مەلەس پۆڤـــ:'دوای ئەوەی تایهیۆنگ ماچی كردم بە خێرای لە خۆمم دورخستەوە و ڕومكردە لایەكەی تر '
تایهیۆنگ | ببورە كە ئازارم دایت،
بەڵام بزانە ژیانێك بەبێ من بۆ تۆ بونی نیە و
لەمن زیاتر كەسی تریشت خۆشناوێت.'هیچ قسەم نەكرد و ئەویش دەستی كرد بە شۆفێری ، گەیشتینە بەرزاییەك و لە سەیارەكە دابەزین دانیشتم و پشتم بە سەیارەكە دایەوە تایهیۆنگیش لە تەنیشتمەوە دانیشت'
مەلەس | بۆچی ئەتەوێ هاوسەرگیریم لەگەڵ بكەیت لە كاتێكدا كایڵی هەیە؟
تایهیۆنگ | چونكە تۆم ئەوێت
مەلەس| بۆچی منت ئەوێ؟
تایهیۆنگ | چونكە تۆم ئەوێت
مەلەس | شێتم مەكە تایهیۆنگ !
جوابم بەرەوەتایهیۆنگ | بە مناڵی تۆم خۆشەویست،
وە دایكم پێی وتم كاتێك گەورە بویت ئەچینە داوای مەلەس بۆت، وە بیكە بە دایكی منداڵەكانت،
بەڵام ئەو نەما و وە كاتێك تۆم بینی بە دڵم بویت،مەلەس| هەر ئەوەندە؟
'سەری بە بەڵێ ڕاوەشاند و منیش بە توڕەییەوە سێرم كرد و ئەویش سێری كردمەوە'
مەلەس | من وامزانی منت خۆشەوێت بۆیە هیچ پێداگریت نەكرد نەك لەبەر دایكت منت بوێت .
تایهیۆنگ | وەك چۆن بە پێی كات تۆ لەگەڵم ڕادێیت منیش بە هەمان شێووە ڕادێم
مەلەس | گەمژە ، بڕۆ خۆم ئەگەڕێمەوە .
'هەستام و ڕۆشتم بەڵام تایهیۆنگ قۆڵی گرتم و ڕوی وەرگێڕام'
تایهیۆنگ | بەڕەڵای؟ بێ ڕەوشتی؟ بێ خێزانی؟ بێ هاوسەری؟ هەتا بە تەنیا بە دڵی خۆت بگەڕێیت؟
مەلەس | ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نیە ،
وەك خۆت وتت تەنها لەبەر دایكت هاوسەرگیری لەگەڵ من ئەكەیت ، كەواتە دەستیشت لابە تۆ بە تەواوی هاوسەری من نیت!تایهیۆنگ | ئەبم جوانكیلەكەم ئەبم بەس با ئەم مانگە بڕوات ئەبیتە هاوسەری تەواوەتیم .
مەلەس | مادەم ناهێڵی بڕۆم شتێكم بۆ بكڕە بیخۆم مردم لە برسا
تایهیۆنگ | باشە سەركەوە
' سەركەوتمە سەیارەكە و دوای پێنج خولەك لەبەردەم ڕێستۆرانێك وەستا و دابەزین ئەو خواردنانەی ویستمان داوامان كرد و خواردمان'
YOU ARE READING
كـــچە هـــەرزەكـــار ᵏᵗʰ✔︎
Romance؟؟؟| بـــێ هیـــوات ناكـــەم پورێ، ئـــاگاداری كـــچەكەت دەبم، ؟؟؟| بەم هاوسەرگیـــریە ڕازی نیم. ؟؟؟| واز لـــە ئاواتـــەكەم دەهێـــنم! ؟؟؟| پێویست بەو هەوڵدانە گەورەیە ناكات بۆ سرینەوەی نیشانەكانی هاوسەرەكەت ؟؟؟| ئهم خوشكە بچكۆلانەكەم هاوسەرگیری ئە...