بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گەلانی مەنگۆل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی ئەو شوێنانەی کە خەڵکی مەنگۆلی تێیدا دەژین. ھێڵی زەرد قەبارەی ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل دیار دەخات کەلە کۆتاییەکانی سەدەی ١٣ ژیاون. ناوچە سوورەکان ئەو شوێنەن کە لەلایەن گرووپە مەنگۆلییەکانەوە نیشتەجێ بوونە.

گەلانی مەنگۆلی ئەو کۆمەڵە مرۆڤانە و گرووپی ڕەگەزیە ڕۆژھەڵاتیانەن کە لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئەو گەلانەی کە لە باکووری ئاسیا و باشوور و ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا دەژین، وە بە زمانە مەنگۆلییەکان دەدوێن. باوباپیرانیان بە پرۆتۆ-منگۆلەکان ناودەبرێن.[١] خەڵکی مەنگۆل لە ناوچەیەکی جوگرافی فراواندا بڵاو بوونەتەوە، پەیوەندییەکی بۆماوەیی لەگەڵ یەکتریدا دەبەستن، [٢] و بەردەوام لەگەڵ خەڵکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا دەردەکەون.[٣]

لیستی ھۆزەکانی مەنگۆل

[دەستکاری]

کۆمەڵە ھۆزەکانی ھاوچەرخ

[دەستکاری]
تابلۆی کۆنتێمپۆریای دانیشتوانی مەنگۆلۆجی
ئێتنۆمی دانیشتوان ناوچە سەرەکییەکان ئایین
مەغۆلەکان ١١٬٠٠٠٬٠٠٠ مەنگۆلیا Mongolia, چین Inner Mongolia, Buryatia Buryatia, Kalmykia Kalmykia بودیزم، تێنگریزم (شەمانیزم)
موگالەکان ٣٠٠٠٬٠٠٠ ھیندستان North India, پاکستان Pakistan ئیسلامی سونن
دۆنزیانگ ٦٢١٬٠٠٠ چین Dongxiang Autonomous County, Jishishan Bonan, Dongxiang and Salar Autonomous County ئیسلامی سونن
مەنگۆر ٢٩٠٬٠٠٠ چین Qinghai, Gansu بودیزم، تێنگریزم (شامانزم)
دۆرس ١٣٢ ھەزار چین Morin Dawa Daur Autonomous Banner, Meilisi Daur District بودیزم، تێنگریزم (شامانزم)
کەتەلۆنە ٦٠٬٠٠٠؟ چین Tonghai County بودیزم
سۆگڤۆ ئاریگ ٤٠٬٠٠٠؟ چین Qinghai بودیزم، بۆن
سیچوان مەنگۆلی ٢٩٬٠٠٠ چین Muli Tibetan Autonomous County, Yanyuan County بودیزم
بۆنان ٢٠٬٠٠٠ چین Jishishan Bonan, Dongxiang and Salar Autonomous County ئیسلامی سوننی، بودیزم
ھامیگنەکان ١٠ ھەزار؟ ڕووسیا Zabaykalsky Krai, مەنگۆلیا Northeastern Mongolia, چین Hulunbuir بودیزم، شەمانیزم
یۆگۆرەکان ٦٠٠٠

چین Sunan Yugur Autonomous County

بودیزم، تێنگریزم
خەڵکی دۆڵدیا[note 2] ٣٬٠٩٩ پاکستان Azad Jammu and Kashmir ئیسلامی سونن
مۆگۆڵەکان دوو ھەزار ئەفغانستان Herat Province ئیسلامی سونن
کەنگجیا دوو ھەزار چین Huangnan Tibetan Autonomous Prefecture ئیسلامی سونن

مێژوویی ھۆزەکان

[دەستکاری]
  • دۆنگو
  • دامەزرێنەرانی یەکەم ئیمپراتۆریەتیی مەنگۆلی لە سەدەی یەکەمی زایینی، واتە دەوڵەتی سینبای
  • وۆھان
  • ڕۆڕان
    • یۆجولو
  • دوان
  • یۆوەن
  • کومۆ زی
  • مۆرۆنگ
  • تووھون
  • تۆۆبا
  • کیفوو
  • تۆفا
  • شیوی
  • دیدۆویو
  • کیتان
    • یەلوو
  • زوبو

تایبەتمەندی گشتی

[دەستکاری]

زمانەکان

[دەستکاری]

زمانەکانی گەلانی مەنگۆلی لە بنەماڵەی زمانەکانی مەنگۆلیایە. [٤] زمانەکانی مەنغۆلی لە ئەورووپای ڕۆژھەڵات (کالمیکیائاسیای ناوەندی باکووری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ئاسیا پێ دەدوێن. ڕەگەزنامەی مەنگۆلیەکان پەیوەندی بە خەڵکی تورکیج و خەڵکانی تەنگوسیکەوە ھەبێت، کە زمانەکان پێکەوە لە بنەماڵەی زمانی ئەلتایکەکانەوە دەگرێتەوە.[٥]

ئایینەکان

[دەستکاری]

گەلانی مەنگۆلی بە زۆری شوێنکەوتووانی بودای تیبیتن. لە ساڵی ١٥٧٦ قوتابخانەی گیلووگی تیبیت کە لەلایەن جەی تسۆنگکاپا کە نەوەی سەربە نیو مەنگۆل بوو ئەم قوتابخانەییەی دامەزراند بە ئایینی دەوڵەتی مەنگۆلیا دادەنرێت. ھەندێک لە گرووپە وەکوو دۆنگزیانگ و خەڵکی یۆنان ئایینی موسوڵمانیەتی سونەیان گرتەبەر، ھەروەکو مەنگۆلەکان کە لە ئەفغانستان و موگەلەکانی ھیندستان کردیان. لە نێو بەشێک لە دانیشتوانەکاندا ئایینی ھۆزەکان بە ناوی تێنگریزم (شەمانیزمی مەنگۆلەکان) پەیڕەو دەکرا مابوویەوە. ژمارەیەکی کەم لە ھەڵگرانی ئایینی مەسیحی لەژێر کاریگەریی کڵێسای ڕووسی و ھەناردەکانی کە لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە ھاتبوون دەرکەوتن.[٦]

شەمانیزم مەنگۆل بە شێوەیەکی فراوانتر بە ئایینی گەلانی مەنغۆل بەدی دەکرێت، یان ھەندێک جار بە ئایینی تێنگەریزم یش ھەڵکەوتووە لە نێوانیاندا، وەک ئاماژە بە ئایینی ڕەسەن و شەمانی لە مەنغۆلیا و ناوچەکانی دەوروبەری وە لە خۆگرتنی ئایینی بوریاتیا و ناوەوەی مەنگۆلیای ئەنجام دراوە، ھەروەھا لەنێو گەلی داور و گەلانی تری مەنگۆلیا ھەیە، لانی کەم لە سەردەمی مێژووی مەنگۆلیاوە تۆمار کراوەوە. لە سەرەتاترین قۆناغەکانی ناسراو کەبە شێوەیەکی ئاڵۆز پەیوەست بووە بە ھەموو لایەنەکانی تری ژیانی کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنی خێڵەکی کۆمەڵگای مەنگۆلەکان.[٧] بە درێژایی ماوەکەی کاریگەریەکی ھەبووە و تێکەڵ بووە لەگەڵ بودیزم. تێنگریزم گۆڕدراوە بۆ ئاینی خودایی تەنھا لە ئاستی ئیمپراتۆریەتدا ولە ناو بازنەکانی خەڵکانە زەنگینەکانیان.[٨]

کەلتوریان

[دەستکاری]

کەلتووری مەنگۆلیا بە شێوەیەکی بەرفراوان کاریگەری ھەبووە بەوەی کەلەسەر شێوازی ژیانی کۆچەری مەنگۆلی ھەبووە و ھاوشێوەی کەلتورەکانی تری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاست دەردەخات. زۆربەی ھۆزە جیاوازەکانی مەنگۆلی کەلتور و نەریتێکی ھاوشێوەیان ھەیە، بەڵام جیاوازی تایبەتیان ھەیە لە جل پۆشی شێوازی جلوبەرگیان و درووست کردنی خواردنیان. ھەرچەندە جلوبەرگی نەریتی مەنگۆلی کەبە ناوی (دییل)ە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتەکەوە بە شێوەیەک گۆڕاوە، بەڵام ھەندێک گۆڕانکاری لە شێوازەکاندا ھەبووە کە جلوبەرگەکانی مەنگۆلی سەردەم لە جلوبەرگەی کۆن جیا دەکاتەوە. جۆری خێڵێک لەگەڵ خێڵێکی تر شێوازی دوورینی خۆی ھەیە کە بە بڕین، ڕەنگ، و بڕین جیا دەکرێتەوە. چێشتخانەی مەنگۆلی بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر گۆشت و شیری بنیات نراوە، لەگەڵ ھەندێک جیاوازی ناوچەیی. گرنگترین فێستیڤاڵە گشتیەکان بریتیە لە نادەم. نادەم پێشبڕکێی ئەسپ و زۆرانبازی بەدەست و پێشبڕکێکانی تیرھاوێژی پێکدێت. بۆ خێزانەکان، گرنگترین فیستیڤاڵ بریتیە لە تسەگان سار کە ئاماژە بە ساڵی نوێی دەکا، کە ھاوشێوەی ساڵی نوێی چینیەکانە وەھەروەھا بەگشتی دەکەوێتە مانگەکانی کانوونی دووەم یان شوبات. مەنگۆلیا نەریتێکی میوزیکی زۆر کۆنی ھەیە کە نەریتی گۆرانی بە قورگە و مۆرین کوری (ئەسپ سواری) و ئامێری جۆراوجۆر و چەندین جۆری گۆرانی.

بۆماوەیی

[دەستکاری]

مەنگۆلیەکان و گرووپە مەنگۆلیەکانی تر کە بە زمانی مەنگۆلی قسە دەکەن، پەیوەندییەکی بۆماوەیی بەرزیان لەگەڵ یەکتری نیشان دەدەن، ھەروەھا لەگەڵ دانیشتووانی تری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا. شیکاری ١٧٥ نموونەی مەنگۆلی، کە نوێنەرایەتی ٦ ھۆزی تر دەکەن، یەکسانی بۆماوەیی لەنێوان گرووپە جیاوازەکانی مەنگۆلی دەرخست، و پەیوەندیەکی بەھێز لەنێوان دانیشتوانی باکوور، ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا ھەیە.[٢]

لە ساڵی ٢٠١٤دا توێژینەوەیەک لەسەر گواستنەوەی جینی مەنگۆل کرا بۆ ناو دانیشتوانی ئەورووپا و باشووری ئاسیا، کە بە زۆری دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی مەنگۆلی. توێژینەوەکە وا شیکاری بۆ جینی تاکێکی مەنگۆلی کرد لە مەنگۆلی ناوەوە، و نموونەکە بە دانیشتوانی جیھان بەراورد کرا. تاکەکانی مەنگۆلی چاوەڕوانکراویان دەرخست کە پەیوەندیەکی بەرزیان ھەیە لەگەڵ دانیشتوانی تری ئاسیای خۆرھەڵات و ئەمریکییە ڕەسەنەکان. بەرزترین ھاوشێوەی مەنگۆلی بریتی بوو لە ئۆرۆکین لە ڕووسیا. بڕێکی بەرچاو ھاوشێوەی یەک باوباپیرانی ئەمریکیە ڕەسەنەکان (مایا) و باوباپیرانی مەنگۆلی وە لەگەڵ دانیشتووانی ئەمریکای باشوورەوە ھەبێت.[٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Ochir 2008; Zhukovskaia 2007, p. 354; Nimaev 2011.
  2. ^ ئ ا Bai; et al. 2018.
  3. ^ Wang; et al. 2021.
  4. ^ Janhunen 2003.
  5. ^ Starostin, George (٥ی نیسانی ٢٠١٦). «Altaic Languages». Oxford Research Encyclopedia of Linguistics. Oxford University Press. doi:10.1093/acrefore/9780199384655.013.35. ISBN 978-0-19-938465-5.
  6. ^ Heissig 1980.
  7. ^ Pettazzoni 1956; Humphrey & Onon 1996; Shimamura 2004, pp. 649–51; Schlehe 2004, pp. 283–96; Balogh 2010, pp. 229–38; Bumochir 2014, pp. 473–91; Quijada, Graber & Stephen 2015, pp. ٢٥٨–٧٢.
  8. ^ Bira 2011, p. ١٤.
  9. ^ Bai; et al. 2014.