بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھونەری فێمینیست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماری شێپیسی، جوانی پچڕاو، ٢٠١١

ھونەری فێمینیست پۆلێنێکی ھونەرییە کە پەیوەندی بە بزووتنەوەی فێمینیستەکانی کۆتایی ١٩٦٠ و ١٩٧٠کان ھەیە. ھونەری فێمینیست تیشک دەخاتە سەر ئەو جیاوازییە کۆمەڵایەتی و سیاسیانەی کە ژنان لە ژیانیاندا تووشی دەبن. دەستکەوتی ئومێدبەخش لەم فۆرمە ھونەرە، ھێنانەدی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی و تێگەیشتنە بۆ جیھان، بەو ھیوایەی ببێتە ھۆی یەکسانی یان ڕزگاری.[١] میدیای بەکارھێنراو لە فۆرمەکانی ھونەری نەریتی وەک نیگارکێشی دەست پێدەکات تا دەگاتە شێوازە نائاسایییەکان وەک ھونەری نمایش، ھونەری چەمکی، ھونەری جەستە، کاری دەستی، ڤیدیۆ، فیلم و ھونەری ڕیشاڵ. ھونەری فێمینیست وەک ھێزێکی بزوێنەری داھێنەرانە بەرەو فراوانکردنی پێناسەی ھونەر لە ڕێگەی تێکەڵکردنی میدیای نوێ و ڕوانگەی نوێدا کاری کردووە.[٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Feminist Art Movement Overviewتێڕوانینێکی گشتی بۆ بزووتنەوەی ھونەری فێمینیست». The Art Story (بە ئینگلیزی). لە 23ی ئازاری 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  2. ^ Routledge international encyclopedia of women: global women's issues and knowledgeئینسایکلۆپیدیای نێودەوڵەتی ژنانی ڕۆتلێدج: پرس و زانیاری جیھانی ژنان (بە ئینگلیزی). New York: Routledge. pp. 92–93. ISBN 978-0-415-92088-9.
  3. ^ «Feminist art» (بە ئینگلیزی). نیویۆرک: The Museum of Modern Art مۆزەخانەی ھونەری مۆدێرن. لە 23ی ئازاری 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)