⊱──────── ❝Doubt❞ ────────⊰
───────────────
ناتوانم درۆ بکەم.بەردەوام بیر لە جیمین دەکەمەوە.
من لەگەڵ خێزانە گەورەکەم کۆدەبمەوە، بەڵام بیرکردنەوەکانم لێرە نییە.
دووەم ڕۆژی منە لێرە، بەڕاستی بیری جیمین ئەکەم.
دوێنێ شەو لەگەڵ جیمین بە پەیوەندی ڤیدیۆیم کرد، هەندێك قسەمان کرد. پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی درێژ نەبوو چونکە جیمین وتی دەبێت بە کۆبوونەوەکەی ڕابگات.هەروەها پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا بەڕاستی تەنها سێ ڕۆژ لێرە بەسەر ئەبەم؟ لە وەڵامدا بەڵێم بۆ کرد. دواتر پەیوەندیەکەمان تەواوکرد، تەنها نزیکەی پێنج خولەك درێژەی خایاند.جیمین زۆر ماندوو دەردەکەوت،دەزانم زۆر شت لە مێشکیدا هەیە و نیگەرانە دەربارەی قومارەکە،هەرچەندە، هێشتا بەردەوامە لە زەردەخەنەکردن بۆمن لە ڕێگەی پەیوەندییەکەوە.
ئەمەیە وا دەکات نەتوانم واز لە بیرکردنەوە لە جیمین بهێنم.جگە لەوەی ئەمڕۆش بە هیچ شێوەیەک نامەم لە جیمینەوە پێ نەگەیشتووە.
کاتێک هەمووان چیرۆکیان لەسەر ژیانی خۆیان، دەربارەی خوێندن، دەربارەی بازرگانی و هەروەها ئەزموونی کارکردنیان بەیەکەوە باس دەکرد، من تەنها لەکاتی جوینی خواردنەکەمدا زەردەخەنەم دەکرد.
بە هەموو توانامەوە هەوڵمدا بەشداربم و دڵخۆشبم بەم بۆنەیە.لە باخچەی پێشەوەی ماڵەکەدا ئاهەنگمان گێڕا. نزیکەی هەموو پورزاکانم باس لەوە دەکەن کە منداڵیی خۆیان چەندە سەرسوڕهێنەر بووە.
ئایسۆل یەکێکە لەوانە، منداڵی دووەمی پورمە.نزیكە لە تەمەنی من، تەنها دوو ساڵ لە من بچووکترە. ئەوەندە دڵخۆش دەردەکەوێت، هەر جارێک باسی وتارەکانی دەکات، باسی ئەو شوێنانەی دەکات کە لەکاتی پشوو سەردانی کردووە، باسی ئەو پیاوانەی هەوڵدەدەن لێی نزیک ببنەوە، بە پەرۆش دەردەکەوێت. زۆر بە جۆش و خرۆشەوە باسی پلانەکانی ژیانی دەکرد، دەیویست بزنسێکی جوانکاری یان ڕەنگە براندی جلوبەرگ بکاتەوە.
ئایسۆلی زیرەك.
بەڕاستی ئایسۆل زیرەکە، ئەو نازناوەی بەدەستهێناوە لەو کاتەوەی کە هێشتا لە قۆناغی ئامادەییدا بووە. ئەو زۆر جوانە، من ماکیاژێکی دروستی لێ فێربووم. هەروەها ئەو کەسە بوو کە ڕەوتی مۆدەی پێ ناساندم بۆ ئەوەی زۆر لە دوای خۆم نەمێنمەوە. من وەك ئەو مۆدێرن نیم، بەڵام لانیکەم زۆر لە دواوەش نیم.
"ئونی پلانی داهاتووت چییە دوای منداڵبوونت؟" لەناکاو پرسیاری لێکردم لەکاتێکدا هێشتا خواردنەکەم دەخوارد.
زەردەخەنەیەکم کرد و خواردنەکەم قووت دا. "لە ساڵی یەکەمدا سەرنجم لەسەر چاودێریکردنی منداڵەکەم دەبێت، دوای ئەوە ڕەنگە بیر لە دۆزینەوەی چالاکییەکانی دیکە بکەمەوە."
YOU ARE READING
هێڵی سوور || 🔚
Fanfiction❞هەموو شتێک قومارە،خۆشەویستی لە هەمووی زیاتر....❝ •باشترین چیرۆکی ساڵی 2022-2023 لە پلەی شەشەم.. 🏅The Best Kurdish Story Of 2022-2023 in #6 Place! •Category [ Romance,Thriller,Sensual,Mystery] •Started [ 2022/9/1 ] jungkook's day🐰 •Ended [ 2023/3...