عەلائەدین (فیلمی ١٩٩٢)
عەلائەدین (فیلمی ١٩٩٢) | |
دەرھێنەر | جۆن مۆسکەر ڕۆن کلێمنتس |
---|---|
بەرھەمھێنەر | جۆن مۆسکەر ڕۆن کلێمنتس |
نووسین | جۆن مۆسکەر ڕۆن کلێمنتس تێد ئیلیۆت تێری ڕۆسیۆ |
مۆسیقا | ئالان مێنکن |
دەستکاری | مارک ھاستەر |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ |
ماوەی فیلم | ٩٠ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٢٨ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٥٠٢ ملیۆن دۆلار |
عەلائەدین (بە ئینگلیزی: Aladdin) فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەمریکی، میوزیکاڵ و خەیاڵییە. فیلمەکە لە ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی لە ساڵی ١٩٩٢ بەرھەمھێنراوە، ھەروەھا لەلایەن کۆمپانیای واڵت دیزنی پیکچەرز بەسەر سینەماکان دابەشکراوە. فیلمەکە ٣١یەمین فیلمی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنییە، ھەروەھا بە چوارەم ئەنیمەیشنی سەردەمی نوێببوونەوە یان ڕێنیسانسی دیزنی دادەنرێت. بنەمای فیلمەکە لەسەر کەلەپووری عەرەبی، چیرۆکی عەلائەدین و چرا جادوویەکە لەیەک ھەزار و یەک شەوە داڕێژراوە، زۆرینەی کاسەیەتی و چیڕۆکی ئەم فیلمە دەگەڕێتەوە بۆ فیلمی دزەکەی بەغدا (١٩٤٠)،[١][٢] ھاوکات لۆکەیشنی فیلمەکە گۆڕاوە لە بەغدا بۆ شارێکی عەرەبی خەیاڵی بەناوی ئەقرەبە.[٣]
فیلمەکە جۆن مۆسکەر و ڕۆن کلێمنتس دەریان ھێناوە، ھەروەھا سیناریۆی فیلمەکەشیان نووسیوە، پێشتریش بەھەمان شێوە ھەردووکیان فیلمی (پەری دەریا ١٩٨٩) دەرھێنا. دەنگەکانی عەلائەدین لەلایەن سکۆت وێنگەر، جۆناسان فریمان، لیندا لارکین، فرانک وێلکەر، جێلبەرت جووتفراید، دۆگلاس سیل، گرتنی چراکە لەلایەن ڕۆبن ویلیامز. فیلمی عەلائەدین لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ بڵاوکرایەوە، یەکێک بوو لە فیلمە سەرکەوتوەکانی ساڵی ١٩٩٢، توانی ٢١٧ ملیۆن دۆلار داھات کۆبکاتەوە، ھەروەھا زیاتر لە ٥٠٤ ملیۆن دۆلار لەھەموو جیھان. فیلمەکە بووە سەرچاوەی ئیلھام بۆ دروستکردنی چەند فیلمێکی دیکە لەوانە، فیلمی (جەعفەر دەگەڕێتەوە، ١٩٩٤)، (عەلائەدین و پاشایی دزەکان، ١٩٩٦).
چیرۆک
[دەستکاری]جەعفەر وەزیری سوڵتان، ھەوڵدەدات دەستی بگاتە چرا ئەفسوناوییەکە و دەشکەوتی سەمەرە. جەعفەر توتییەکی ھەیە کە شوێنی ئەشکەوتەکە دەزانێت بەڵام تەنھا کەسێک دەتوانێت گەوھەرەکە بێنێت «گەوھەرەکە لە قورێکدایە» لەناو ئەشکەوتەکە. یاسمین (کچی سوڵتان) بە زۆر پێکردنی ھاوسەرگیری دڵگران بوو بۆیە ھەموو داواکارییەکانی ڕەت کردەوە، دواتر ھەوڵیدا و ڕای کردە بازار لەوێ چاوی بە بەعەلائەدین و مەیموونەکەی کە ناوی (ئابۆو) دەکەوێت. عەلائەدین شوێنی ئەشکەوتەکە دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بچێت گەوھەرەکە بێنێت، بەڵام پڵینگێک کە سەری ئەشکەوتەکەیە ئاگاداریان ناکاتەوە کە دەست لەچی دەدەن ئاسایە تەنھا چراکە نەبێت، جەعفەر بە ئامێرێک شوێنێ عەلائەدین دەبینێتەوە، شێوەی خۆی بۆ کەسێکی بەتەمەن دەگۆڕێت بۆ ئەوەی بچێتە ئەشکەوتەکە عەلائەدین بکوژێت و گەوھەرەکە ببات، عەلائەدین و مەیموونەکەی لە ئەشکەوتەکە مافوورێکی جادووی لەگەڵ گەوھەرەکە دەدۆزنەوە، دواتر چاوی بەچراکە دەکەوێت دەیەوێت چراکە لە قورەکە دەربھێنێت و بیبات بەڵام نازانێت ھۆکاری ڕووخانی ئەشکەوتەکە دەرھێنانی ئەو چرایەیە لەو قوڕە، پاشان کە چراکەی دەرکرد ئەشکەوتەکە دەستی کرد بە لەرزین و ڕوخان، دواتر بە مافوورەکە ویستیان دەربچن و ڕزگار بن لە ئەشکەوتەکە جەعفەر لەسەر شێوەی کەسێکی بەتەمەن دەست درێژ دەکات بۆ یارمەتیدانی عەلائەدین تەنھا بۆ بەدەستھێنانی گەوھەرەکە، دەستی عەلائەدین دەگرێت توانی گەوھەرەکە لە عەلائەدین بدزێت عەلائەدینی فرێدایە ناو ئەشکەوتەکە بەڵام نەمرد بەڵکوو گیری خواردبوو، خۆشبەختانە چراکەیان لەلا بوو، پاشان دەستێکیان بە چراکە خشاند و جنۆکەیەکی گەورەی شین لە چراکە ھاتە دەرەوە، داوای سێ ئارەزوو لە عەلائەدین دەکات بۆ بۆ ئەوەی بۆی جێبەجێ بکات، بەڵام عەلائەدین دەڵێت دەمەوێت لەم دەشکەوتە بمانبەیتە دەرەوە، دواتر لێی دەپرسێت ئەی تۆ ئارەزووی چی دەکەیت، جنۆکەکە دەڵێت ئارەزوو دەکەم ئازاد بم چونکە من بەندکراوی نێو ئەو چرایەم، عەلائەدین بەڵێنی پێدەدات بۆ ئەوەی ئارەزووەکەی بێنێتەدی. جەعفەر پیلان دادەنێت کە یاسمین و سوڵتان بکوژێت، بەڵام پیلانەکەی شکستی ھێنا، چونکە عەلائەدین ھەروەک (شازادە عەلی) ھاتە ناو کۆشکەکەوە؛ بەڵام یاسمین ئەوی ڕەتکردەوە، وەک کەسێکی گاڵتەچی ڕەچاوی کرد، بۆ شەوەکەی عەلائەدین و یاسمین چاویان بەیەک کەوت، عەلائەدین مافوورە جادوویەکەی بە یاسمین ناساند، دواتر یاسمین بۆی دەرکەوت کە عەلائەدین ئەو کوڕەی بازارەکە بوو کە بینی.
کەسایەتییەکان
[دەستکاری]- ڕۆبن ویلیامز (ڕۆڵی جنۆکە): جنۆکەیەکی کۆمیدی و گاڵتەجارە، خەریکی ھەموو شتێکە، دەتوانێت ھەموو شتێک بکات کەدەیەوێ بەڵام ئەو تەنھا بەقسەی ئەو کەسە دەکات کە دەست دەخشێنێ لەسەر چراکەی. جنۆکەیەکی شینە، برچێکی ڕەشی درێژی ھەیە.
- جۆناثان فریمان (ڕۆڵی جەعفەر): وەزیری سوڵتان بوو، دوژمنی سەرەکی فیلمەکە بوو، لەسەرەتادا ویستیان وەک کەسێکی بێزار دای بنێن، بەڵام دواتر لەلایەن بەڕێوبەران ڕەتکرایەوە، بڕیاریاندا وەک کەسێکی بێدەنگ و خراپ دای بنێن بۆ ئەوەی زیاتر لەناوەوە ترسناک بێت.
- فڕانک وێڵکەر (ڕۆڵی ئەبۆ): مەیموونەکەی عەلائەدین، گیاندارێکی کۆمیدییە لە فیلمەکەدا، لەگەڵ عەلائەدین خولیای دزین بوو. بۆ دروستکردنی مەیموونەکە لە فیلمەکەدا، لە باخچەی ئاژەڵانی سانفرانسیسکۆ وێنەی مەیموونێکیان گرت بۆ دروستکی (ئەبۆ).
- لیندا لارکین (ڕۆڵی یاسمین): شازادە یاسمین لە کۆشکێک لەگەڵ باوکیدا دەژیا، باوکی سوڵتانی کۆشکەکە بوو، یاسمین لەگەڵ عەلائەدین کەوتە داوای خۆشەویستی، قژێکی ڕەش، جلێکی شینی لەبەرە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Fantasy: The Thief of Bagdad». Foster On Film. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ Bernstein, Matthew (1997). Visions of the East. I.B.Tauris. ISBN 978-1-86064-305-7.
- ^ Johnson، Zach (October 15, 2015). «Disney Myths Debunked by Ron Clements and John Musker, Directors of The Little Mermaid, Aladdin and Hercules». Entertainment Weekly. لە December 19, 2015 ھێنراوە.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وێبگەی فەرمی
- عەلائەدین لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- عەلائەدین لە ئۆڵمووڤی
- عەلائەدین لە بۆکس ئۆفیس مۆجۆ
- عەلائەدین لە ڕاتن تۆمەیتۆز
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دیزنی
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی خەیاڵی زانستی
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی کارتۆن
- دەروازەی کۆمیدیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەلائەدین (فیلمی ١٩٩٢) تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using Lang-xx templates
- فیلمەکانی ١٩٩٢
- فیلمە ئەمریکییەکان
- جنۆکەکان لە فیلم
- فیلمەکانی واڵت دیزنی پیکچەرز
- باشترین ئەنییمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئانی
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکانی دەیەی ١٩٩٠ کە بە زمانی ئینگلیزین
- فیلمە ھاوڕێییە کۆمیدییە ئەمریکییەکان
- فیلمی ئەنیمەیشنی ھاوڕێیەتی
- فیلمەکان دەربارەی شێوەگۆڕین
- فیلمە کۆمیدییە ئەنیمەیشنەکانی منداڵانی ئەمریکی
- فیلمە فانتازیا ئەنیمەیشنە منداڵە ئەمریکییەکان
- فیلمە فانتازیا-کۆمیدییە ئەمریکییەکان
- مشتومڕی فیلمەکان
- فیلمە هاوڕێییە کۆمیدییە ئەمریکییەکان
- فیلمی ئەنیمەیشنی هاوڕێیەتی
- فیلمە ئەنیمەیشنییە ئەمریکییەکانی دەیەی ١٩٩٠
- فیلمە درێژە ئەنیمەیشنییە ئەمریکییەکان
- فیلمە سەرکێشییە ئەنیمەیشنییە منداڵانە ئەمریکییەکان
- فیلمە مۆسیقییە ئەنیمەیشنییە منداڵانە ئەمریکییەکان
- فیلمە سەرکێشییە خەیاڵییە ئەمریکییەکان
- فیلمە مۆسیقییە ڕۆمانسییە ئەمریکییەکان
- فیلمە ئەنیمەیشنییەکان دەربارەی ھاوڕێیەتی
- فیلمە ئەنیمەیشنەکان سەبارەت بە جادوو
- دیزنی ڕێنێسانس
- مشتومڕەکانی دیزنی
- فیلمەکان دەربارەی ڕۆمانسییەتی نێوان چینەکان
- فیلمەکان دەربارەی کەسانی لە یاسا دەرچوو
- ئەو فیلمانەی بۆ کۆمیک وەرگێڕدراون
- ئەو فیلمانەی بۆ بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان وەرگێڕدراون
- ئەو فیلمانەی کە خەڵاتی ئۆسکاری باشترین نمرەی ڕەسەنیان بەدەستھێناوە
- ئەو فیلمانەی کە خەڵاتی ئۆسکاریان بۆ باشترین گۆرانی ڕەسەن بەدەستھێناوە
- فیلمەکان دەربارەی ھاوڕێیەتی باوک و کچ
- فیلمە کۆمیدییە سەرکێشییەکانی دەیەی ١٩٩٠
- فیلمە ئەنیمێیەکانی تایبەت بە مناڵان لە دەیەی ١٩٩٠
- فیلمە فانتازییە سەرکێشییەکانی دەیەی ١٩٩٠
- فیلمە کۆمدییەکانی ١٩٩٢
- فیلمە فەنتازییە مۆسیقایییە ئەمریکییەکان
- فیلمە ئەنیمەیشنەکان سەبارەت بە گۆڕینی شێوە
- فیلمەکانی دیزنی پرێنسس
- فیلمەکان لە دەرھێنانی جۆن مەسکەر
- فیلمەکان لە دەرھێنانی ڕۆن کلێمێنتس
- فیلمەکان بە سیناریۆکانی جۆن مەسکەر
- فیلمەکان بە سیناریۆکانی ڕۆن کلێمێنتس
- فیلمەکانی واڵت دیزنی ئەنیمەیشن ستۆدیۆز