❣︎25❣︎

2.7K 449 336
                                    

25

Jk POV

٨ بەیانی

خۆرەک بەر چاوم ئەکەوت زۆر بێزارکەرە کەمێ خۆمم جوڵاند بەڵام خەندەیەکی ڕاستەوخۆم کرد کاتێ ھەستم بە جەستەی ھایدی کرد لە باوەشم
نیوەی قاچ و جەستەی لەسەر جەستەی منە

بە خەواڵووی چاوەکانم کردەوە و بە ھێواشی دەستم بە باڵیدا خشاند

"تاقانەکەی من"
بە دەنگە خەواڵوەکەمەوە وتم

"ام"
ئەو بە منگەوە وتی و سەری لەسەر سنگم بەرز کردەوە ھەموو چاوەکانی فرمێسک بوون ئەو دیمەنەی کە لە خەواکانیشما بیبینم دڵم پێی ئەشکێ

"ھایدی'م بۆ ئەگریت؟"
بە خەمباریەوە وتم و  وەک مناڵێک خەریکە دەست ئەکەمە گریان لەگەڵی

"کوکی.."
ئەو بە دەنگە لاوازەکەیەوە وتی و فرمێسکیش وەک ڕوبار لە چاوی ئەڕژا

"ھایدی.تخوا مەگری..بڵێ چی بوە"
بە نیگەرانیەوە وتم و کەمێ خۆم ڕێککردەوە و بە قوڵی سەیری چاوە بە فرمێسکەکانیم ئەکرد

"کوکی..ھایدی حەمکەیە بیری ئۆپا ئەکا.کەی ھایدی ئۆپا ئەدۆزێتەوە"
ئەو بە خەمباریەوە وتی و زیاتر گریا دواتردەستی لەسەر چاوی دانا

"قوربانت بم مەگری دڵم ئازاری ھەیە"
بە خەمباریەوە سەری ئەوم لەسەر سنگە ڕووتەکەم دانا و لە باوەشی خۆما ئەملاواندەوە

"کوکی با ئۆپا بێتە لای ھایدی"
ئەو بە گریانەوە وتی

"بەڵێن بێ ئۆپاکەت بدۆزمەوە"
بە خەمباریەوە وتم و ماچی سەریم کرد دواتر منیش خۆم پێنەگیراو فرمێسکێک لە چاوم بەر بۆوە

بینینی بەو جۆرە دڵم ئەشکێنێت..تخوا با ئەو نەگری  وخەفەت نەخوا با ئازاریش نەکێشێ  من لە جیاتی ئەو ھەموو شتێک دەبم

"ھایدی یەک حەمکە حەمکە کوکی خۆشەوێ"
ئەو لە باوەشما وتی و ھەستم بە خەندەکەی سەر لێوی کرد بە گوێلێبوونی دەنگی بەوجۆرە منیش فرمێسکەکەم سڕی و خەندەیەکم لەسەر لێوم نەخشاند

"جاران ھایدی یەک حەمکە کوکی خۆشەویست..ئێستا بوە بە دوو حەمکە"
بە خەندەوە وتم و سەیری ھەموو لایەکی ڕوخساریم کرد

شێوەی چاو و برۆی وەک ئەوە وایە وێنەکێشێکی شارەزا ماوەی سەد ساڵ کاری لەسەر کربێ بۆی ھێندە بە جوانی پیشانیان بدا پێستە سپیەکەشی وەک مارشامێلۆ وایە سپی و نەرم ھەموکات ئەمەوێ دەست لە ڕومەتەکانی بدەم و ماچیان بکەم..لێویشی تامی وەک شلک وایە ھەرگیز بێزار نابم لە تامکردنیان

"کوکی ھایدی گەرمایەتی"
ئەو وتی و ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا و گوپەکانی پڕھەواکرد

"دەی با ئەوە لابەین"
وتم و ئەو تیشێرتەی کە دوێنێشەو کردبوومە بەری دامکەند

❦꧁ھـایـدی꧂❦Where stories live. Discover now