پەیمان عومەر
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لەوانەیە دەستپێکی ئەم وتارە زۆر لەوە کورتتر بێت لەوەی کە تەواوی بابەتەکانی ناو وتارەکە پوختە بکات. |
پەیمان عومەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٤ (تەمەن ٦٠–٦١) سلێمانی، کوردستان |
پەروەردە | بەشی مۆسیقای پەیمانگای ھونەرە جوانەکان |
پیشە | گۆرانیبێژ |
چالاکبوون | ١٩٧٣–٢٠٠٨ |
پەیمان عومەر (لەدایکبووی ١٩٦٤) گۆرانیبێژێکی کوردی لەدایکبووی سلێمانییە.
ژیان
[دەستکاری]پەیمان عومەر لە ساڵی ١٩٦٤ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە لە گەڕەکی شـێخان، بەڵام دایک و باوکی لەدایکبووی شاری کۆیەن. دەرچووی بەشی مۆسیقا پەیمانگای ھونەرە جوانەکانە لەسەر ئامێری ئۆکۆردیۆن لە خێزانێکی کوردپەروەر و ڕۆشنبیر پەروەردەکراوە کە ھەمیشە ئازادی لەناو خێزانی پەیمان عومەردا بەرفراوان بووە، چونکە کە ئەوان ھاتنە جیھانی گۆرانی و مۆسیقا، سەردەمێک بوو کە ئافرەت لەژێر چەوسانەوەدا بوو، کەس بە چاوی ڕێز سەیری ئافرەتیان نەدەکرد، پەیمان عومەر بەھۆی داڕشتنی ﮋیاننامەکەی دەڵێت:
«ئێمە ڕێچکەیەکمان شکاند لە سەرەتای ساڵانی ١٩٧٣، ئەوە بوو ئێمە سێ خوشک بووین، ھاتینە نێو دونیای گۆرانی و موزیکی کوردی، ھەرچەندە ئێمە زۆر بەداوی سووک و ناشرین لە قەڵەم ئەدراین، قسە و باسمان لەسەر ئەکرا، مامەڵەیان لەگەڵ ئەکردین: چ لەناو کـۆمەڵگا، چ لەلای ڕژێمی بەعسیش، بەڵام ئێمە گوێمان نەئەدایە ئەو شتانە، بگرە زیاتر خێزانەکەشمان پاڵپشتیان ئەکردین، ھانیان ئەداین بـۆ خزمەتکردنی گەل و نەتەوەکەمان، بۆ ھونەری ڕەسەنی کوردی، تا بتوانین وەک ئافرەت بوونی خۆمان بچەسپێنین لەناو کۆمەڵگادا.»
سەرەتای دەستپێکردنی کاری ھونەریی پەیمان عومەر لە ساڵی ١٩٧٣دا بوو.