بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گۆی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گۆی "بە عیبری: 'גוי' و بە شێوەی کۆ: 'גוים‎' /گۆییم/"؛ زاراوەیەکە کە گوزارشت لە کەسانی نا-جوو دەکات[١].

کتێبی پیرۆزی عیبری

[دەستکاری]

لە کتێبی پیرۆزی عیبریدا گۆی بە واتای "گەل" هاتووە.[٢][٣] لە تەوراتدا گۆی 560 جار بە واتای ئیسرائیلی و گەلانی نا-ئیسرائیلی هاتووە[٤]. یەکەم بەکارهێنانی زاراوەی گۆییم لە کتێبی پیرۆز لە پەیدابوون بەشی 10 ئایەتی 5ـە کە مەبەست لێی گەلانی نا-ئیسرائیلییە[٥]. یەکەم بەکارهێنانی زاراوەی گۆی بۆ ئاماژەدان بە ئیسرائیلییەکان لە پەیدابوون 12:2ـدایە. کە خودا بەڵێن بە ئیبراهیم دەدات کە نەوەکانی گۆی گەدۆل‌ (گەلی مەزن) پێک دەهێنن[٦].

وەک سووکایەتی

[دەستکاری]

زاراوەی گۆی بە مەبەستی لەکەدارکردن و سووکایەتی‌یش لە کتێبی پیرۆزدا بەکار هێنراوە. فەرهەنگ‌نووسی یەدیشی لیۆ ڕۆستێن لە The New Joys of Yiddishدا وا پێناسەی گۆی‌ی کردووە کە بە کەسانی گەمژە و بێ‌هەست و بێ‌دڵ دەوترێ[٧].

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-03-19، لە 2023-04-08 ھێنراوە
  2. ^ «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-03-19، لە 2023-04-08 ھێنراوە
  3. ^ «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-03-19، لە 2023-04-08 ھێنراوە
  4. ^ «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-03-19، لە 2023-04-08 ھێنراوە
  5. ^ «Genesis 10 / Hebrew - English Bible / Mechon-Mamre». mechon-mamre.org. لە 2023-04-08 ھێنراوە.
  6. ^ «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-03-19، لە 2023-04-08 ھێنراوە
  7. ^ «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-03-19، لە 2023-04-08 ھێنراوە