❣︎2❣︎

4.1K 714 231
                                    



POV taehyung

"وەرە ژوورەوە ھایدی بچکۆل"
بەیکھیۆن وتی کاتێ ھایدی بچکۆل دەستی ئەوی گرتبوو ھێنایە ناو ڤێلاکەم

"ھایدی تەمەنت چەندە؟"
من لێیم پرسی

"١٨..بەڵام ئەوانەی ھەتیو خانە وتیان من ئەقڵم ٢ ساڵە"
ھایدی پاش قسەکانی وەک شێتێک پێکەنی ئەوە لە ڕەوشتی من نییە بە مرۆڤەکان بڵێم شێت بەڵام ئەو سەرشێتانە پێئەکەنی

"ھێی ھێی ھایدی ١٨ ساڵە"
بەیکھیۆن چەپڵەی لێ ئەدا و ھەڵەبەزیەوە ھایدیش زیاتر پێئەکەنی

بەڵام ئەو دیمەنەی کە ئەیبینم  زیاتر بەوە ئەچوو کە بەیکھیۆن گاڵتە بە حاڵەتە دەروونیەکەی ھایدی ئەکا من ڕقم لێیە کە مرۆڤەکان گاڵطە بە یەک ئەکەن

"بەسی کە بەیکی"
بە بێزاریەوە وتم و چام لێ سوڕاند و بەیکی وەستا لەوەی کە ئەیکرد

"باشە توڕە مەبە بۆوە وام کرد ئەو داماوە دڵی پێی خۆشەبێ"
بەشەرمەزایەوە وتی

"باشە"
بە ساردی وتم و ملپێچەکەی ملم  لابرد و ڕێی ژوورەکەم گرتە بەر 

من خویەکم ھەیە کە لە ماڵ ئەڕۆمە دەرێ دەرگای ژوورەکەی من و ھیجین قوفڵ ئەکەم لەگەڵ ئەوەی دوای مردنی دایە ھایجین ھەموو خزمەتکارە بە مەکرو نازەکانم کردە دەرەوە زۆر ڕقم لێیانە ھەموو کات ئەیانەوێ سەرەنجی من ڕابکێشن بە جلە کراوەکانیانەوە و سنگ دەرخستنەکەیان

قوفڵی دەرگاکەم کردەوە و ھەوایەکی فێنک قژە درێژەکەمی  جوڵاند و وای کرد چاوە کانم  بەدەر بکەون کەمێ چاوم داخست ھەوایەک کە تێکەڵ بوو لە بۆنی ھاوڕێی مناڵی و خۆشەویست و کڕاشی و دڵبەری مناڵی من ئەو کەسەی کە بە ئەو پێناسەی ژیانی خۆمم  ئەکرد و بەتەما بوو ببێتە دایکی مناڵەکانم

ڕاستەوخۆ گریان پڕ قوڕگم بوو ئەمەوێ بگرم زۆر بە خراپی بگریم ڕێک وەک ئەو چرکەیەی کە ئەوم تیا لەدەست دا ھێشتاش ھەمان ئازارم ھەیە ھەنێ کەس ئەڵێن بە تێپەڕبوونی کات ئازاری لەدەست دانی ئازیزانت کەم ئەبێتەوە بەڵام ئەوانە تەنھا قسەیەکن کە گەمژەکان باوەڕی پێ دێنن من  دوای ٥ ساڵ لە لەدەست دانی ھیجین ھێشتاش ھەمان ھەستم ھەیە ھیجینم ھیجینەکەی من ئێستا لە ژێر گڵە من بیری بۆنی ئەو ئەکەم بیری دەست لێدانی ئەکەم بیری ئەو کاتانە ئەکەم کە پێی ئەوتم'تای زۆر خۆت قۆز و بۆن خۆش مەکە با کچەکان سەیرت نەکەن' لەگەڵ وە بیر ھاتنەوەی ئەو یادگاریانە فرمێسک ڕێچکەی گرت ئەمەوێ خۆم بکوژم و و بچمە لای ھیجین ئەوم ئەوێ

چومە ژوورەوە و دەرگاکەم  قوفڵ کرد ھەناسەیەکی پر لە ئازاری دووری ئەوم ھەڵمژی و بەرەو پەنجەرەی بەلەکۆنەکە ڕۆشم کە کردبوومەوە چونکە ھیجین حەزی بەو ڕۆژانەیە کە لە چلەی زستانا خۆر بە دەرەوەیە و ئاسمان ساماڵە
ئەو بە جۆرێک تێکەڵی خوێنم بووە ئەزانم گەر ئەوم لا بوایە چی ئەوت و کاردانەوەی چی ئەبوو
ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی ھەوای پاک لە لووتم ڕۆشتە ژوورەوە و لە دەمم دەرم ھێنا
سەیری سەر بێدەکەم کرد عەزکەی ھیجینم بینی لەگەڵ ئەو جلەی کە بەتەما بووین لە کاتی لەدایک بونی مناڵەكەمان لەبەری بکەین
خەندەیەکم کرد و لە سوچێکی بێدەکە دانیشتم بە ئارامی عەزیەکەی ھیجینم بۆلای خۆم ڕاکێشا و تێر بۆنم کرد و ماچم کرد پاشان جلەکەم قەد کردو خستمە ناو دۆڵابەکە
جلی مناڵەکەشم بە ھەمان شێوە
یەکێک لە عەزیە زستانەیەکانی ھیجینم دەرھێنا کە زۆری حەز پێ بوو بە جوانی لەسەر بێدەکە ڕێکم خست و جلی مناڵەکەشم بردە ناو بێشکەکەی
چومە تەنیشت جلەکەی ھیجین
لەسەر بێدەکە ڕاکشام
سەیری سەقفەکەم کرد
چاوە جوانەکانی ئەوم دی تەنانەت بەبێ ڕۆحیش بە بینینی چاوی ئەو دڵم لێدانەکانی ناڕێك ئەبن

❦꧁ھـایـدی꧂❦Where stories live. Discover now