مەرداویژ
مهرداويژ به فارسى (Mardāvīj/مرداویج)[١] دامه‌زرێنه‌رى فهرمانرهوايى سه‌ر به خانه‌دانى زيارى يه كه له سه‌ده‌ى ده‌يه‌مى زايين به‌شێكى به‌رفراوانى باكوورى ئێرانى خستووه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى. پاش ئه‌وه‌ى له‌شكرى خه‌ليفه‌ى عه‌باسى له هه‌مه‌دان تێك‌شكاند و ساڵى 931ز له ئه‌سفه‌هان خۆى وه‌ك ميرى ئێران ناساند .
ژيانى
[دەستکاری]زۆر زانيارى ورد له باره‌ى مهرداويژ به‌رده‌ست نين، گوايه ساڵى 890ز له دايك بووه. ئه‌وسا دوو خانه‌واده‌ى صهففارى و ساماني به دواى يه‌ك دوو حوكمڕانى باكوور و رۆژهه‌ڵاتى ئێران بوون. زێدگهى مهرداويژ شارى دهيلهمان يان ديلمان بووه كه ده‌كه‌وێته هه‌رێمى مازه‌نده‌ران كه ئه‌وسا به ته‌به‌رستان ده‌ناسرا. ده‌گوترێ كه مهرداويژ له هۆزى ئارغيچ بووه كه له بنه‌ڕه‌تدا له هه‌رێمى گه‌يلان داده‌نيشتن , باوكى ناوى زيار بووه و نه‌وه‌ى وهردانشاى گيلى بووه ئه‌م هۆزه به جه‌نگاوه‌ر و شه‌ڕوان ده‌ناسران و ناوى مهرداويژ خۆى به‌و كه‌سه ده‌گوترا كه(مه‌ردانه ده‌جه‌نگێت).ئايينى زه‌رده‌شتى و مهزدهكى و گيومهرثي ئه‌وسا هێشتا باويان مابوو له كێوهكانى باكوورى ئێران. مهرداويژيش له ناو لايه‌نگرانى به‌وه ده‌ناسرا كه هه‌ڵگرى درووشمى بيرو باوه‌ڕى ئێرانيه و هه‌وڵده‌دات عه‌ره‌به‌كان له ئێران وه‌ده‌رنێت. له ساڵى 913ز مهرداويژ چووه ناو له‌شكرى (ئهسپارى كوڕى شێرۆى لاريجانى) كه له پهيڕهوانى زه‌رده‌شت بوو و خۆىدهگهياندهوه كاوه كه يه‌كێك له پاڵه‌وانه‌كانى ئێران بووه‌و له شاهنامه‌دا ناوى هاتووه. عهلهويهكان كه عه‌ره‌بى نه‌وه‌ى ئيمام عه‌لى بوون وله به‌ر ركابه‌رى كردنى عهبباسىهكان له چياكانى ته‌به‌رستان خۆيان حه‌شاردابوو ئه‌وسا له هه‌رێمه‌كانى دوور له ده‌سه‌ڵاتى خهليفه جه‌ماوه‌رێكى زۆريان هه‌بوو و مازهندهرانيش ئه‌وسا مه‌كۆى ركابه‌رانى خه‌ليفه‌ى به‌غدا بوو. ئه‌سپار (ياخود ئه‌سپ سوار) توانى ده‌سه‌ڵاتى خۆى بسه‌پێنێ به‌سه‌ر شاره گه‌وره‌كانى ته‌به‌رستان وه‌ك گورگان و ئامول و قه‌زوين و زنجان و رهى. مهرداويژ ساڵى 927ز كرد به به فه‌رمانره‌واى زه‌نجان . به‌ڵام زۆرى نه‌برد مهرداويژ و زۆر له لايه‌نگران له ئهسپارى لاريجانى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و ئه‌سپار لادرا و مهرداويژ جێى گرته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتى خانه‌دانى زيارى راگهياندو هه‌مه‌دان و كاشان و دواتريش ئەسفەھانى خسته ژێر حوكمڕانى خۆى و بانگه‌شه‌ى گه‌ڕانه‌وه بۆ رۆژگارى ساسانيهكانى راگه‌ياند . چوار ساڵ دواتر له 935ز مهرداويژ بهبێبهختى كوژراو بكوژانى كه دوو كۆيله‌ى تورك بوون به ناوى توسون و بهجكهم به‌ره‌و به‌غدا رايانكرد. كه ده‌سه‌ڵاتى مهرداويژ نه‌ما، بنه‌ماڵه‌ى بوێهى دهيلهمى كه پاسه‌وانى تايبه‌تى مهرداويژ بوون جێى زياريهكانيان گرته‌وه له باشوور‌و ناوه‌ڕاستى ئێران‌دا. له باكووريش ده‌سه‌لات هه‌ر به ده‌ستى برايه‌كى مهرداويژ به‌ناوى (وهشمگير) مايهوه. ئێستا له نزيك ئه‌مين ئابادى شارى رهى له خوار تاران ئاسه‌وارێك به ناوى (گونبهتى مهرداويژ ) ماوه وادهناسرێت كه گۆڕى مهرداوێژ له‌وێيه.[٢]
سه‌رچاوه
[دەستکاری]- ^ - بزووتنه‌وه‌ى مهرداويژى گيلى نووسينى ره‌زا ره‌زازاده لهنگرودى (به فارسي) به‌رگى 2 . «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە. ١٤ی شوباتی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ [١][بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]مێژووى ئايينه‌كان / مهرداويژ، ياتائاهوو .
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەرداویژ تێدایە. |