ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٨ی کانوونی دووەم
ڕواڵەت
- ١٦٤٢ – گالیلێو گالیلەی، ئەستێرەناسی ئیتالیایی لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٧٩٠ – بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەمریکادا، جۆرج واشێنگتن یەکەم وتاری ساڵانەی دا، وەکوو سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
- ١٩٠٧ – موزەفەرەدین شای قاجار، پاشای ئێران کۆچی دوایی کرد.
- ١٩١٢ – کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقا، حیزبی سەرۆکی ئەفریقای باشوور لە کاتی وەلانرانی ڕژێمی ئاپارتاید لەم وڵاتە دامەزرا.
- ١٩١٨ – ویلسۆن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چواردە بەندە بە ناوبانگەکەی بۆ جیھانی پاش کۆتایی شەڕی جیھانی یەکەم ڕاگەیاند.
- ١٩٣٥ – ئێلڤیس پریسلی، گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی لەدایکبووە.
- ١٩٩٦ – فڕانسۆ میتران، سەرۆکی فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد.