▪︎Chapter 24

942 186 354
                                    

⊱──────── ❝Sunset❞ ────────⊰

───────────────


شتێك خەوە قووڵەکەی تێکدام.

بە هەست کردن بە شتێکی نەرمی کەمێك تەڕ لە ژێر چاوەکانمدا جار و بار، لە خەو هەڵسام. لە چەپەوە بۆ ڕاست دەجوڵێت، ئێستاش هەموو دەموچاومی دەورە داوە وەك ئەوەی تەنانەت یەک ئینج لە دەموچاوم نەبێت کە لەبیری بکات، زیاتر و زیاتر چڕ دەبێتەوە، دەنگێکی بچووك بەرهەم دەهێنێت کە گوێچکەکانم سەرقاڵ دەکات.

بە ناچاری چاوەکانم کە لە ڕاستیدا هێشتا دەیانەوێت دابخرێن، هێواش هێواش دەکرێنەوە. بە بێهێزی وێنەیەکی ناڕوون و کاڵ لە ڕووخسارێکی ئاشنام دۆزیەوە. دەموچاوی ئەوەندە نزیک بوو، تەنانەت ماچێکی دیکەی لە ژێر چاوەکانمدا کرد.

"ئاهـ، دواجار ژنەکەم لە خەو هەڵسا." یەکسەر زەردەخەنەی جیمین سڵاوی لێکردم.

یەکسەر ڕووخسارم لادا، لەبەر شەرمەزاری بەو دەرکەوتنەی کە تازە لە خەو هەڵساوم. دەبێت زۆر تێکەڵاو بم. هەرچەندە پێدەچێت جیمین زۆر تازە دەربکەوێت.

"دوو هەفتەیە نەخۆشخانەت بەجێهێشتووە، پشوودانی ناو جێگا تەواوبووە. ئەمەش واتە دەتوانین گەشت بکەین."

ناوچەوانم گرژ کرد، جیمین زۆر بە جۆش و خرۆش دەردەکەوت. لەوەتەی کۆتاییمان بەم دوورییە هێناوە زۆر زیاتر زەردەخەنەی کردووە. جیمین وەک مرۆڤێک وایە کە تازە لەدایک بوبێتەوە، کە ئیتر بارگرانی هیچ شتێکی نەبێت، زۆر متمانە بەخۆبوو دەردەکەوێت. هەرچەندە هێشتا سەرقاڵە، بەڵام ئێستا جیمین زیاتر توانای پشودانی هەیە. کاتێک من لە دەوروبەریم، ئایپادەکەی یان مۆبایلەکەی بۆ ماوەیەك دادەنێت تا گرنگیم پێبدات.

"بۆ کوێ دەڕۆین؟" پرسیم، بە تەمبەڵی بەتانیەکەم لە باوەش گرت بۆ دواوە، نازانم بۆ هەتا زیاتر و زیاتر دەچمە ناو دووگیانیەکەمەوە، حەزم لە خەوتن دەبێت.

"شوێنێك...ڕەنگە حەزت لێی بێت." دەستی جیمین دەچێتە لای دەموچاوم و هەندێک لە قژم لە پشت گوێمەوە دادەنێت.

"بەڵام، هێشتا خەوم یەتتتت..." خەوم دەهات بۆیە کەمێک نوزە نوزم کرد. دیسان دەموچاوم لەناو بالیفەکەدا ناشتەوە.

جیمین بە نەرمی پێکەنی. "باشە، کەواتە. تەنها چاوەڕێ بکە. جارێ بخەوە تا نانی بەیانی دروست ئەکەم" بە چرپە پێی وتم...

بەڵام قسەکانی جیمین لە ڕاستیدا سەرسامی کردم. دیسان سەیرم کردەوە. "خاتوو سونمی بۆ کوێ چووە؟"

"ئەو ئەمڕۆ لێرە نییە.چونکە هەست بە باشی ناکات."

دوای ئەوەی جیمین وەڵامی دایەوە خەریک بوو بڕوات بەڵام من بانگم کرد.

"جیمین..."

پاشان جیمین لە تەنیشتم پاڵکەوتەوە و ئەنیشکی پشتگیری جەستەی دەکرد. "چی خراپە؟ پێویستت بە هیچ شتێک هەیە؟"

هێڵی سوور || 🔚Where stories live. Discover now