❣︎38❣︎

2.7K 440 321
                                    

Taehyungs POV

ئازارێکی زۆر لەسەرم دروست بوو دواتر وەک فلاشباکێک ھەموو ڕوداوەکان ھاتەوە خەیاڵم

ھەستم بە دەستێک کرد کە بەسەر سەرمەوەیە بۆنێکی ناخۆشیش لێرە دێت وەک بۆنی مادە کیمیاویەکان

کەمێک چاوم کردەوە پەرستیارێکی ئافرەت بەسەر سەرمەوە بوو..دەستی لە سەرم ئەدا وادیار بوو کە برینار بومە

قۆڵیم گرت و لە کارەکەی وەستاندم و دانیشتم لەسەر قەڕەوێڵەکە ھەستم بە ئازاری پشتم و ماسولکەکانم کرد کە بەجۆرێکن ڕێگرە لە ھەناسەدانێکی ڕێک و ئاسودە

شڵەیەک بەسەر سەرم ھاتە خوار پەرستیارەکەش خێرا بە پەمۆ خەریکی نێو چەوانم بوو

"بەرمدە"
بە بێزاریەوە قۆڵیم لەسەرم جیاکردەوە و ویستم ھەستمەوە بەڵام دەستم کانۆلای پێوە بوو ھەرچەنە ھێشتان بە جلە پیس و تێکچوەکانمەوەم

بە ھەموو ھێزم کانۆلاکەم ڕاکێشا و ھەستامەوە سەر قاچەکانم بەڵام پێم پەتی بوو

"بەڕێزم تازە توشی ڕوداو بوونە تکایە بھێڵە کاری خۆمان بکەین"
پەرستیارەکە پێی وتم بەڵام من داواکاریەکەی ئەوم پشتگوێ خست و پرسیم

"کوا ھایدی؟"
وتم و ھەستم بە سوێربون و پڕبونی چاوەکانم کرد بەو دڵۆپە فرمێسکە ناچاریانەی کە ھیچ خواستم لە ھاتنە خوارەوەیان نییە لە چاوم

ئەترسم چاوەکانم کز ببێ لەبەر زۆری گریان
ئەشترسم لەبەر کزبونی چاوم نەتوانم وەک جاران ڕوخسارە فریشتەیەکەی ھایدیم ببینمەوە

ھێشتاش بەجوانی تێناگەم خەڵکی لەکاتی دڵخۆشیا ئەگریت یان ناخۆشی!

گەر لەکاتی دڵخۆشیایە بۆچی کە ھایدی شتێکی لێ دێ ئەگریم؟!
یان گەر کاتی ناخۆشیە کاتێ ھایدی زۆر دڵخۆشەبێ ئەگریم؟!

فرمێسکیش دوو ڕوو دەرچوو گەر دڵخۆشبیت ئەڵێ فرمێسکی خۆشیم..
بە خەمەکانیشت ئەڵێ ھێندەت دڵ پڕ بوو زوخاوی ناختی دایە من تا ھەڵی ڕێژم گلەی مەکە گەر خەمت خوارد بۆ خەمەکانت چاوت بکەمە ھاوڕێم

ئاھ خوایە..
ئەم گەردونەت چەنێک جوان دروست کردوە
تا خەممان نەدەیتێ دڵخۆشمان ناکەی
تا نەمان گریەنی خەندەیەک نایەتە حزور و میوانی لێومان
سەڕەڕای ئەوانەش ھەر بەندەکانت بۆ خولەکێ زیاتر ژیان پەنا ئەبەنە بەر دکتۆر

"کێ!"
بە نەزانیەوە وتی

یەک خولەکیشم بەفیڕۆ نەدابۆ دوبارە پرسیار کردنەوە و بۆ دەرەوە ھەنگاوم نا

ھەست بە سڕبونی تەواوی جەستەم ئەکەم ئەم وەک مەرگێکی ھێواش وایە بەڵام تاکە ھیوام بۆ ژیانکردن

"ھایدی!"ە
بە دەنگە نوساوەکەمەوە وتم ھەموو ئەوانەی ناو ڕێڕەوەکەش لێیان ئەڕوانیم

موچوڕکێک بە جەستەم دا ھات کاتێ دەستێک بەرم کەوت وامزانی ھایدیە و کە گوێی لە دەنگم بوو ھاتۆتە لام

❦꧁ھـایـدی꧂❦Where stories live. Discover now