ماریا سیلڤێرا
ڕواڵەت
ماریا سیلڤێرا | |
---|---|
لەدایکبوون | Portuguese São Tomé and Príncipe، ساوتۆمێ و پرینسیپی | ١٤ی شوباتی ١٩٦١
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | Prime Minister of São Tomé and Príncipe |
پەروەردە | Vasyl' Stus Donetsk National University، University of Lisbon |
ئەندامی حیزبی | Movement for the Liberation of São Tomé and Príncipe/Social Democratic Party |
خەڵاتەکان | Grand Cross of the Order of Merit of Portugal |
ماریا دۆ کارمۆ سیلڤێرا (لە دایکبووی ١٤ی شوباتی ١٩٦١) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ساوتۆمێ و پرینسیپییە. ئەو لە ماوەی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بۆ ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، بووە سەرۆک وەزیرانی وڵاتی ساوتۆمێ و پرینسیپی،[١] ھەر لەو دەمە وەزیری ئابووری و پلاندانانیش بوو. ئەو دووەم ژنە لەوڵاتەکەیدا پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت.
ئەو لە ئوکراینا بەشی ئابووری لە زانکۆی نیشتمانیی دۆنیتسک تەواو کرد، ھەروەھا ماریا بڕواننامەی ماستەری لە بەڕێوەبردنی گشتی لە سکووڵی بەڕێوەبردن لە شاری ستراسبۆرگ لە فەڕەنسا بەدەستھێنا.[٢] ماریا دۆ کارمۆ سیلڤێرا ئەندامە لە پارتی سۆسیالیست دیموکراتی ساوتۆمێ و پرینسیپی.
ماریا ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیھان، کە ئەم ئەنجومەنە ئەو ژنانەی لەخۆی کۆکردووەتەوە کە لە پلەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بوون لە وڵاتانی جیھان.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «At-a-glance: Women Prime Ministers». SBS News. ٢٣ی ئابی ٢٠١٣. لە ٤ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Maria do Carmo Silveira». www.cplp.org. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Maria do Carmo Silveira». Council of Women World Leaders (بە ئینگلیزی). لە ٢ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماریا سیلڤێرا تێدایە. |