بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھام (چیمپانزی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی شامپازی هام لە کانوونی دووەمی ١٩٦١، پێش ئەوەی بنێردرێتە دەرێی زەوی زەوی

ھام (بە ئینگلیزی: Ham the Chimp) یەکەم گیانلەبەر بوو کە ئەمەریکا بینرێتە دەرەوەی زەوی ھام لە دەوروبەری ساڵانی ١٩٥٧ لە دایک بوو بوو بەڵام دواتر دەگیرێت و دەبرێت بۆ فلۆریدا و لە دوایشد لە ساڵی ١٩٥٩ ناونووسکرا بۆ پڕۆگرامی بۆشایی ئاسمان و گوێزرایەوە بۆ بنکەیەکی ھێزی ئاسمانی ئەمریکا تا لەوێ ڕاھێنانی پێبکرێت بۆ گەشتەکەی بۆشایی ئاسمانی، بەڵام ھام تەنیا شامپانزی نەبوو بەڵکو چەندان شامپانزی تریش لەو بنکەیە ڕاھێنانیان پێدەکرا و زیاتر لە ١٨ مانگ شامپانزیەکان ڕاھێنانیان پێ کرا و سەرەنجام ھام لە نێوان شامپانزیەکان ھەڵبژێردرا تا بنێردرێت بۆ بۆشایی ئاسمان و دوای ئامادەبوونیش لە ساڵی ١٩٦١ ـدا بڕیاری ئەنجامدانی گەشتەکە دراو ھام ئامادەکراو دواتر ڕەوانەی بۆشایی ئاسمانکرا و بەھۆی ئەوەی ھام مەشقی پێکرابوو ھەموو ئەو ئەرکانەی لەسەری بوو لە کەشتیەکەیدا ئەنجامی دابوو و لە دوای ١٦ خولەکێک کە ھام لە بۆشایی ئاسماندابوو و کاتی ئەوە ھات بگەڕێتەوە بۆ زەوی بۆیە کە ھاتەوە ناو چینەکانی زەوی دواتر لەسەر دەریایی ئەتلەنتیک کەشتیەکەی ھام نیشتەوە و بۆ ئەوەی کەشتی رزگارکەریشی پێ بگات چەند سەعاتێکی خایاند و دواتر کە کەشتی رزگارکەر گەیشت ھامیان لەگەل خۆیان بردەوە و لەوکاتەشدا باری تەندرووستی ھام جێگیر بوو و ھیچ کێشەی نەبوو دوای ئەوەش ھام بەکارنەھێنرایەوە بەلکوو برا بۆ باخچەیەکی ئاژەڵان بەڵام ھام لەو باخچەیەدا بۆ ماوەی ١٧ ساڵان بە تەنیا ژیاو تا دواتر ڕەوانەی باخچەیەکی ئاژەڵانی تر کرا کە لەوێ لەگەڵ چەندان شامپانزی لە جۆری خۆی تێکەڵ کرایەوە و دەستی بە ژیانکرد و لە کۆتایشدا لە ساڵی ١٩٨٣ ھام ژیانی بە کۆتا ھات و گیانی سپارد.

دووەم شامپازی

[دەستکاری]

دوای ئەو گەشتە ئەمریکا ویستی لێکۆلینەوە و توێژینەوەی زیاتر بکات و ھەربۆیەش بەردەوامبوو لەسەر مەشق پێکردنی شامپانزیەکان و لە دواتریشدا شامپانزیەک بە ناوی ئینۆوس بەسەرکەوتووی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا و ئەویش بوو بە یەکەم شامپانزی کە بە دەوری خولگەی زەویدا بسووڕێتەوە و دواتریش بە سەلامەتی گەرایەوە بۆ زەوی و بەڵام دوای ٦ مانگێک مرد و دوای ئەوەش ئەمریکا بۆی دەرکەوت بۆشایی ئاسمان مەترسی نییە و بەسەرکەوتووی یەکەم مرۆڤی ئەمریکی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمانکرد بەناوی جۆن گلین.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]