بۆڵەوە وتی و تۆش پێکەنیت

"دەی کوکی با بەدوای ئۆپایا بگەڕێین"
بە کیوتیەوە ماچی ڕومەتی ئەوت کرد و لێی دورکەوتیتەوە

"یاا ھایدی ماچم نەکردی"
کوک بە بۆڵەوە وتی

"کوکی ھایدی ئۆپای ئەوێ"
تۆ بە جدیەوە وتت

"ھایدی خراپ"
کوک بە بێزاریەوە وتی و دەستەکانی لەوەی ھایدی گرێدا

دواتر بە نێو بوسانا دەستیان کردە گەڕان

-----

"وتت شتێکمان لەسەر ھایدی پێئەڵێی؟"
بەیکی بە جدیەوە وتی کاتێ ئانجۆنگ ھاتە نێو ئۆتۆمبێلەکەیان

"لەوانە نییە زۆر سودبەخش بێت..بەڵام بەر لەوەی ھایدی لە زیندان بەر ببێت لەگەڵ کوڕێک بونە ھاوڕێ"
ئانجۆنگ وتی

"کەسێکی باش بوو؟"
تای بە نیگەرانیەوە پرسی

"ام..ھەمووکات ھایدی دڵخۆش ئەکرد"
ئانجۆنگ وتی و تای ھەناسەیەکی ئارامی ھەڵمژی دڵخۆشبوو چونکە کەسێک ھایدیکەی ئەوی ئەخستە پێکەنین

"ئێ..چیتر..چۆن ئەو بدۆزمەوە؟"
تای پرسی

"ناوی نازانم...بەڵام ھایدی بە کوکی بانگی ئەکا"
ئانجۆنگ وتی

"کوکی تەنھا نازناوێکە چۆن بەوجۆرە بگەینە ھایدی"
بەیکی بە سەر لێ شێواوی قسەی کرد

"گرنگ نییە...پێویست بکا بە ھەموو شاردا ئەگەڕێم بۆی ھایدی بدۆزمەوە.کوکیش ئەدۆزمەوە ئەمەوێ سپاسی بکەم بۆی ھایدیەکەمی دڵخۆش ئەکرد"
تای بە خەندەوە وتی

"ئێ بەڵام ئەوە زیندانی ئافرەتان بوو ئەو کوڕە چۆن ھایدی ناسی؟"
تای بە ئانجۆنگی وت

"نازانم..بەڵام نزیکەی دوو مانگ لەلای دیواری حەوشەی دواوە قسەی لەگەڵ ھایدیا ئەکرد"
ئانجۆنگ وتی

"زۆر سپاس بۆ زانیاریەکەت خاتوون"
بەیکی وتی

"پێویست ناکا..ھیوادارم ھایدی زوو بدۆزنەوە"
ئانجۆنگ وتی و دوای ماڵ ئاوای لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی

"زۆری نەماوە ھایدیم..پێت ئەگەمەوە"
تای وتی و خەندەش سەر لێوەکانی جێنەدەھێشت



____

ببورن بۆ درەنگ پۆستکردنم بەڵام ھەر ئەوەنە مەجالم ھەبووو

ھیودارم ئەمپارتە بە دڵی ئێوە بوبێ 😩

پارتی داھاتوو

"ھەر چۆن بێت ھایدی ئەدۆزنەوە تۆ پێیان بدە ئەوکات ئەتوانین بەو بڕە پارەیە خانویەکی شیاو بکڕین"

"من پارەی دەرمانەکانی ئەدەم ئەو ئازاد کەن"
t


t

2200wshay chaw zaq

Continue Reading

You'll Also Like

2M 1.7K 2
တေဇမင်းမောင် =ကလေးမ မင်းကဒီလောက်အရွယ်လေးနဲ့ပိုက်ဆံအတွက် ဒီအလုပ်လုပ်နိုင်တယ်ပေါ့ ကျူလစ်ပျို=ဒါကပျို့အကြောင်းပါ ဦးနဲ့မဆိုင်ဘူး
196M 4.6M 100
[COMPLETE][EDITING] Ace Hernandez, the Mafia King, known as the Devil. Sofia Diaz, known as an angel. The two are arranged to be married, forced by...
655K 11.7K 40
တစ်နေ့တစ်နေ့ခေါင်းထဲမှာကလဲ့စားချေမှုသာအပြည့်ရှိနေသော ခပ်အေးအေးနေတတ်သော မာဖီးယားနှင့်.... ဘာပဲလုပ်လုပ် တလွဲတွေလုပ်တတ်နေသော ကောင်မလေးတို့ နှစ်‌ယောက်ဟာ...
14.7K 2.3K 32
نهۆمی سێیەم ئەمشەو بە نائاسایی بێدەنگە 'ئەم چیڕۆكە باس لە ئاشكرا كردنی نهێنییەكی '' گەورەیی پشت هۆتێلێك ئەكا كە چۆن حەوت كوڕ تیایدا بوونە بكوژی زنجیر...