"کەواتە بە ئاسانی ڕزگارم ئەبێت؟"

دکتۆر ئای وتی"بەڵێ"

"تەنها..."

نەفرەت لە یەك چرکەدا جارێکی تر گرژبوومەوە"تەنها؟"

دکتۆرئای هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی،ئەمجارەیان بە چاوێکی فەرمانکردنەوە سەیری کردم"تەنها، ئێمە ناتوانین گرەنتی ئەوە بدەین کە جارێکی دیکە گەشە ناکاتەوە،وە بەسوود وەرگرتن لە زانیاریەکانت کە سەرەتا پێت ووتم،لە یەکەم جارەوە تووشی ئازار و ئەو جۆرە شتانە بوویت،دەترسم ئەگەر پێش تەواو بوونی دەرمانەکان دووبارە گرێکان لەناونەچن و تەواو نەبێت واتا نوێ بوونەوەی خانەکانی سنگت دوا بکەوێت ئەوا دووبارە گرێکان دەست بکەنەوە بە دروست بوون"

"چی؟" جارێکی تر لە خۆوە سنگم گرتەوە

"لە ڕاستیدا باشترین چارەسەر هەیە ئەگەری زۆرە کاربکات"

"چیە؟ پێم بڵێ سوێند ئەخۆم ئەیکەم"

دکتۆر ئای بە گومانەوە دەرکەوت،بە نیگایەکی شڵەژاوەوە سەیری کردم"همم لە دۆخی گەنجانی وەک تۆدا بەزۆری لەبەردەم دایک و باوکیاندا ئەمە ئەڵێم، پێویستە ئەمە بزانن"

لەو ساتەدا پێدەچوو جیهانەکەم بوەستێت، لە خۆوە سەرم دابەزاند، هەستم بەو ئازارە کرد کە وا دیار بوو هێواش هێواش چەقۆی بە دڵما ئەکرد،زەردەخەنەیەکم ساختە کرد و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و وتم

"دایک و باوکم لە تەمەنی 18 ساڵیمدا گیانیان لەدەست دا،ئەوە لەڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە بوو...."هێشتا زەردەخەنە ساختەکەم بەردەوامە"من بەتەنیا دەژیم چونکە تاکە مناڵم، ئەگەر بپرسیت چۆن ڕزگارم بوو...." لە نیگای دەمووچاویەوە پێشبینیم کرد
"من لە ڕێگەی ئەو بیمەیەوە دەژیم کە بۆیان ئامادە کردووم،لەگەڵ قەرەبووی زیانەکانی ئەو هێڵە ئاسمانیەی کە لەگەڵیدا گەشتیان کردبوو، هەندێك لە پشکە پەرش و بڵاوەکانیان وا دەکات مانگانە بڕێک پارە بەدەست بهێنم"

دکتۆر ئای بەڕاستی دیاربوو سەری سوڕمابوو نیگایەکی بەزەیی پێدام"بەڕاستی تۆ بە تەنیا دەژیت؟خزم؟ مام؟خاڵ؟ باپیران؟"

بەهێواشی سەرم جوڵاند"هەست بە باشتربوون دەکەم بە تەنیا، پلانی زۆرم هەیە بۆ ئەوەی خۆم ئەنجامی بدەم، نامەوی کەسانی دیکە بێزاربکەم، بەڵام هێشتا کات بۆ بینین و هەواڵ پرسینم تەرخان ئەکەن.."

بەسادەیی کۆمینتێکی کرد "باوەڕناکەم..."

بەڕاستی خۆزگەم دەخواست ئەم بابەتە بۆ کەس باس نەکەم نامەوێت وا هەست بکەن ژیانم جێگەی بەزەییە، لەکاتێکا خۆم زۆر دڵخۆشم و باشم بەوشێوەیەی کە هەم و ئەژیم چێژ لە ژیانم وەردەگرم، من بە سەختترین قۆناغەکانی کەوتن و دۆڕاندا تێپەڕیم، هەندێك جار بارودۆخ ناچارم ئەکات کە بیڵێم، چونکە پێویستە بیڵێم ئەمە دکتۆرەکەمە ناتوانم لێی بشارمەوە
وە نامەوێت کات بەفیڕۆ بەم لە چاوەڕوانی پرسیارێکدا هەر بۆیە هەموو شتێکم پێ ووت.

هێڵی سوور || 🔚Where stories live. Discover now