بیروباوەڕی ئیسلامی
بەشی زنجیرەیەک لەسەر |
ئیسلام |
---|
بیروباوەڕ، بە عەرەبی (العقیدە) لە چاوگی (عَـقـْـد)ەوە وەرگیراوە، کە لە زمانی عەرەبی بە واتای گرێدان و بەستن دێت، لەمەوە ھەرشتێک لە بیروڕاوبۆچوونەکان کە دڵی مرۆڤی لەسەر ببەسترێت بەجۆرێک پەسندی کات و ئارامی بۆی ھەبێت ئەوترێت عەقیدە، جا ئەم بیروبۆچوونانە ڕاست بن یان ھەڵە، جیاوازی ناکات.
بەڵام لەزاراوەدا عەقیدە بریتیە لە بڕواھێنانێکی تەواو بە بابەتە غەیبیەکان، کە باسەکانیان لە ڕێگای قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەر بە ڕێ پێ بردنی پێشینەکانی ئەم نەتەوەیە بەدەست گەیشتون، وەک بڕواھێنان بە خوای تاک و تەنھا و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرانی و ڕۆژی دوایی و قەزاوقەدەر، ھەروەھا بڕواھێنان بە ھەموو بابەتەکانی تری پەیوەست بەمانەوە، وەک؛ باسەکانی پەیوەست بە ژیانی ناوگۆر، کە لە ڕواڵەتا بۆ مرۆڤ وون و نادیارن.
سەرەتا
[دەستکاری]شتێکی ڕوون و ئاشکرایە کە لە سەردەمی پێغەمبەر و ھاوەڵەکانی شتێک نەبووە کە پێی بوترێت (زانستی عەقیدە) ھەروەک زانستە شەرعیەکانی تر، بەڵکو ھاوەڵەکانی پێغەمبەر ئەوەی لەم زانستانەوە مەبەست بووە ڕاستەوخۆ لە قورئان و سوننەتەوە وەریان ئەگرت و لێی تێ ئەگەیشتن، بەڵام دوابەدوای سەردەمی ئەوان و لەبەر چەند ھۆکارێکی تری وەک فراوانبوونی قەوارەی جیهانی ئیسلام، بە تایبەتی بە موسوڵمان بوونی گەلانێکی زۆر، بۆ رێگرتن لە دروستبوونی جیاوازی و ناکۆکی لەسەر بیروباوەڕە بنچینەییەکان، زانایان ھەستان بە ڕووبوڕوونەوەیان و لە ئەنجامدا ئەم زانستە شەرعیانە ھاتنە کایەوە.
ناوەکان
[دەستکاری]زانستی عەقیدە ھەر لەسەرەتای سەرھەڵدانییەوە تا ئەم سەردەمەش چەند ناوێکی تری ھاومانای بۆ بەکارھێنراوە، لەوانە:
- زانستی یەکتاپەرستی
- زانستی ئوسوڵی دیین
- سوونەت
- شەریعەت
- فیقھی گەورە
- ئیمان
سەرچاوەکانی
[دەستکاری]عەقیدە لە لای ئەھلی سوننەت و جەماعەت تەنھا دوو سەرچاوەی سەرەکی ھەیە؛
- قورئان
- سوونەت؛ مەبەست لەمە فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەری ئیسلام ئەکات.
هەروەها ھەندێک جار ئیجماع واتە (کۆبوونەوەی ڕای ھەموو) ئوومەتی وەک سەرچاوەیەک ئەخرێتە پاڵیانەوە.
پایەکانی بیروباوەڕ
[دەستکاری]پایەکانی بیروباوەڕ لە ئیسلامدا شەشە پایەن؛
- باوەڕبوون بە خوا
- باوەڕبوون بە فریشتەکان
- باوەڕبوون بە کتێبەکان
- باوەڕبوون بە پێغەمبەرەکان
- باوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی
- باوەڕبوون بە قەزاو قەدەر
پایەکانی ئیسلام
[دەستکاری]پایەکانی ئیسلام پێنج پایەن؛
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- سەرەتایەک بۆ چوونە نێو زانستی عەقیدە، نوسینی؛ خطاب
- ویکی عەرەبی