دەستگیرانداری|𝟖

365 54 55
                                    















تایهیـــۆنگ پـــۆڤ:

' زۆرم خەمی مەلەسە ، بەهۆی منەوە دوێنێ شەو زۆر بە خراپی گریا كە تا ئێستا بەو شێوەیە نەمبینیبوو ، هەرچیەك بێت ئەو هەر ئەبێت ببێتە هاوسەری من ، بە باشترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ ئەكەم هەر وا ئەكەم بە باشیەكەم ئاشقم بێت،
هەستام و لە ژورەكەم ڕۆشتمە دەرەوە ئەو ئەمڕۆ نەهاتە خوارەوە ،خزمەتكارەكە ویستی لە دەرگاكە بدات تا خواردنەكە بۆ مەلەس بەرێت بەڵام ڕاستەوخۆ لێم وەرگرت و پێم وت خۆم ئەیبەم،

لە دەرگام دا و بە دەنگە ناسكەكەی پێی وتم وەرە ، ڕۆشتمە ژورەوە و هەر كە زانی هاتمە ژورەوە ڕاستەوخۆ ڕوی وەرگێڕا بۆ من،

تایهیۆنگ | سڵاو مەلەس ، نانەكەت بخۆ هیچت نەخواردوە

مەلەس| سڵاو لە تۆش سوپاس

'ئەوەی وت و هاتە لامەوە پێكەوە لەسەر سیسەمەكە دانیشتین زۆر بە هێواشی نانی ئەخوارد'

مەلەس| ببورە ،

تایهیۆنگ | بۆ چ شتێك؟

مەلەس | بۆ ئەو ڕەفتارەی دوێنێ شەو ،
وە وتنی هەر قسەیەكی ناشرین بە تۆ.

تایهیۆنگ | ئاساییە، بیرت كردەوە؟

مەلەس | من ڕازیم، نەك لەبەر ئەوەی تۆم خۆشبوێت ڕازیم لەبەر ئەوەی هیچ ڕێگایەكی تر نییە،

تایهیۆنگ | گرنگ ئەوەیە تۆ ڕازی بوویت،
پورە ئیونجی و لوكاس بەو مەرجە ڕازی بوون كە سەرەتا تەنها دەستگیراندار بین ، كە خوێندنت تەواو كرد ببینە هاوسەر . وە هەر شتێكی تر كە بتەوێت من ڕێگریت لێ ناكەم ، بە ئاسودەی خۆت بژی تەنها ڕازی نیم كە لەگەڵ كوڕی تر پەیوەندیت هەبێت و جلی كراوە بپۆشیت.

مەلەس |باشە ،،

تایهیۆنگ | ئەی تۆ هێچ مەرجێكی ترت نیە؟

مەلەس | نا نیمە

تایهیۆنگ | كەواتە خواردنەكەت بخۆ لەوانەیە ئەمشەو لێكمان مارە بكەن ، وە هەر ئەمشەویش بڕۆنەوە بەهۆی كاری كاكە ماكس و لوكاس .

'سەری بە بەڵێ ڕاوەشاند '

تایهیۆنگ | متمانەم پێبكە مەلەس،
خەمبار مەبە ، كە ئاوا ئەتبینم خۆم بە گوناهبار ئەزانم، دڵنیات ئەكەمەوە كە لە داهاتوودا بەم شێوەیەی ئێستا نابێت شتەكان،

مەلەس | باشە تایهیۆنگ
'ئەوەی وت و بە زەردەخەنەیەكی كەمەوە سێری چاوەكانمی كرد منیش سێرم كرد ، ئەگەر ئەزانیت ئەو زەردەخەنە كەمەت چەنێك جوانە، '

كـــچە هـــەرزەكـــار ᵏᵗʰ✔︎Where stories live. Discover now