قەزای تارتار
قەزای تارتار (بە ئازەربایجانی: Tərtər rayonu)یەکێکە لە ٦٦ قەزای ئازەربایجان.[١] دەکەوێتە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە و سەر بە ھەرێمی ئابوری قەرەباغە. قەزاکە ھاوسنوورە لەگەڵ قەزاکانی کەلبەجار، گۆرانبۆی، یەولاخ، بەردە، و ئاگدام. پایتەخت و گەورەترین شارەکەی تارتارە. تا ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی دانیشتووانی ناوەکی قەزاکە ١٠٤٧٠٠ کەس بووە.[٢]
مێژوو
[دەستکاری]قەزاکە فراوانتر کرا بۆ ئەوەی بەشی ڕۆژھەڵاتی قەزای مەرداکێرت لە ئۆبلاستی خۆسەری ناگۆرنۆ-قەرەباغ بگرێتەوە دوای ھەڵوەشاندنەوەی، بەڵام تەنھا بەشێکی کەمی لەژێر کۆنترۆڵی ئازەربایجان مایەوە دوای جەنگی یەکەمی ناگۆرنۆ-قەرەباغ.[٣] ئازەربایجان لە شەڕی ناگۆرنۆ قەرەباغ لە ساڵی ٢٠٢٠ گوندەکانی تالیش و مەداغیز لە تارتاری کۆنترۆڵکردەوە و باقی قەزاکەش خرایە ژێر کۆنترۆڵی ئاشتیپارێزانی ڕووسیا.[٤]
بەشێک لە ئاوارەکانی ئازەربایجانی لە ناگۆرنۆ-قەرەباغ و ناوچە داگیرکراوەکانی دەوروبەری دوای شەڕی یەکەمی قەرەباغ گواسترانەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی چادر لەو قەزایە. ئێستا زۆربەیان لە خانووی نوێدا دەژین کە لەلایەن حکوومەتەوە دروستکراون.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Azərbaycanın regionları» (بە ئازەربایجانی). لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Population of Azerbaijan». stat.gov.az. State Statistics Committee. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «İnzibati-ərazi vahidləri» (PDF). preslib.az. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Azerbaijan forces take control of seven villages near Nagorno-Karabakh - president». TASS. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Azerbaijan: Life on the Frontlines». 2007-07-05. لە 2010-10-07 ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەزای تارتار تێدایە. |