๛.....𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟......47...๛..
๛......♡....∞......♡
Enjoy ☆☞★
ئەلێکساندەر
"چیت وت؟"ئە تووڕەییەوە پرسیم لەو ئەفسەرەی کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵم"ئەو هەڵهات ببورە بەڕێز پیرس بەڵام لە ئێستادا هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی دەستی بەسەردا بگرین باشترین تیمەکانمان لەوێدان و بەدوایدا دەگەڕێن نیگەران مەبە بەڕرزم ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەمەدا دەکەین تکایە..." من پەیوەندییەکەی پچڕاند بەبێ ئەوەی زیاتر گوێی لێبگرم جنێوێوم دەدا ئەو نەفرەتیە هەموومان لەماڵی دایکو باوکم کۆببوینەوە دایکم بانگهێشتی کردین بۆ خوانی ئێوارە تەنها خێزانە بچوکەکەمان کوببونەوە بە بۆنەی گەڕانەوەی سکارلێتو ئارامی بۆ خێزانەکەمان بەڵام ئەوان بێئاگان کە ڤینس هەڵهاتوەو هێشتا مەترسی هەیە بۆ تێکدانی ئاسودەیمان
"چی ڕوویدا؟" ئاشتۆن هاتە دەرەوە بۆ ناوچەی باخچە و پرسیاری لێکردم بە نیگەرانییەوە
"ڤینس هەڵهاتووە"وتم بە جدیەوە "چۆن بە جەهەنەم ئەوە ڕوویدا؟" بەشۆکەوە پرسی"لوکا دۆناتی..."وتم"ئۆه نەفرەت لێی ف**ک! ئێستا چی...؟""ڕەنگە باکستەر بتوانێت شوێنپێی یان شتێک بدۆزێتەوە با کچەکان لە ماڵەوە بن بێ ئاگا بن لە دۆخەکە من نامەوێت تۆشی شڵەژان بن بەتایبەت سکارلێت هەمو ئەو تانەی ڕویاندا بۆ ئەو ئاسان نەبو بۆیە پێویستە مامەڵەی لەگەڵ بکات" "بەڵێ ئەوە ڕاستە و ئێمەش ئاسایش زیاتر دەکەین لەجاران من بانگی پاسەوانی زیاتر دەکەم بۆ ماڵەوە لەدەروەی ماڵەکەش"ئاشتۆن لەکاتێکدا مۆبایلەکەی دەرهێنا وتی.
"مەهێڵە مناڵەکان بێنە دەرەوە خانووەکە بە خزمەتکارەکەمان بڵێ خاتون ئەندی بۆ ئەوەی لە ناوەوە بمێننەوە و وریا بن نازانم هەر شتێک دەتوانێت ڕووبدات و دەبێت وریا بین" لە کاتی بیرکردنەوەدا بە نیگەرانییەوە گوتم سەبارەت بە هەموو ڕێوشوێنێکی خۆپارێزیم بۆ وەربگرێت بۆ ئەوەی هەموو خێزانەکەم بە سەلامەتی بمێنێتەوە
"دەزانم ئەلێکس پێم وایە کە پێویستە یەکێکمان لە ماڵەوە بین لەگەڵیان ئەو سەلامەتتر دەبێت و دەتوانین کۆنتڕۆڵی دوخەکە بکەین"بە بیرکردنەوە وتی"بەڵێ ئەوە بیرۆکەیەکی باشە من پێوویستم بە
ماکسیمۆ و ڕەی یە لەگەڵم باکستر لەگەڵ تیمەکەی لە کارکردندان لە شوقەکە""باشە منیش لەگەڵ ئەوان لێرە دەبم لەگەڵ باوکم و دێریک و ئاگاداری دێریک دەکەمەوە بۆ پلانەکان هەروەها باوکیشم بۆیە کە هەموومان دەتوانین ڕووبەڕووی کێشەکان ببینەوە بەیەکەوە" "بەڵێ با بچینە ژوورەو"وتم لە کاتێکدا خۆم هێمن کردەوە
"هەردووکتان کوڕەکان لە کوێ بوون؟ ئێمە چاوەڕێی ئێوەمان دەکرد ئێستا وەرەن"ئیستێل وتیو پێشڕەویکردین بۆ ژووری نانخواردن بە چاوی نیگەرانەوە سکارلێتم بینی و بەرەو لای ئەو ڕۆیشتم و ماچێکم لە نێوچەوانی کردو بەخشینی زەردەخەنەیەکی گەرم لە یەک کاتدا هەستم کرد کەمێک ئارام بووەوە و ڕووی کردە سەیرکردنی ئهوانی دیکه دەزانم هەستی چۆنە لە ئێستادا و پرسیاری زۆری هەیە
YOU ARE READING
||تــۆ هی مـنی||✓
Romance"بۆچی لێددا؟" بە شۆکەوە پرسیم - بۆ ماچت کرد؟ بە تووڕەییەوە پرسیاری لێکردم "چی؟ من... بەڵام..ئەو...." "ئایا ئەو خۆشەویستەکەتە؟ یان ئایا پارەی پێداویت بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بیت؟"بە توڕەیەوە ئەمەی پرسی بە بڕینی قسەکانم بەڵام بیستنی ئەو قسانە کە لە دەمی دە...