بۆ ناوەڕۆک بازبدە

موراد کانی کوردەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
موراد کانی کوردەیی

مەرگ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ھۆکاری مەرگکوشتن لەلایەن ھێزە ئەمینییەکان
شوێنی گۆڕگۆڕستانی شەھیدانی کۆیە
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترعەمید موراد عەبدولڕەحمان عەوڵا
پیشەفەرماندەی سەربازی
حیزبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

عەمید موراد عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا ناسراو بە موراد کانی کوردەیی (مردووی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕانیە) فەرماندەی سەربازی و بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاساییی پۆلیسی ڕاپەڕین بوو، کە لە کاتی دەسبەسەرکردنی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە لەگەڵ دوو پاسەوانەکانی کوژرا.[١][٢][٣]

موراد کانی کوردەیی لە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە شاری ڕانیە لە کاتێکدا ھێزە ئەمینییەکانی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیانھەویست دەستەبەری بکەن، لەگەڵ دوو پاسەوانەکانی کوژرا. بنەماڵەی کانی کوردەیی گوتویانە دوای وەرگرتنەوەی تەرمەکەی و توێکاری پزیشکی، دەرکەوتووە کە عەمید موراد فیشەک بەر قاچی کەوتووە و نەمردووە، بەڵکوو دوای قۆڵبەستکردنی بە برینداری بردویانە و دواتر لەژێر ئەشکەنجەدانێکی زۆر گیانی لەدەستداوە.[٤][٥][٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «میدیای یەکێتی: موراد کانی کوردەیی کوژراوە». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «خانەوادەی موراد کانی کوردەیی راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە». ئێن ئاڕ تی. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ «خەندان زانیاریی نوێ لەبارەی "کوژرانی موراد کانی کوردەیی" بڵاودەکاتەوە». خەندان. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «بنەماڵەى موراد کانی کوردەیی: عەمید موراد بەپێی راپۆرتى پزیشکی دادوەری لەژێر ئەشکەنجەکدا کوژراوە». شارپرێس. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «بنەماڵەى موراد کانی کوردەیی راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە». زەمەن پرێس. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «ڕاگەیەنراوێک لە بنەماڵەی موراد کانی کوردەیی: وەڵامی تووندمان دەبێ». ناس کورد. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێم: "موراد کانی کوردەیی و دوو لە پاسەوانەکانی لە رووبەڕووبوونه‌وه‌ی ھێزێکی ئەمنییدا كوژران"». ئاژانسی ئاناتۆلیا. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.