دەروازە:سیاسەت/وتاری ھەڵبژێردراو/١
دیپلۆماسی به واتای په‌یماننامه‌ی فه‌ڕمی دێت داتاشراوی (وشه‌ی diploma ی لاتینیه که به‌واتای په‌ڕ یان کاغه‌زی فه‌رمی دێت )بریتیه له ڕژێمێک یان هۆکارێکی په‌یوه‌ندی بۆ په‌یوه‌ست بوونی دوو وڵات یان زیاتر به پێک هێنانی کۆمه‌ڵه‌یه‌ک یان په‌یماننامه‌یه‌ک. یان هۆکارێکه بۆ دانوستاندن له نێوان نه‌ته‌وه‌کان، که هه‌ریه‌که له دوولایه‌نه‌که به گوێره‌ی ویست ڕامیاریان گفتوگۆ ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێک زۆر جار جه‌نگ جێگای ده‌گرێته‌وه. وه له ڕووی که‌ڵتورییه‌وه ئه‌م بابه‌ته بوونی هه‌بووه له دێر زه‌مانه‌وه که زۆر جار خێله‌کان له‌ناوه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک یاخود نه‌ته‌وه‌کانی ناوه‌وه‌ی وڵاتێک یان دوو وڵات کاغه‌زیان ئالوگۆڕکردوه به‌مه‌به‌ستی دانیشتن و ئاخاوتن له‌مه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌یه‌کی دیاری کراو. هه‌مان بیرۆکه ته‌شه‌نه‌ی کردووه بۆ بارێکی فه‌رمی له‌نێوان وڵاتان. که هه‌ریه‌که له وڵاتان کۆمه‌ڵه که‌سانێکیان داناوه تایبه‌تمه‌ندن له‌م بواره به‌جۆرێک ده‌زانن چۆن په‌یوه‌ندیه‌کان دروست بکه‌ن و گه‌شه‌ی پێبده‌ن و بیپاڕێزن.