بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەلال پەرێشان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەلال پەرێشان

لەدایکبوون١٩٦٧ (تەمەن ٥٦–٥٧)
نیشتەجێیھەرێمی کوردستان
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتوان، کۆمێنتاری وەرزشی
حیزبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئایینئیسلام

جەلال محەممەد عەبدوڵڵا ناسراو بە جەلال پەرێشان (لەدایکبووی ١٩٦٧ لە ھەولێر، عێراق)[١] کۆمێنتاری وەرزشی[٢] و ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە.[٣][٤]

جەلال لە ساڵی ١٩٦٧ لە کەندێناوەی شاری ھەولێر لەدایک بووە. بەکالۆریۆسی لە پەروەردەی وەرزش و دیبلۆمی باڵای لە ژمێریاری بەدەست ھێناوە. لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دوای ئەوەی لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی ھەڵدەبژێرێت،[٥] دەبێتە ئەندامی پەرلەمان، لە هەڵبژاردنەکە زۆرترین دەنگی پارێزگای هەولێری بەدەست هێنا.[٦] لەناو خەڵکدا بە جەلال پەرێشان ناسراوە پێش ئەوەی بەشداری لە سیاسەتدا بکات، کۆمێنتارێکی وەرزشی بوو، و بە یەکێک لە ناوە دیارەکانی ئەو پیشەیە دادەنرێت لە ھەرێمی کوردستان. ھەروەھا ماوەیەک لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ئەندام بووە.[٧][٨]

جەلال پەرێشان چەند جارێکیش کاری پێشکەشکاریی و هەروەها گۆرانیبێژی کردووە.[٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «جەلال پەرێشان تووشی کۆرۆنا بوو». rudaw. لە 15ی کانوونی یەکەمی 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  2. ^ Sorani، Basnews. «جەلال پەرێشان و سالار جەلال ئاوا یاری دەگوازنەوە». www.basnews.com. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «جەلال پەرێشان: پاڵپشتی لەپرۆژه بڕیاری بۆنە فەرمییەکان نەتەوەی تورکمان دەکەم». www.awene.com. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «جەلال پەرێشان: دوێنێ ئازاری گیانکێشانم چەشتووە». www.rudaw.net. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. ^ «پێشکەشكار و پەیامنێرێکی بەناوبانگی ڕووداو کاندیدی پەرلەمانن». speemedia.com. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «میدیاکانی پارتی: جەلال پەرێشان لە هەولێر زۆرترین دەنگی پارتی بەدەستهێناوە». westganews.net. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ kewan. «جەلال پەرێشان گۆرانی بۆ لیستی ١٨٣ دەڵێت». www.hawler.in. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ «دوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر مووچەی 5 مانگ رەتدەکەنەوە». www.rudaw.net. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  9. ^ «هەلۆ كوردستان 04/01/2020». www.rudaw.net. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)