غەفار ئیبراھیمی
غەفار ئیبراھیمی ناسراو بە سارۆ جوانڕۆیی چالاکی بواری بووژاندنەوە و لێکۆڵینەوە و ساغکردنەوەی دەستنووسە خەتییەکانە و چەندین بەرھەمی باشی بە کتێبخانەی کوردی بەخشیوە.[١]
ژیاننامە
[دەستکاری]غەفار ئیبراھیمی خەڵک و دانیشتووی شاری جوانڕۆی کوردستانی ڕۆژھەڵاتە. لە منداڵییەوە ھۆگری وێژە و زمانی کوردی بووە و بەشێک لە کاتی ڕابواردنی منداڵیی خەریکی خوێندنی بەیتە کوردییەکان بووە. بەڵام لە بەر چەند ھۆکارێکی گاڵتەجاڕی نەچووەتە قوتابخانە. دواتر بە مەبەستی خوێندنی زانستی ئایینی چووەتە حوجرە و لە چەندین حوجرەی ناوچەکەدا خوێندوویەتی.
ھاوکات لەگەڵ خوێندنی حوجرە بە شێوەی ئازاد دیپلۆم وەردەگرێ و دوای کۆتاییھێنانی حوجرە و زانستی مەلایی، بەھۆی خۆشەویستی زمان و وێژە دەست لە مەلایەتی ھەڵ دەگرێ.
بەھۆی نەبوونی بەشی زمان و وێژەی کوردی لە زانکۆکانی کوردستانی ڕۆژھەڵات و ئێران لە زانکۆی پەیامی نووری جوانڕۆ خوێندنی زمان و ئەدەبی فارسی دەست پێ دەکات. ھەروەھا دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی خانای قوبادی و مەولەویی جوانڕۆ کە لە بواری فەرھەنگ و زمانی کوردیدا چالاکن و ھاوکاری زۆربەی ڕێوڕەسمە ئەدەبی و کلتوورییەکانی جوانڕۆی کردووە.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- لەیلێ و مەجنوون، خانا قوبادی ،بنکەی ژین، 2011[٢][٣]
- روضة الصفاء، میرزا ئەوڵقادر پاوەیی، چاپخانەی زانکۆ بۆکان، 2017[٤]
- لەیلێ و مەجنوون، خانای قوبادی، چاپی دووەم 2019، بەڵاوکەرەوەی ڕازاوەری تاران. بە ھاوکاری دوکتۆر بەیان عەبدی
- میرزای جوانڕۆیی. میرزا لوتفوڵڵا سەعیدی سارۆخانی، چاپی یەک 2020. بەڵاوکەرەوەی ماپریس جوانڕۆ. چاپی دووەم 2022ھەتاوی[٥]
- مەڵکە جوانڕۆیی، مەلیک عەلی مرادوەیس. چاپی یەکەم 2021، ماپریس جوانڕۆ[٦]
- روضةالصفا، میرزا ئەوڵقادر پاوەیی، چاپی دووەم 2023، بڵاوکردنەوەی تاڤگەی سنە
- بەشێک لە دیوانی فەقێ ئەوڕەحمان جوانڕۆیی، بەڵاڤۆکی تاڤگەی سنە، 2023
ھەروەھا ئەم بەرھەمانەشی ئامادە کردووە بەڵام ھیشتا چاپ نەکراون:
[دەستکاری]- ئەفسانەی زێڕینە (خەریکی چاپکردن)
- شیرین و فەرھاد، میرزا شەفیع پاوەیی (ئامادەی چاپکردن)
- ئەفسانەی نووشافەرین و سوڵتان ئیبراھیم (ئامادەی چاپکردن)
- دیوانی شەیدا، شێخ ئەوڕەحمانی خالسی جوانڕۆیی. بە ھاوکاری مەحسین کەرەمجوو، (ئامادەی چاپکردن)
- دیوانی جیھانارا خانم (خەریکی لێکۆڵینەوە)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://jamekurdi.ir/2023/09/08/کۆڕی-پەردەلادان-لەسەر-کتێبی-روضة-الص/
- ^ https://books.vejin.net/ck/book/278
- ^ http://www.hewalname.com/ku/?p=1098
- ^ https://books.vejin.net/en/book/151[بەستەری مردوو]
- ^ https://nishtmandialog.com/post/mirzalwtfolah
- ^ https://kurdpa.net/so/news/کتێبی-بەشێک-لە-بەرهەمەکانی-مەڵکە-جوانڕۆیی-بڵاو-کرایەوە