6

70 13 33
                                    





ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن ♡︎
_____________________________________________________




هەرچە زستان بوو کەشوو هەوایەکە سارد بەڵام خەڵکەکە هەموو هاتبوونە دەرەوە، شاری یاریەکە پری بوو لە خێزان.

ماریان زۆر دەترسا لەوەی کورەکەی لەم قەڵەباڵغیە ون بکات بۆیە بە توندی دەستی کورە بچوکەکی گرتبوو
جوون مین بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە نەیدەتوانی یاریەکان بە ئارەزووی خۆی تاقیبکاتەوە،بەڵام بە لایەنی کەم زۆر دڵخۆشبوو دوای ماوەیەکی زۆر دووبارە گەراوەتە دەرەوە.

کاتێک شاری یاریەکان جێهێشت گەرانەوە نزیک ئۆتۆمبێلەکە،چاوەکانی جوون مین پڕی بوون لە فرمێسک،ماریان دڵی ئازاری هەبوو بەهۆی جوون مین، بەتوندی گورەکەی لە باوشگرت
" کورە ئازیەکەم،دایکت بەڵێنت پێدەدات کە دەتەندروستیت باشتر بوو دووبارە بتگەرێتەوە ئێرە"

" باشە"
ماریان نەیدەزانی چۆن دڵی کورە بچوکەکەی بداتەوە دەستە بچوکەکانی گرت و ماچیانی کرد.
" دەتەوێت برۆین نانی ئێوارە بخۆین؟"

" بەڵێ!"

ماریان رووی وەرگێرا بۆ دواوە سەیری جۆنگکووکی کرد کە خەریکی مۆبایلەکەیەتی،لەو کاتەوە هاتوون بەردەوام پەیوەندی لەگەڵدایە،ماریان وا بە پێویست زانی کە چیتر جۆنگکووک لە گەڵیان نەبێت تاکو چیتر لەکاتەکانی نەگرێت.

" ئەگەر سەرقاڵیت دەتوانیت تۆ بگەرێتەوە ماڵەوە،ئێمە بە تاکسی دەگەرێینەوە"

جۆنگکووک برۆیەکانی بەرزکردەوە.
" دەتەوێت لەلایەن داپیرەوە سەرزەنشت بکرێم؟"


بەیەکەوە رۆیشتنە نێو رێستۆرانتەکە،کە زۆربەی جارەکان ماریان جوون مین دەهێنێت بۆ ئێرانە.


جۆنگکووک دانی بەوە نابوو کە ماریان باشترین دایکە کا تاکوو ئێستا بینیبێتی.
ماریان یارمەتی کورە بچوکەکەی دەدا کە تاکو لەسەر کورسی منداڵان دابنیشێت بۆ نانخواردن،یارمەتی کورەکەی دەدا لە کاتی نانخواردن و پارچەی بچوک بچوکی دەخستە دەمی.

کاتێک جوون مین هەستی بە تێری کرد سەیری دەورووبەری خۆی کرف لەناکاو چاوی کەوتە سەر پیاوێک کەهاتە ژورەوەی رێستۆرانتەکە.

" دایکە،مام لێرەیە"
ماریان سەیری هەمان ئاراستەی ئەو شوێنەی کرد کە کورەکەی ئاماژەی بۆی دەکرد،پیاوێک بوو بە قاتێکی نیلیەوە لەگەڵ هاورێکانی هاتبوویە ئێرە، ئەوە پارک جیمین بوو.

He Came Back ||J.JKWhere stories live. Discover now