ئەشق بە ئەدەبەوە جوانە
بێ ئەدەبی لە ئەشقدا نییە.
"یوونی"هۆسۆک ناوی هێنا کاتێک لەسەر فریزە سەوز و دڵبرەکە پاڵکەوت بوو یوونی و هۆسۆکیش
قۆڵێکی لەسەر زەویەکە بوو دەستێکیشی بە قژیـے
یوونی دەهێنا و گوڵە سپێکانی دەخستە نێو قژی یوونی و یوونیش یاری بە چاکەتەکەی بەر هۆسۆک دەکرد و وتی."گیان"وەڵامی دایەوە."دەتەوێت لەگەڵ مندا بیت وە بۆچیش!!"یوونی
بە پرسیارە سەیرەکەی هۆسۆک چاوە شینە دڵبەرە
کانی ، بەرز کردەوەو سەیری هۆسۆڪی ڪرد بەبێ دوودڵی وتی."بەدڵنیایەوە!!چونکە خۆشم دەوێت"."کەواتە وەرە داستان درووست بکەین"هۆسۆک
بە نەرمی بەردەوام بوو بە قژی یوونی خەریڪ
بوو"چـیـ!!"یوونی بەتێنەگەشتوی سەیری کرد."دەتەوێ لەگەڵم بیت کەواتە دەستم بگرە با داستان درووست بکەین،من لەگەڵ دەستپێکم لەگەڵت پێنج مانگم وەلانا ، وەرە با لەگەڵت سەرەتتایەک درووست بکەین پڕبێت لە هەزارەها دەستپێک، وەرە بەیەکەوە تا کۆتا هاتنی ژیان داستان و ئەفسانە بنوسینەوە، وەرە دەمەوێت گوڵی بەهار بگرین لەکاتێک خۆمان داری پایزین ، وەرە دەمەوێت لەبەر باران و بروسک بدرەوشێینەوە بە پێکەنینمان ، دەستم بگرە خۆ ئێمە بڕیارمان دابوو نەکەوینە داوی خۆشەویستی هیچ کەس بەس بۆ یەکتر بووینە هەمان کەس ، وەرە دەمەوێ تۆ تەمەنی لاویم پشان بدەیت لە کاتێ یەکێ تر بردی ، وەرە دەمەوێت قژم لەگەڵ ئەفسانەکەمان درێژ ببێت وەک پێشتر وەرە دەستم بگرە مەگەر لای خوداش یەک پلە نین!! وەرە با پێکەوە گرکان و سەهۆڵ بەنداو تێکەڵ بەیەک بکەین،وەرە تا پێکەوە وێنەی گەردوونی چاوەکانمان بکێشین ، وەرە تا تەمەنمت لەگەڵت دابنێم ، «وەرە با داستان درووست بکەین لەم ژیانە بچوکە»"هۆسۆک بەهەستەوە قسەیەکرد یوونیش زیاتر خاو دەبۆیەوە
بۆچی هێندە بەهەست و پڕ قسەی دڵبەرانەیە."هۆسۆک"یوونی ئەمجارە بانگی کرد."هـمـ"هۆسۆک بە همێڪ وەڵامی دایەوەو بەردەوام بوو بە خەریک بوون بەقژی یوونی."من نەک داستانێک لەگەڵ تۆم دەوێت من ژیانێک لەژوورێکی بچوک لە کوچەیەکی
تۆزاوی و بێ پارەو هەژاری لە هەزار دەردو نەخۆشی
لە هەزار برین و ئازار خێزانێکی بچوک و پڕ کێشە منداڵی هاروهاج و زۆر داواکەر ، لەدایک بوونێکی
نوێی بەئازار و منداڵ بوونێکی سەخت و ژیانێکی ڕپڕ ناخۆشی و کێشە و هاوسەرگیریەکی بەدبەخت
هەموو ئەمانەو مردنێکی پڕ تاوان و قیامەتێڪی پڕسزایش ڕازیم تەنها شتێک بە ناوی تۆ و بوونی
تۆ دەست پێ بکات جا چی خۆشی بێت یان چی ناخۆشی من ڕازیم پێی ڕازیم بەوەی بەیانیان دوای
ئەوەی لەکارێکی سەخە گەڕایتەوە منیش کارێکی زۆری ماڵەوەو خواردنی زۆرم بۆ درووست کردبیت
پاشان کاتی گەڕانەوەت کەبۆنی پیاز و سەوزەو چێشتخانەم لێدێت بڕۆم و گەڕماوێک بکەم و خۆم بڕازێنمەوە بۆت و پاشان بە دڵخۆشی و ماچێڪی پڕ وزەو خۆشەویستی پێشوازیت لێ بکە خانوەڪە هێندە بچوک بێت کەوا لەهەرسووچێک سەیرم کرد چاوە ڕەشەکانت ببینم تۆیش بەدڵخۆشی و ڕۆژێکی پڕ ماندوو چەپکێک گوڵ و باوشێکی پڕ میهرەبانی
ئەو دووریە بڕەوێنیتەوە من نەک بەس داستانێکی
بچوک من ڕازیم بە کونی مێرولەو مشک و ماریشـ لەگەڵ تۆدا هۆسۆک"یوونی بە نەرمێ قسەی دەکرد
کاتێک چاوەکانی دەدرەو شانەوە هۆسۆک ماچێکی
توندی نێوچاوانی کرد پڕ بوو لەخۆشەویستی.
YOU ARE READING
بـەنـدڪراوی نەخۆشێڪ(ڪۆتای هاتووە)
Romance"بەبەند کردنم چیت دەسەکەوێت لە جەستەم زیاتر!! پێت وایە من تۆم خۆشەوێیت!!هەرگیز تۆ هەڵەیت" "من تۆم خۆشەوێت بۆچی تێناگەیت"کوڕەکەوتی.