یۆشیھیدێ سوگا
یوشیھیدییە سوگا 菅 義偉 | |
---|---|
یوشیھیدییە سوگا لە ساڵی ٢٠٢٠ | |
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ | |
پادشا | ناروھیتۆ |
جێگر | تارۆ ئاسۆ |
پێشینە | شینزۆ ئابی |
سەرۆکی پارتی لیبراڵ دیموکرات | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ | |
سکرتێری گشتی | تۆشیھیرۆ نیکای |
پێشینە | شینزۆ ئابی |
سکرتێری ڕۆژنامەوانی ئەنجومەنی وەزیران | |
لە پۆستدا بووە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ – ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ | |
سەرۆک وەزیران | شینزۆ ئابی |
پێشینە | ئۆسامو فوجیمورا |
پاشینە | کاتسونۆبو کاتۆ |
وەزیری ناوخۆ و پەیوەندییەکان | |
لە پۆستدا بووە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ – ٢٧ی ئابی ٢٠٠٧ | |
سەرۆک وەزیران | شینزۆ ئابی |
پێشینە | ھەیزۆ تاکیناکا |
پاشینە | ھیرۆیا ماسودا |
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٦ | |
پێشینە | ئەنجومەنەکە دامەزرا |
زۆرینە | ٧٦٬٠٢٧ (٣٤٫٦٪) |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٨ (٧١ ساڵ) یوزاوا، ژاپۆن |
پارتی سیاسی | پارتی لیبراڵ دیموکرات (ژاپۆن) |
ھاوسەر(ەکان) | ماریکۆ سوگا |
منداڵ(ەکان) | ٣ |
خوێندن لە | بەکالۆریۆس لە یاسا زانکۆی ھۆسەی |
ماڵپەڕ | وێبگەی فەرمی |
یۆشیھیدێ سوگا (菅 義偉, سوگا یۆشیھیدێ، لەدایکبووی ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٨) لە ڕۆژی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ بە سەرۆکی پارتی لیبراڵ دیموکراتی ژاپۆن ھەڵبژێردرا و دوای ٢ ڕۆژ وەک ٩١ ھەمین سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ھەڵبژێردرا لەدوای ئەوەی شینزۆ ئابی بەھۆی باروودۆخی تەندروستی دەستی لەکارکێشایەوە. یوشیھیدییە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی یاسا ھەیە لە زانکۆی ھۆسەی و چەندین پۆستی سیاسی ھەبووە. یوشیھیدییە لە خێزانێکی جووتیار لەدایکبووە و ساڵی ١٩٦٩ چووە بەشی یاسا لە زانکۆی ھۆسەی چونکە کەمترین تێچووی ھەبوو بەراورد بە زانکۆکانی دیکە.[١] دوای ئەوەی ساڵی ١٩٧٣ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستھێنا دەستی کرد بە بیرکردنەوە لە سیاسەت و ھەر لەم کاتەشەوە کاری سیاسی دەستپێکرد. ساڵی ١٩٧٥ یوشیھیدییە بوو بە سکرتێری ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ژاپۆن. ساڵی ١٩٨٧ بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی یۆکۆھاما. ساڵی ٢٠٠٥ بوو بە جێگری وەزیری ناوخۆ و پەیوەندییەکان و ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن شینزۆ ئابییەوە پۆستی وەزیری لە ھەمان وەزارەت پێدرا. ساڵی ٢٠١٢ دوای ئەوەی شینزۆ ئابی گەڕایەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، یوشیھیدییە پۆستی سکرتێری ڕۆژنامەوانی ئەنجومەنی وەزیرانی وەرگرت و بۆ درێژترین ماوە لەم پۆستەدا مایەوە لە مێژووی ژاپۆندا. دوای ڕاگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی، شینزۆ ئابی متمانەی خۆی بەخشی بە یوشیھیدییە وەک شوێنگرەوەی.[٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Yoshihide Suga: The 'right-hand man' became Japan's PM». BBC.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Who is Yoshihide Suga?».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «The Cabinet > List of Ministers > Chief Cabinet Secretary».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
بەستەرە درەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یۆشیھیدێ سوگا تێدایە. |
- وێبگەی فەرمی (ژاپۆنی)