Chapter 15

404 82 196
                                    


ڤـۆت پـێـش خـوێنـدنـەوە🤍












مـارینــا پـوڤ...



لە گەرماو هاتمە دەرەوە و درێسێکی ڕەشـم
پۆشی، درێسەکە لە بەشی سەرەوەدا باوەشی
کردبوو بە جەستەمدا و لە بەشی خوارەوەدا بڵاوبوو
تـا ئەژنۆکانـم درێژ بوو
وە بیرم نەچێت قوڵی کورت بوو
لە شوێنی سوتانەکەی مەچەکم سکارفێکی ڕەشـم
بەست تا دیـار نەبێت




لە بەردەم مێزەکە دانیشتم بۆ ئەوەی کەمێک
گرنگی بدەم بە ڕوخسـارم کە دەمێکە ئیهمالـم کردبوو





هەفتەیەک دەبێت کە لە نەخۆشخـانە گەڕاومەتەوە
ڕاستیەکەی ماوەی ئـەم هەفتەیە زۆر قورس بوو بۆم
چونکە نەمدەتوانی بە بـاشی ڕێ بکەم
وە هەموو جەستەم ئازارێکی کەمی هەبوو
سیۆجون و جیون هەمیشە لە دەورم بوون و گرنیـان پێداوم، وە جـیـمـیـن لە چاوەکانی دەمبینی نیگەرانی
حاڵمە بەڵام لووت بەرز بوو تەنانەت جارێکیش لێی
نەپرسیم 'چۆنیت ئێستـا باشیت'... نەیوت






ئەمڕۆ هەست بە بـاشی دەکەم وە دڵخۆشـم
چونکە سیۆجون وتی کە ئێوارە ماڵی باوکم لێرەدەبن...
قەت باوەڕم نەدەکرد خێزانەکەم بەو جۆرە
نیگەرانی حاڵـم بن گەر ڕووداوێکی لـەو شێوەیەم
بەسەر بێت



هیوادارم ئیتر دڵخۆشی بـاڵ بگرێت بەسەر
ئاسمانی تاریکی مندا





بەڵام بیرم نەچێت من خەریکم ئازار دەچێژم
لەبەر ئەوینـە هەڵەکەم
مـن ئەوینداری جیمین بووم
ئەو کەسەی کە دەبوایە وەکو کوڕێکی خۆم مامەڵەم
لەگەڵ کردبا ئەوینداری بووم



زۆر ویستـم هەستەکانم لەناوببـەم بەڵام
ئەوان دژی ویستی من بوون
هەر کاتێک دڵم خاوەنەکەی دەبینی شێتانە لێیدەدا



ئیتر ئەوین خەتـا و کاری دڵـە
گەر هەڵبژاردنی ئەوینی دڵ لە دەست خۆمان
بوایە ئەوا هەموومان کەسە ڕاستەکەمان هەڵدەبژارد
بەڕاستی گرنگە وە زۆری دەوێت بۆ کـچ
کە کەسێکی ڕاست بدۆزێتـەوە بۆ تەواوی ژیـانی
من چی بکەم لەگەڵ ئەوینـە هەڵەکەم
بۆچی تەنها دڵ بۆ ئەو لێدەدا !





خەتـای ئەم ئەوینە دەخەمە ئەستۆی
جیمین چونکە هەر خۆی بوو بە نزیکبوونەوەی
دڵمی لەرزاند و ئاگاداری کردەوە لە بوونی





چی دەبوو گەر هـاوسەری باوکت نەبام
بەڵکو هاوڕێیەکی خۆشەویستت بوبـام
وە دواتر خۆشەویست و پاشـان هاوسـەر



ئـاهـ سوپاسی خوا ئەکەم کە خەیاڵ حوکمی
لەسەر نییـە دەنـا ئێستا من لە سێدارە درابووم هههه













𝗪𝗮𝗶𝘁 𝗙𝗼𝗿 𝗬𝗼𝘂𝗿 𝗟𝗼𝘃𝗲 || 𝗣.𝗝𝗠Where stories live. Discover now