ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن
ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء بنجوین بە ئینگلیزی: Central Penjwen County Sub-District | |
پۆتانەکان: 35°37′14″N 45°56′57″E / 35.62054°N 45.94908°Eپۆتانەکان: 35°37′14″N 45°56′57″E / 35.62054°N 45.94908°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای پێنجوێن |
مەڵبەند | پێنجوێن |
ژمارەی گوندەکان | ٤٥ |
بوون بە ناحیە | ١٩٥٩ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | زانا ڕەحمان ڕەحیم |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ٢٣٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٢ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٢٧٥ مەتر (٤٬١٨٣ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٢٠٣٦ مەتر (٦٬٦٨٠ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ١١٧١ مەتر (٣٬٨٤٢ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• ناحیە | ٣٢٥٣٨ |
• چڕی | ١٣٦٫٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٥٤ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٢٧٨٨٤ |
• لادێیی | ٤٦٥٤ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC ٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC ٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن یەکێکە لە سێ ناحیەی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی پێنجوێنە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن لە ساڵی ٢٠١٩دا (٣٢٬٥٣٨)کەسە.[٣]
لەگەڵ دروستبوونی قەزای پێنجوێن لە ساڵی ١٩٥٩دا، بە پێی یەکە کارگێڕییەکان ناوەندی قەزا دەبێتە ناحیەی ناوەند و ناوی قەزاکە ھەڵدەگرێت و لێرەدا ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن دێتە کایەوە.
ناو
[دەستکاری]ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوی قەزاکەوە وەرگیراوە کە ئەویش لە ناوەندەکەیەوە وەری گرتووە کە شارۆچکەی پێنجوێنە. چەند بۆ چوونێک ھەیە لە سەر ناوی پێنجوێن وەک ئەمانەی خوارەوە:
- محەممەد ئەمین زەکی بەگ وای لێکداوەتەوە کە پێنجوێن لە کاتی خۆرھەڵاتن تا ئاوابوونی، پێنج وێنەی تیا بەدی دەکرێت. حوسێن حوزنی موکریانی ھەمان بۆچونی ھەیە لەسەر ناوی پێنجوێن.
- مەلا عەبدولکەریم مودەریس دەڵیت کە پێنجوێن لەبنچینەدا پێنج گوند بووە کە ئاسەوار و شوێنەواری ھەر پێنج گوندەکە ماون و چەند کەسایەتیەکی بەتەمەنی پێنجوێن دڵنیان لەوەی کەئەم بۆچونە زیاتر لەڕاستیەوە نزیکە و ئاماژە بەوە دەکەن کە تا ئێستاش ئاسەواری ئەو گوندانە یان ناوچانە ماوەتەوە.[٤]
- بۆچونێکیش ھەیە کە گوایە پێنجوێن، چەند کەسێک ئاوەدانیان کردۆتەوە کە لە شاری پێنجەنی ئەفغانستانەوە ھاتوونەتە ناوچەکە و ھەر بەناوی شارەکەی خۆیانەوە لە ئەفغانستان ناویییان ناوە.
- بۆچونێکیکە پێی وایە کە ناوی پێنجوێن لە پێنج جووەوە ھاتووە واتە پێنج جوو ئاوەدانیان کردۆتەوە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ساڵانی سەدەی ڕابردوودا ژمارەیەک ماڵی جوو لەم شارەدا ھەبوون و وەک ھەر ماڵێکی تری موسڵمان ژیانی ئاسایی خۆیان بەسەر بردووە و ھەندێکیشیان پێکەوە لەگەڵ موسڵمانەکاندا کار و کاسپییان کردووە.
- بۆچونێکی تر ھەیە لەسەر ناو نانی پێنجوێن، کە پێدەچێت ئەمەیان زیاتر لە ڕاستیەوە نزیک بێت، ئەویش ئەوەیە کاتێک ئەسکەندەری مەقدوونی پاش سەرکەوتنی لە شەڕی گۆگەمیلا لە ساڵی ٣٣١ی پێش زایین لە نزیکی ھەولێر لە بەرامبەر سوپای دارای سێیەمی ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی مەفرەزەیەکی پێنج لە شاری ئارابخا (کەرکووکی ئەمڕۆ) ناردە بەری ڕۆژھەڵات، بۆ ناوچەی میدیا (موکریانی ئەمڕۆ)، بۆ چاودێری و پاکسازی ھەمەدان و داگیری بکات. بەو پێیەی سەردەمانێک پایتەختی دەوڵەتێکی گەورەی وەک ماد بووە و مەفرەزەکە لە شاری مەریوان ڕێگایان گرتەبەر، بەم پێیەش پێ دەچێت وشەی پێنجوێن لە «پانج» یۆنانیەوە ھاتبێت؛ واتە پێنج یۆنانی کە ئەو سنوورەیان بەرەو ئەکباتان بڕی.[٥]
جوگرافیا
[دەستکاری]ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە ناحیەی گەرمک، لە باشوورەوە ناحیەی ناڵپارێز، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناوچەی خاو و میراوای شارستانی مەریوان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناڵپارێز و ناحیەی زەلان.[٦]
- ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٢٣٨کم٢)ە لە (٢٠٫٩٪) قەزای پێنجوێن پێکدەھێنێت، وە لە (١٫١٧٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (سێیەمە) لە سێ ناحیەی قەزای پێنجوێندا.
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (یەکەمە) لە سێ ناحیەی قەزای پێنجوێن.[٧]
مێژوو
[دەستکاری]مێژووی ئەم ناحیەیە لە سەردەمی کۆمارییەوە دەست پێدەکات.
سەردەمی کۆماری
[دەستکاری]ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[٨]
- لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥):
- ھێنانە کایەی قەزای پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٧١٦) لە ١٠/١١/١٩٥٩دا.
- ھێنانە کایەی ناحیەی گەرمک لە سنووری قەزای پێنجوێن، بە دابڕانی (٥٩) کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن، ناوەندەکەی گوندی گەرمک بوو بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٧١٩) لە ٤/١٢/١٩٦٠دا.[٩]
- ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی پێنجوێن و لکاندنی ھەموو کەرتەکانی بە ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێنەوە بە پێی فەرمانی ژمارە(٧٥٢) لە ١٥\٨\١٩٦٣دا.[١٠]
- لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧):
لەم ماوەیەدا ھیچ گۆڕانکارییەک لە قەزای پێنجوێن ڕووینەدا.
- لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا:
- دابڕاندنی ھەموو کەرتەکانی ناحیەی گەرمک و لکادنیان بە ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێنەوە و گۆڕینی ناوی ناحیەی ناوبراو بۆ ناحیەی ناڵپارێز و گواستنەوەی ناوەندەکەی لە گوندی گەرمکەوە بۆ گوندی ناڵپارێز و لکاندنی (٢٦) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن بە ناحیەی ناڵپارێزەوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە(٢٤٧٩٦)ی ساڵی ١٩٧٩.
- دابڕانی (١٤) کەرت لە ناحیەی سرۆچکی سەر بە قەزای شارباژێڕ و لکاندنیان بە ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێنەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٢١) لە ١٦\١٠\١٩٧٩دا.[١١]
- لە نێوان ساڵانی(١٩٨٨ - ١٩٩٠)دا:
ھەڵوەشاندنەوەی قەزای پێنجوێن و ھێنانەکایەی ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن و بەستنەوەی بە (قەزای الاخوة).[١٢]
سەردەمی حکوومەتی ھەرێم
[دەستکاری]- لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بەڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
- لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
- لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٣]
- قەزای پێنجوێن دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٣) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن، ناحیەی گەرمک و ناحیەی ناڵپارێز.
کارگێڕی
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە ٤٢ گوند پێکھاتووە:[١٤]
- ئاڵیاوا، پێنجوێن
- ئاوایی حاجی شەریف
- ئەحمەدکلوان
- بانی خێڵان، پێنجوێن
- برایم ئاوا
- بلکیان
- بناوەسوتە
- بناویان
- بوبان
- خونیانەی تازە
- خونیانەی کۆن
- دەربەند، پێنجوێن
- دەرەگورگان
- دەرەوارە
- ڕاوگان
- زەھور
- ساڵیاوای تازە
- ساڵیاوای کۆن
- سەردەرە، پێنجوێن
- سەرنەوان
- قزڵجە
- قۆخی مامینە
- کانی بی، پێنجوێن
- کانی سێفی قزڵجە
- کانی شابان
- کانی ماسیان
- کانی مانگا
- کانی مانگای کۆن
- کانی میرانی بابەعەلی
- کانی میرانی کۆماری
- کرمانج، قزڵجە
- کواوە
- کۆشکەوە
- کێلو
- مەسۆ
- میرمام، پێنجوێن
- ناوکەڵان
- نزارە
- ھەرگێنە، پێنجوێن
- ھەڵاڵاوا
- ھۆمەرسێنانی تازە
- ھۆمەرسێنانی کۆن
- وریاوا
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=75211&Jor=4
- ^ محەممەد ئەمین زەکی بەگ. «سەرجەمی بەرھەمەکانی ئەمین زەکی بەگ» (PDF) (بە کورد). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.openstreetmap.org/#map=11/35.5786/45.9551
- ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
- ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ http://librarycatalog.bau.edu.lb/cgi-bin/koha/opac-detail.pl?biblionumber=95508 ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ https://www.irakipedia.org/wiki/3774/قاعدة-التشریعات-العراقیة
- ^ https://moj.gov.iq/upload/pdf/4617.pdf
- ^ https://uomustansiriyah.edu.iq/books/94357.html
- ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using Lang-xx templates
- Infobox mapframe without OSM relation ID on Wikidata
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای سلێمانی
- ناحیەکانی ھەرێمی کوردستان
- ناحیەکانی پارێزگای سلێمانی
- ناحیەکانی باشووری کوردستان