ڕیا | سۆرا كاكە جین كەی ئەگات؟
سۆرا | پەلە مەكە هەر یەت
مەلەس | كاكە جین كێیە ؟
ڕیا | دەستگیرانی سۆرا
مەلەس | ئۆهـــ نەمزانیبوو ،
ڕیا | هەرخۆی ئەمە یەكەمجارمانە یەكتری ببینین ناحەقت ناگرم من نەمزانیبوو پورم تەنانەت كچێكی هەیە ، خەمم لەوە ئەخوارد كە بێم بۆ ئێرە و تەنها سۆرا كچ بێت و ئەویش لەگەڵ كاكە جین ئەبێ و خۆم تەنها ئەبم بەڵام دڵخۆشم كە لێرە هاورێیەكم هەیە .
مەلەس | ئۆو ناخۆشە گەر بەتەنها تۆ كچ بیت،
هەرخۆی من دایمە بەتەنیا بووم دڵخۆشم كە دوو كچ لێرە هەن ،'ئەوەم بە زەردەخەنەوە وت و ویستم قسەی تر بكەم بەڵام لەناكاو منداڵێك بە گریانەوە بەرەو لامان هات '
سۆرا | بێلا ؟چیبووە گیانی پورێ ؟
بێلا| پورێ لوتم
'ئەوەی وت و دەستی لەسەر لوتی لابرد لوتی هەمووی خوێن بوو چاومان زەق بۆوە بەپەلە كردمە سەر قەنەفەكە و هەردوو قۆڵیم بەرز كردەوە '
مەلەس | ڕیا سەهۆڵێك بهێنە
'ڕیا سەهۆڵەكەی هێنا و لەسەر لوتی ئەو منداڵە دامنا هاواری كرد لەبەر ساردی پارچە سەهۆڵەكە'
مەلەس | هێواش كچە جوانەكە با باش ببیت
جون| ئەوە بۆچی وای لێهاتووە !!
'جون بە ترسەوە ئەوەی وت'مەلەس| خەمت نەبێت لوت پژان بەهۆی هیلاكی و ماندویەتیە ئەم منداڵەش دیارە بەهۆی دوری ڕێگاكە ماندوو بووە و لە نزیكترین دەرمانخانە دەرمانی بۆ وەربگرن ،
ئۆریۆن | واهـــ زۆر سوپاس مەلەس بەڕاستی دڵم كەوتە لەرز،
مەلەس | سوپاسی ناوێ خاڵە گیان ئەركی خۆمە
'ئەوەم بە زەردەخەنەوە وت 'سەهۆڵەكەم لەسەر لوتی لادا و چەند كلێنسێكم هێنا و لەسەر لوتی دامنا و منداڵەكەم دانیشاند و سەریم بەرز كردەوە ئەو منداڵە داماوە زۆر ترساوە هێشتاكە هەر گوێم لە هەنسكەكانیەتی،
مەلەس |مەگری بچكۆل گیان ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە زۆر هاروهاجیەتی ئەكەیت و ئاگاداری خۆت نیت لەمەودوا پێویستە ئاگاو لە خۆو بێت تا باش گەورە بیت باشە ؟
بێلا | باشە دكتۆر
مەلەس | من دكتۆر نیم ،، بەڵام سوپاس كە وات پێ وتم
'بە زەردەخەنەوە ئەوەم وت زۆر پێم خۆشبوو كە وای پێ وتم .. كلێنسەكانیشم لەسەر لوتی لابرد و ئێستا خوێنەكەی وەستاوە پەرداخێك ئاوم بۆی هێنا و دامێ و خواردی ئەو كچە بچوكە بە دەستە بچوكەكانی ڕومەتەكانمی گرت و ماچی كردم منیش ماچم كردەوە'
YOU ARE READING
كـــچە هـــەرزەكـــار ᵏᵗʰ✔︎
Romance؟؟؟| بـــێ هیـــوات ناكـــەم پورێ، ئـــاگاداری كـــچەكەت دەبم، ؟؟؟| بەم هاوسەرگیـــریە ڕازی نیم. ؟؟؟| واز لـــە ئاواتـــەكەم دەهێـــنم! ؟؟؟| پێویست بەو هەوڵدانە گەورەیە ناكات بۆ سرینەوەی نیشانەكانی هاوسەرەكەت ؟؟؟| ئهم خوشكە بچكۆلانەكەم هاوسەرگیری ئە...
فـــۆبیـــا|𝟐
Start from the beginning