سکۆت کووپەر (دەرھێنەر)
سکۆت کووپەر (لەدایکبووی ٢٠ی نیسانی ١٩٧٠) دەرهێنەر، ئەکتەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکییە. بەهۆی دەرهێنان و نووسینی فیلمی (Cray Heart) لە نواندنی ئەکتەر جێف بریجز ناوبانگی دەکرد، کە دواتر فیلمەکە سێ خەڵاتی ئۆسکاریش بۆ فیلمەکە بردەوە لەساڵی ٢٠٠٩. پڕۆژەی دووەمی دەرهێنانی سکۆت فیلمی ئاکشنی (Out of the Furnace) بوو لە نواندنی ئەکتەران کریسچن بەیل و ودی هاریلسن بوو، بەڵام لە بۆکس ئۆفیسدا سەرکەوتوو نەبوو و نەیتوانی داهاتەکەی خۆی بەدەستبێنێتەوە. ساڵی ٢٠١٥ بۆ سکۆت بە ساڵێکی مەزن دادەنرێت بەتایبەتی بەهۆی کارکردن لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ جۆنی دێپدا، کە تیایدا هەڵسا بە دەرهێنانی فیلمی ڕێوڕەسمی ڕەش، کە باسی ژیانی ڕاستەقینەی چەتەی پێشووی شاری بۆستن دەکات بەناوی وایتی بەلگەر.
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]کووپەر لە ناوچەی ئابینگدنی ڤێرجینیا لەدایک بووە.[١] ناوبراو لە ساڵی ١٩٨٨ لە ئامادەیی ئابینگدن دەرچووە، و دواتر لە شاری نیویۆرک چووەتە پەیمانگای فیلم و شانۆی لی ستراسبێرگ.[٢]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سکۆت کووپەر (دەرھێنەر) تێدایە. |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Welcome to nginx». www.roanoke.com. لە ڕەسەنەکە لە ١ی شوباتی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ IUTech (٣١ی تەممووزی ٢٠١٩). «Scott Cooper Miami Fan Club Profiles A Successful Journey In The Movies And Entertainment Industry». Indiana Tech (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئۆسترالیایییان ھەیە (en-au)
- لەدایکبووانی ١٩٧٠
- دەرھێنەرانی فیلمی ئەمریکی
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئەمریکی
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئەمریکی
- زیندووان
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- بەرھەمھێنەرانی فیلم لە کالیفۆڕنیا
- سیناریۆنووسەکانی کالیفۆرنیا
- سیناریۆنووسە کوڕە ئەمریکییەکان
- سیناریۆ نووسانی ویرجینیا
- دەرھێنەرانی فیلم لە کالیفۆرنیا
- ئەکتەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی فیلمە پیاوە ئەمریکییەکان