بواری فانکشن
لە زانستی بیرکاریدا بواری نەخشە [١] (بە ئینگلیزی: Domain of a function) بریتییە لەو کۆمەلە بەھایانەی دەتوانین بە نەخشەیەکی بدەین تا ئامانجی مەودا بەدەست بێت. بە دەستەواژەیەکی تر، ئەگەر نەخشەیەک بە شێوەی جووتەڕێکخراو دیاری بکرێت، مەدخەلی یەکەمی جووتەڕێکخراوەکان بواری نەخشەکەیە و بە شێوەی Df دیاری دەکرێت. بواری نەخشە بە ڕێگای ئاشکرا و ڕێگای نائاشکرا دیاری دەکرێت، بە بەکار ھێنانی ئەو ھاوکێشە کە نەخشەکە پێناسە دەکات.
دۆزینەوەی بواری فانکشنە ڕادەدارەکان لە ڕووی ڕێسا
[دەستکاری]بواری فانکشنە ڕادەدارەکان بریتییە لە (کۆمەڵەی ژمارە ڕاستەقینەکان).
جووتەڕێکخراوەکان
[دەستکاری]ئەگەر فانکشنێک بە شێوەی جووتەڕێکخراو پێناسە بکرێت بوارەکەی دەکاتە کۆمەڵەی ھەموو مەدخەلە یەکەمەکانی جووتەڕێکخراوەکە بۆ نموونە
بوارەکەی بریتییە لە:
دۆزینەوەی بوار بە بەکارھێنانی وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنەکەی
[دەستکاری]ئەگەر وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنێک درابێت، بۆ دۆزینەوەی بواری فانکشنەکە، سەرەتا و کۆتای وێنەی فانکشنەکە بە ڕاستەھێڵێکی ستوونی دەلکێنین بە تەوەری xـەکان، ئەو ماوەیەی نێوان دوو ڕاستەھێڵەکە، دەکاتە بواری فانکشنەکە.
تێبینی ئەوە دەکەین، خاڵی سەرەتا و کۆتایی ماوەکە پڕە یان بۆشە.
- ئەگەر بۆش بێت، ماوەی بوارەکە ماوەیەکی کراوەیە.
- ئەگەر پڕ بێت، ماوەی بوارەکە، ماوەیەکی داخراوە.
دۆزینەوەی بواری فانکشنە ڕێژەیییەکان
[دەستکاری]بۆ دۆزینەوەی بواری فانکشنێک لە شێوەی:
ڕەگەکانی ژێرە لە ھەموو ژمارە ڕاستەقینەکان دەر دەکرێت.
نموونە
[دەستکاری]- بواری فانکشنی بریتییە لە کۆمەڵەی ژمارە ڕاستەقینەکانی پاسادانی دەکات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «دامنه تابع»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |