بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خەڵاتی تێرینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خەڵاتی تێرینگ (ACM)
وێنەی ئاڵن تێرینگTuring
خەڵاتەکەی بەناوکراوە،ئاڵن تێرینگ
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پێشکەشکارAssociation for Computing Machinery]
بڕی خەڵات١٬٠٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی[١]
یەکەم خەڵات لە١٩٦٦؛ ٥٨ ساڵ لەمەوپێش (١٩٦٦)
دوایین خەڵات لە٢٠٢٣
وێبگەی فەرمیamturing.acm.org

خەڵاتی تێرینگ (بە ئینگلیزی: Turing Award) خەڵاتێکە کە ساڵانە لەلایەن کۆمەڵەی ئامێری کۆمپیوتەر (ACM)ەوە پێشکەش دەکرێت بە ئەوانەی کە بەشداریکردنی گرنگی تەکنیکیی بەردەوام و سەرەکی لە زانستی کۆمپیوتەر کردووە.[١] بەگشتی وەک بەرزترین جیاوازی لە بواری زانستی کۆمپیوتەردا ناسراوە و زۆرجار بە «خەڵاتی نۆبڵی کۆمپیوتەر» ناودەبرێت.[٢]

خەڵاتەکە بەناوی ئەلن تیورینگەو ناونراوە کە زانایەکی بیرکاریی بەریتانی و خوێنەری (پلەیەکی ئەکادیمییە) بیرکاری بووە لە زانکۆی مانچستەر. زۆرجار تێرینگ بە دامەزرێنەری زانستی کۆمپیوتەری تیۆری و زیرەکی دەستکرد[٢] و بەشداریکاری سەرەکی لە شیکاری کریپتی ھاوپەیمانان بۆ کۆدی ئینیگما لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا دەناسرێتەوە.[٣]

لە ساڵانی ٢٠٠٧ تاوەکو ٢٠١٣ خەڵاتەکە بڕی ٢٥٠٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی (٢٧ دەفتەر) لەگەڵدا بووە، لەگەڵ پاڵپشتی دارایی لەلایەن کۆمپانیای ئینتل و گووگڵەوە.[٤] لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەدواوە خەڵاتەکە بڕی پارەکەی زیاد کرا بۆ ١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی(١٠٠ دەفتەر)، لەگەڵ پشتگیریی دارایی کە لەلایەن گووگڵەوە پێشکەش دەکرێت. [٣]

یەکەم وەرگر، لە ساڵی ١٩٦٦، ئالان پێرلیس بوو. بچووکترین وەرگر دۆناڵد نوت بوو کە لە ساڵی ١٩٧٤، لە تەمەنی ٣٦ ساڵیدا بەدەستی ھێنا،[٥] لەکاتێکدا بەتەمەنترین وەرگر ئەلفڕێد ئاھۆ بوو کە لە ساڵی ٢٠٢٠، لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[٦] تەنھا سێ ژن خەڵاتەکەیان پێبەخشراوە: فرانسیس ئالن (لە ساڵی ٢٠٠٦)،[٧] باربارا لیسکۆڤ (لە ساڵی ٢٠٠٨)،[٨] و شافی گۆڵدڤاسەر (لە ساڵی ٢٠١٢).[٩] ھەتا ڕێکەوتی ٢٠٢٤، ٧٧ کەس خەڵاتەکەیان پێبەخشراوە، کە دوایین وەرگر، لە ساڵی ٢٠٢٣، ئاڤی ویگدەرسۆن بووە.[١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ CACM Staff (2014). «ACM's Turing Award prize raised to $1 million». Communications of the ACM. 57 (12): 20. doi:10.1145/2685372.
  2. ^ Homer, Steven and Alan L. (2001).
  3. ^ Copeland, Jack (June 18, 2012).
  4. ^ Geringer, Steven (July 27, 2007).
  5. ^ Zhongkai Shangguan; Zihe Zheng; Jiebo Luo (2021).
  6. ^ William L. Hosch.
  7. ^ https://web.archive.org/web/20070702034203/http://campus.acm.org/public/pressroom/press_releases/2_2007/turing2006.cfm (ھەواڵ)
  8. ^ Tom van Vleck.
  9. ^ Charles Rackoff.
  10. ^ awards.acm.org (بە ئینگلیزی) https://web.archive.org/web/20240410094325/https://awards.acm.org/about/2023-turing. لە ڕەسەنەکە لە April 10, 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-04-10 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)