بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شێلادزێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شێلادزێ
بە عەرەبی: شیلادزی
بە ئینگلیزی: Shiladze
دیمەنی شارەدێی شێلادزێ
Map
شارەدێی شێلادزێ
شێلادزێ is located in ھەرێمی کوردستان
شێلادزێ
شێلادزێ
شێلادزێ is located in عێراق
شێلادزێ
شێلادزێ
جێگە لە عێراقدا
شێلادزێ is located in ئاسیا
شێلادزێ
شێلادزێ
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 37°01′49″N 43°46′40″E / 37.03014°N 43.77767°E / 37.03014; 43.77767پۆتانەکان: 37°01′49″N 43°46′40″E / 37.03014°N 43.77767°E / 37.03014; 43.77767
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ ھەرێمی کوردستان[١]
پارێزگاپارێزگای دھۆک
قەزاقەزای ئامێدی
ناحیەناحیەی شیلادزێ
بوون بە شارەدێ٢٠١٣
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەری ناحیەڕزگار عوبێد
ڕووبەر
 • سەرجەم٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٥٩٨ مەتر (١٬٩٦٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٧٢٧[٢]\١٦،٧٦٦[٣]
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(بادینانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[٤]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC ٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC ٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

شێلادزێ یەکێکە لە شارەدێیەکانی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.[٥][٦][٧] شێلادزێ ناوەندی ناحیەی شیلادزێیە.

شارەدێی شێلادزێ لە شارۆچکەی ئامێدی (٣١)کم و (٩٨)کم لە شاری دھۆک دوورە.[٨] دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی قەزای ئامێدی و دەکەوێتە دەشتێکی فراوان و گەورە بەناوی (دەشتی زێ) لە بناری چیایەکی ناودار بە ناوی چیای کورەژار.

بەناوبانگە بە چاندنی سێو، ترێ، ھەنجیر، بەھێ، و بەرھەمھێنانی ھەنگوین کەشوھەوای ھاوینەی فێنکی ھەیە و زستانەکانی زۆر ساردە، بەو پێیەی ڕێگای بە بەفر دەگیرێت.

پێش دامەزراندنی شیلادزێ پێی دەگوترا (دەشتی زێ)، تا سەرەتای دروستبوونی ھەمان ناوی ھەبوو. سەبارەت بە ناوی شیلادزێ دوو بۆچوون ھەیە:

  • بۆچوونی یەکەم: ناوی شیلادزێ پێکھاتووە لە دوو وشەی (شێل دزێ) بەم شێوەیە (شێل) بە واتای تێکەڵ دێت، و (دزێ) بە واتای دوو زێ یان دوو ڕووبار دێت، ڕووباری شین و ڕووباری زێی گەورە کە ئەم دوو ڕووبارە لەم ناوچایە بە یەک دەگەن و تێکەڵ دەبن.
  • بۆچوونی دووەم: ناوی شیلادزێ لەسەردەمی ڕژێمی بەعس دانراوە، ھەروەھا تەواوکەری ناوی شێڤەدزێ و قەڵادزێ و ڕەواندوزە، بەڵام بە بۆچوونی زۆربەی مێژوونووسان و دانیشتووانی ناوچەکە، بۆچوونی یەکەم ڕاستترە لە چاو دووەم.[٩]

جوگرافیا

[دەستکاری]

شارەدێی شێلادزێ ھاوسنوورە لەگەڵ؛

شیلادزێ دەکەوێتە (١٣)کم لە ڕۆژھەڵاتی شارەدێی دێرەلووکە و (٣)کم لە ڕۆژاوای کۆمەڵگەی سیریێە. دەڤەری شیلادزێ لە دەشت و شاخ و دۆڵ و ڕووبار پێکھاتووە و زۆربەی پێکھاتەکەی شاخاوییە کە دەکاتە ٧٠٪. باکووری ناحیەی شیلادزێ دەڤەری رێکانە تا شاری ھەکاری باکووری کوردستان.

  • چیای کۆرەژار دەکەوێتە باکووری شارەدێی شیلادزێ و بەرزییەکەی (٣٦٠٣)م؛ و بەرزترین لووتکەیە لە زنجیرە چیایی مەتین.
  • ڕووباری زێی گەورە یەکێک لە ڕووبارە بەناوبانگەکان کە بە سنووری ناحیەیی شیلادزێدا تێدەپەڕێت، ناسراو بە ڕووباری (زێ مەزن)، کە لە ناوچەکەدا بە ڕووباری (کەلیا) ناسراوە، کە لە ناحیەی دێرەلۆک دێتە ناو سنووری دەشتی زێ و بە ناحیەی شیلادزێدا تێدەپەڕێت و دەگاتە ڕووباری شین لە کۆمەڵگەی سیریێ.[١١]
  • ڕووباری شین[١٢] ئەم ڕووبارە نزیکەی ١٠ ھەزار و ٢٠٤ کیلۆمەتر لە باکووری کوردستانەوە دێت و لەگەڵ ھەندێک سەرچاوەی ئاوی ناوچەکە تێکەڵ دەبێت و دەچێتە سەر ڕووباری زێی گەورە لە کۆمەڵگەیی سیریێ بەیەک دەگەن.
  • جوگرافیای دەشتی زێ، جوگرافیایەکی دۆر و درێژ نییە، بەڵکو جوگرافیایەکی کەمە، دەشتی زێ لە پردی کەلیا لە گوندی ڕەشاڤە دەست پێدەکات و بەرەو ڕۆژاوا دەڕوات و لەسەر ڕووباری شین لە نزیک گوندی باڵندە کۆتایی دێت، کە دەکاتە نزیکەیی ٢٢ کم، دەشتی زێ لە سنووری ناحیەیی دێرەلۆک و شیلادزێ پێکدێت. دەشت شارستانییەتێکی زۆر کۆن و گرنگی ھەبوو. شیلادزێ و ھەموو ناوچەکە بەو مانایەیە کە دەشتی زی گرنگییەکی تایبەتی ھەبووە لە کاتی خوویدا.

مێژوو

[دەستکاری]
  • یەکەم جار کە شیلادزێ ئاوەدانکرایەوە لە نێوان ساڵانی (١٩١٤ - ١٩١٨) بوو و تەنھا چەند خێزانێک بوون (حاجی ماشۆ، سەعدوڵا محمد و ھەر دوو برایەکانی، حەسەن سلێمان، ئەحمەد حەکیم، یوسف ڕۆستەم، ئەحمەد عەبدولجەلیل، ئیبراھیم خەلیل حەیدەر) ھەموویان لە (ھۆزی ئۆرەمار)ی بوون، کە لە پارێزگای حەکاری لە باکووری کوردستانەوە ھاتوونەتە شیلادزێ.
  • لە ساڵی ١٩٧٦ بەدواوە، ڕژێمی بەعس گوندەکانی (نێروە و ڕێکان) و (دۆسکی ژۆری) گواستەوە و بە بیانووی پاراستنی سنوورەکان. لە ناوچە زۆرەملێکانی (سیریێ، شیلادزێ، دێرەلووک، باگێرا) نیشتەجێیان کردن. بەم شێوەیە شیلادزێ لە چەند ماڵێک و گۆندێکی بچووک بووە کۆمەڵگەیەکی گەورە، لە شیلادزێ (گوندی ئورەماری، عەشیرەتی ڕێکانی، عەشیرەتی نێروەی، عەشیرەتی دوسکی ژوری، و عەشیرەتی زێباری) لێی نیشتەجێن.
  • پێش ساڵی ١٩١٤ شیلادزێ چۆڵستان بووە و شوێنێکی بێ مرۆڤ بووە و دارستان و ئاژەڵی کێوی زۆر بووە. ئەوکات ناوی شیلادزێ نەبوو، پاش ئەوەی ئۆرەمارییەکان ھاتنە شیلادزێ و نیشتەجێ بوون بنەماڵەیەک بوو و لێرە گوندێکی بچووکیان دروست کرد و ناویان لێنا شیلادزێ، لەبەرئەوەی تا ئەو کاتە ھیچ ناوێک لەسەر شیلادزێ نەبوو، بەڵکو تەنھا ھەموو ئەو ناوچەیە بە ناحیەیی دێرەلووکیشەوە بە ناوچەی (دەشتی زێ) ناودەبرا. لەبەرئەوەی شیلادزێ دەشتێکی گەورە بوو لە ئەو کاتەدا، ئاوی زۆر بوو.
  • لە ساڵی (١٩١٨ تا ١٩٤٠) ڕژێمە یەک لە دوایەکەکانی حکوومەتی عێراق سێ جار گوندی شیلادزێیان وێران کرد، بەڵام خەلکەکەی ناوچەی شیلادزێیان چۆڵنەکرد، و شیلادزێ گوندێک بوو، دواتر شیلادزێ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەشەی دەکرد، لە شیلادزێش ھەموو دارستان و نەمامەکان دەبڕدرا. ئەرد و زەوییە کشتوکاڵییەکان کە لەو کاتەدا لەلایەن حکوومەتەوە دەستی بەسەردا گیرا، و کرایە کۆمەڵگایێکی زۆرەملێ و ئێستا یەکێکە لە ناوچە گەورەکانی کوردستان و پارێزگای دھۆک، و خەڵکەکەی بەبێ کێشە پێکەوە دەژین. خەڵکی شیلادزێ بە گشتی ڕۆڵێکی گرنگیان لە شۆڕشەکانی نەتەوەی کورددا بینیووە، بەتایبەتی شەڕی تیرۆریستانی داعش، کە ژمارەیەکی زۆر شەھید و برینداریان کردە قوربانی لە پێناو ئەم خاکەدا.[١٣]
  • لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا دەوڵەتی تورک لە بادینان کۆمەڵکوژی پێکھێنا، ھاوڵاتیان لە ٢٦\١دا، لە شارۆچکەی شیلادزێ ڕاپەڕین و بارەگایەکی دەوڵەتی تورکیایان سوتاند، دواتر بڕیاربوو لە شاری دھۆکیش بەھەمان ئامانج خۆپیشاندان بەڕێوەبچێت، بەڵام لەکۆی ئەو ڕووداوانەدا، ھیزە ئەمنییەکانی دھۆک زیاتر لە (٨٠) کەسیان دەستگیرکرد.[١٤]

بوون بە ناحیە

[دەستکاری]

لەبەرئەوەی ناحیەی شیلادزێ لە ڕووی ڕووبەر و ژماری دانیشتووانەوە گەورەترین ناحیەیی پارێزگای دھۆکە، ھەر لەبەر ئەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا شیلادزێ بکرێتە ناحیەکی سەربەخۆ. بەپێی نوسراوی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ژمارە (١٠٤١) و ڕێکەوتی (٢٠ی ئابی ٢٠١٣) بەپێی یاسای ھەموارکراوی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ژمارە (١)، لەبەر ڕۆشنایی نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٨٤٦) لە ڕێکەوتی ٧ی تەمموزی لە ساڵی ٢٠١٣ بڕیاردرا ببێتە ناحیێک سەر بە پارێزگای دھۆک، و لە ٩٢ گوند پێکدێت.[١٥]

گەشتوگوزار

[دەستکاری]

کەرتی گەشتیاری لە شیلادزێ لە بەرزترین ئاستی خۆیدا بوو، بەو پێیەی گەشتیاران لە سەرجەم پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق و پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانەوە سەردانی ھاوینەھەوارەکانی سنووری شیلادزێیان دەکرد، بەڵام بەھۆی شەڕ و بۆردومانەکانەوە[١٦]، شیلادزێ زۆربەی ھاوینەھەواری لەدەست دا.

نموونە لە شوێنە گەشتیارییەکانی دەڤەری شیلادزێ، وەک (ڕووبارێ شین - ئاڤا مارک - دۆکەرا مازی - چەم جۆ - چەم مێشۆ - گەلیێ ڕێکان (بالندا)[١٧] - کانییا خاڵانە - پرا سیدان - نێروە ڕێکان دوسکی ژۆری - کۆمەڵگەھا ڤین یا گەشتیاری - پارکا دریم رۆز - باخچێ ھێز ھاوس ) وە چەندان شوێنی تر بەو پێیەی سنووری ناحیەی شیلادزێ پڕیەتی لە شوێنە گەشتیارییە دڵڕفێنەکان.

وەرزش

[دەستکاری]

شیلادزی ھەمیشە لاوانی بەتوانای ھەبووە لە ھەموو بوارەکاندا، خۆشبەختانە بە بریاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢١ بڕیاریدا یانەیەکی وەرزشی فەرمیی بۆ شیلادزێ دابمەزرێنێت بە ناوی "یانەی وەرزشیی شیلادزێ"[١٨] و لە ئێستادا تیمی تۆپی پێی یانەی شیلادزێ لە خولی پلە دووی ھەرێم یاری دەکات. [١٩]

ئایین

[دەستکاری]

لەڕووی ئاینییەوە خەڵکی سنوورەکە لە ئاین ئیسلام سوننە مەزھەبن، بەدەیان کەسایەتی و زانای ئایینی لەم سنوورە سەریان ھەڵداوە وەک ڕێبەرێکی ئاینی ڕۆڵیان بینییەوە . جێگەی ئاماژەپێدانە ھەندێک لە گوندەکانی ئەم سنوورە لەسەر ئایینی مەسیحین بەڵام بەھۆی ئەو بارودوخە ناھەموارەی لەم ناوچانە درووست بووە لە سەردەمی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس. ئەو خێزانە مەسیحیانە ڕوویان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کردووە وە ئێستا تەنیا یەک خێزانی مەسیحی لە شارەدێی شیلادزێ دەژی. [٢٠]

پێشانگا

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. ^ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
  3. ^ https://reliefweb.int/attachments/24664eaa-e358-30cd-8c7f-4b3d6ff269eb/KRSO_IOM_UNFPA_Demographic_Survey_Kurdistan_Region_of_Iraq.pdf
  4. ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ https://www.hawlergov.org/app/node/393
  6. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  7. ^ زانیارینامەی سەرھێڵی کورد پیدیا
  8. ^ https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=18419&Jor=4
  9. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  10. ^ https://www.openstreetmap.org/way/613788008
  11. ^ «kurdzone Mobile». kurdzone.net. لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. ^ «kurdzone Mobile». www.kurdzone.net. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  13. ^ کوردیپیدیا. «شێلادزێ - شیلادزێ» (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  14. ^ «خۆپیشاندانی ھاوڵاتیان لە شێلادزێ شەھید و برینداری لێکەوتەوە». www.radionawa.com. ڕادیۆی نەوا. ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  15. ^ https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/september/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-بەردی-بناغەی-نەخۆشخانەی-کۆمەڵگەی-هیتوتێ-ی-لە-قەزای-ئامێدی-دانا/
  16. ^ «شیلادزێ.. فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای کوڕەژار بۆردومان دەکەن». کوردستان تیڤی (kurdistantv.net) (بە کوردی). ٢٠ی ئابی ٢٠٢١. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  17. ^ «گەلیێ بالندا | رێڤەبەریا گشتی یا گەشت و گوزارێ / دھوک». duhoktourism.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  18. ^ «یانا شێلادزێ یا وەرزشی». www.facebook.com. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  19. ^ Sorani، Basnews. «حکوومەت یانەیەکی وەرزشی بۆ شیلادزێ دروست دەکات». www.basnews.com. لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  20. ^ https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/020720226-amp