chapter 1

1.3K 152 266
                                    

چیڕۆکەکە بەتەواوی باس لە ژیانە سەختەکەی کچێکی هەرزەکار دەکـات

کە کوڕێکی ٢٤ ساڵ لەبەر ئەو هەموو سۆز و خۆشەویستیەی کەبۆی هەیە تێکەڵی ژیانی دەبێت و ژیانی دەکـاتە دۆزەخ ، لە دایک و باوکی دووری دەخاتەوە تووشی خەمۆکی وترسی دەکـات

ئێستاش فەرموون بۆ چیڕۆکەکە...

ئەو کچەی باسمان کرد ناوی هیجی بوو
هیجی واتە کچی بەهێز یاخود هێزی ئافرەت

لە خانەوادەیەکی دەوڵەمەند و بەناوبانگە
جوانیەکی سەرنج ڕاکێشی هەیە زۆر حەزی بە تێکەڵبوونی خەڵکیە و ساویلکە و ڕوو خۆشە
تاکە منداڵی ئەو خێزانەیە

هەر لەبەر ئەوەی تاقانەیە زۆرترین هاوڕێی هەیە

گێڕانی ئاهەنگی لە دایکبوون منداڵانەیە بەڵام چونکە هیجی داوای کردبوو ئاهەنگێکی جوانیان بۆ ڕێکخست هەر لە ناو کۆشک

بیست هەشت هاوڕێی لەوێ ئاماددەبوون
کچ و کوڕ....

هەموو شتێک باشبوو تا نزیک کۆتا ساتی ئاهەنگەکەش هیجی زۆر دڵخۆشبوو

کوڕێک بە گڵاسێک خواردنەوەوە ڕۆیشتە نزیک هیجی ، ئەوە جیۆن جۆنگکوکـ'ـە ئەو کوڕەی هیجی کڕاشی لەسەری هەیە و بەنهێنی شاردویەتیەوە

هیجی بە زەردەخەنەیەک سەیری کرد

جۆنگکوک
بەدوامدا وەرە
وتی بەبەرزی لەژێر گوێی هیجی

هیجی بێ گرینگیدان بە ئاهەنگەکە دوای جۆنگکوک کەوت تا کەمێک دوورکەوتنەوە لە دەنگی میوزیکەکە

جۆنگکوک وەستا و سووڕایەوە و هیجی بچکۆڵ کەوتە بەردەمی

هیجی
بۆچی بانگت کردم؟
وتی بە خەندەیەک

جۆنگکوک
دەمەوێت لەسەر بابەتێک قسەبکەین ، بەڵام نامەوێت کەس گوێی لێبێت وە من سوپرایزێکم بۆت هەیە نامەوێت کەس بیبینێت
وتی بە زەردەخەنەیەک

هیجی
ئای خوایە لەوانەیە هەستەکانی بەمن بڵێت دەی خۆ ڕوونە ئەویش کڕاشی لەسەر من هەیە...یااا زۆر دڵخـۆشم
وتی بە دڵخۆشی لە ناو مێشکی خۆی

جۆنگکوک
هیجی؟
وتی بەپێکەنینەوە کە هیجی خەیاڵی ڕۆیشتبوو

هیجی
ئەها ئێ..دەتوانین بڕۆینە ژوورەکەی من لە نهۆمی سەرەوە
وتی زەردەخەنەیەک و ڕۆیشت بەرەو پلیکانەکان

جۆنگکوک خەندەیەکی لاری کرد و گڵاسە خواردنەوەکەی لەسەر مێزێک جێهێشت و دوای هیجی کەوت بۆ نهۆمی سەرەوە

بووم بە موڵکی دڕندەیەک || JKWhere stories live. Discover now