ڕای گشتی
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
گوایە ئەم چەمکە یەکەم جار لەسە زاری وەزیرێکی لویسی شەشەمی فەڕەنسیی بەکارهاتووە، دوایی لە شۆڕشی فەڕەنسیی ١٧٨٩ باو بوو، بەڵام دەبێ ئاگادار بین ڕای گشتیی مێژووی زۆر کۆنە بە ناوی تر. سەردەمی ئێستا زیاتر بەو ڕا و بۆچوون و دەنگ و باسە دەگوترێ کە لە ناو زۆرینەی خەڵکی وەک ڕاستییەک باوی دەبێت، بەشێکی تر بە جۆرێکی دیکەی یاسایی پێناس دەکەن وەک؛ شێوەی بیرکردنەوەی گشتی ئەندامانی لەشی کۆمەڵایەتی، بەشێکی تر پێیان وایە: ئەو کۆمەڵە تێڕوانین و باسانەیە کە لەناو خەڵک بڵاوە و ڕاستیشی نەسەلمێنراوە. مەرج نییە ئەو ڕا و سەرنج و هەڵوێستانە گوزارش بکرێ یان خەڵکی دەریببڕن هەروەک بەشێک کردوویانە مەرج. بەڵام پەیوەستە بەو خەڵکە، واتە زیاتر مەسەلەکان سیاسی و کۆمەڵایەتی و عەقیدەییە، نەک زانستی و فەلسەفی و پسپۆڕی. لەو سەردەمەی جیهانگریییدا، ڕای گشتیی بە ڕای وڵاتانی جیهانیش دەگوترێ لە بارەی کێشەیەک، ئیتر ئەو ڕایە گشتییە لەسەر هەردوو ئاستی جیهانی و ناوخۆیی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێ بەتایبەتی لە وڵاتانی تەواو دیمۆکراسی.
سەرچاوە
[دەستکاری]عەبدولخالق، مەسعوود(٢٠٠٨)، مەوسوعەی جودی؛ بۆ چەمک و زاراوەکانی سەردەم، بڵاوکردنەوەی نووسینگەی تەفسیر.
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕای گشتی تێدایە. |