ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن ♡︎
_____________________________________________________وەک هەمیشە،نەخۆشخانەکە بۆنێکی بەهێزی پاکەرەواکانی هەبوو.
رووخساری ماریان زەرد هەڵگەرا و بێهیوا دیار بوو هەرکە لە ژووری پزیشکەکە هاتە دەرەوە،قاچەکانی بێهێزببون خەریک بوو ماریان بکەوێتە ئەرزەکە،بەڵام خۆشبەختانە کەسێک ئەوی گرت بەر لەوەی بکەوێتە ئەرزەکە.
" خاتوون،تۆ باشیت؟"
ماریان سەری بە نەخێر جوڵاند،دانیشت لەسەر یەکێک لە کورسیەکانی نەخۆشخانە،دەمووچاوی بە هەر دوو دەستەکەی داپۆشی،هەستی کرد کە دڵی شکاوە و نەتوانێت بگریت لەو کاتەدا.
هەموو خێزانی جیۆن شاهێدی ئەو دیمەنە ناخ هەژێنە بوون،بەڵام تەنانەت نەیان دەزانی چۆن ئەو هێور بکەنەوە،دکتۆرەکە وتی کە جیۆن جوون مین،کوری ماریان نەخۆشیەکەی سەختر بووە.
دکتۆرەکان هەموو جۆرە چارەسەریەکیان کرد بۆ ئەوەی ئەو رزگار بکەن بەڵام هیچیان کاریگەری نەبوو.
ئەو باردودۆخە مەترسیدارە وای کرد کە داپیرەی جۆنگکووک ،جیۆن یۆنگ ریم هەست بە دڵشکان و نارەحەتی بکات،بە دەنگێکی ساردەوە بەو کچە کەنجەی پشت خۆی وت،
" هەر ئێستا پەیوەندی بە جۆنگکووک بکەن،پێی بڵێن هەر ئێستا بگەرێتەوە"
" دایکە،بەجدی پێویستە هەندێک رۆژیتر بدەین بەو،ئەو هەندێک پرۆژەی گرینگی هەیە تاکو کاری لە-"
نیۆن یون بە خێرای وتی،بەڵام بەر لەوەی قسەکەی تەواو بکات جیۆن یۆنگ ریم قسەکەی پێبری.
" تۆ هێشتان گرینگی بە کار دەدەیت؟ دەتەوێت نەوەکەم بمرێت؟ چ کێشەیەکت هەیە؟" .
" دایکە،من مەبەستەکەم بەو جۆرە نەبوو،ئێستا پەیوەندی پێوە دەکەم".
یۆنگ ریم دەستی لەسەر شانی ماریان دانا
" ماریان،نیگەران مەبە،ئەمە کۆتای نیە هێشتان رێگایەک هەیە بۆ ئەوەی جوونی'یەکامن رزگار بکەین،وە ئەو باش دەبێت".
YOU ARE READING
He Came Back ||J.JK
Romanceدوای ئەوە جیۆن جۆنگکووک ژیانێکی پر شاهانەی هەڵبژارد لەسەر خێزانەکەی و منداڵەکەی،دوای چوار ساڵ هەواڵی ئەوەی پێدەدرێتەوە کە کورەکەی نەخۆش کەوتوە پێویستە بگەرێتەوە. 📍چیرۆکەکە لە پارتی زۆر پێک دێت سەرو ٧٠ - جیۆن جۆنگکووک -جیۆن ماریان دەستپێکردن لە بەر...