سەرۆک کۆماری سووریا
ڕواڵەت
سەرۆکایەتی کۆماری عەرەبیی سووریا رئيس الجمهورية العربية السورية | |
---|---|
نازناوی پایە | بەڕێز |
بارەگا | کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا و کۆشکی تیشرین، دیمەشق |
ماوەی پایە | حەوت ساڵ، ھەر کەس دوو کەڕەت بە دوای یەکدا دەتوانێت سەرۆک کۆمار بێت (لە ساڵی ٢٠١٢)[١] |
خاوەن پایەی دەستپێک | سوبحی بەرەکات (سەرپەرشتی فەڕانسە) شوکری قووتلی (یاسای بنەڕەتی) |
دامەزراندنی پایە | ١٧ی نیسانی ١٩٤٦ |
جێگر | جێگری سەرۆک کۆماری سووریا |
سەرۆک کۆماری سووریا (بە عەرەبی: رئيس سوريا) سەرۆکی دەوڵەت و باڵاترین کەسایەتی کۆماری عەرەبیی سووریایە. سەرۆک کۆماری سووریا مافێکی زۆری ھەیە و دەتوانێت جێگری سەرۆک کۆمار و ئەندامەکانی دیکەی ئەنجومەنی وەزیران (کابینە) و ھێزە چەکدارەکانی سووریا لەسەر کار دانێت و لاببات.[٢] بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری بیستەم و ئێستای سووریایە. بەشار کوڕی سەرۆک کۆماری پێشوو، حافز ئەسەدە کە ٢٩ ساڵ لەسەر کار بوو و لە ھەموو سەرۆک کۆمارەکانی دیکە خزمەتی زۆرتری کرد. بەشار ئەسەد لە ئێستادا و لە دوای باوکی دووەمین سەرۆک کۆماری سووریایە کە درێژترین سەردەمی سەرۆکایەتی بەڕێوە بردووە. بەشار ئەسەد لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٠ ھاتە ناو کار و بیستەمین ساڵی سەرۆکایەتی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٠دا تێپەڕ کرد.
سەرۆک کۆمارەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ بەندی ٨٨ی یاسای بنەڕەتی سووریا
- ^ «Syria - The President and the Cabinet».
ئەم سیاسەت وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم سووریا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەرۆک کۆماری سووریا تێدایە. |