بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بلیمەت (ھەلیکۆپتەر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بلیمەت (بە ئینگلیزی: Ingenuity) ھەلیکۆپتەرێکی بێفڕۆکەوانی ڕۆبۆتییە کە بە بەکارھێنانی کۆمەڵێک تەکنەلۆژیا کار دەکات. تایبەتە بە گەڕان بەدوای شوێنی گرنگی زانستی لەسەر ھەسارەی مەریخ، ھەروەھا یارمەتیدەرە بۆ گالیسکەکان تاوەکو باشترین ڕێگاکان ھەڵبژێرن لەکاتی گەڕانیان. ئەم ھەلیکۆپتەرە لە ٤ی نیسانی ٢٠٢١ لە پێرسفێرنس جیابووەوە وەک بەشێک لە ئەرکی ٢٠٢٠ی ناسا لە مەریخ.

ئەمە بە یەکەم گەشتی لەم جۆرەی مرۆڤ دادەنرێت کە لەسەر ھەر ھەسارەیەکی دەرەوەی زەوی ئەنجامی دابێت، ھەروەھا بەرنامەی کۆپتەرەکە وەھایە کە تاوەکو پێنج جار بفڕێت لە ماوەی مانگێکدا، کە لە ١٩ ی نیسانی ٢٠٢١ دەست پێ دەکات، چونکە لەبنەڕەتدا تاقیکردنەوەیەکی تەکنیکییە. بۆ ھەر گەشتێکی وا پلان دانراوە کە بتوانێت تا بەرزی ٣–٥ م (١٠–١٦پێ) بەرزببێتەوە، ماوەی مەزەندەکراو بۆ ھەرگەشتێکی نزیکەی ٩٠ چرکە دەبێت، لەم ماوەیەدا دەبێت تا ٥٠مەتر دووری ببڕێت و بگەڕێتەوە شوێنی خۆی. ھەلیکۆپتەرەکە لە ١٩ ی نیسانی ٢٠٢١ دا و لە کاتژمێر ١١: ٣٠ بە کاتی ناوەندی گەردووندا، یەکەم گەشتی خۆی کرد و گەیشتە بەرزی ٣ مەتر. ھەلیکۆپتەرەکە لە ماوەی گەشتە کورتەکانیدا خۆکۆنترۆڵ کردن بەکار دەھێنێت و لەگەڵ ئەوەی کە گەشتەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پلان بۆ داڕێژراون و لەلایەن کۆنترۆڵی تاقیگەی دەرکردنی فڕۆکەوە نووسراوە، بەڵام دوای ھەر نیشتنەوەیەک ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ پێرسفێرەکان دەکەن. ناسا بەنیازە دیزاینەکە بۆ ئەرکی ئاسمانی داھاتووی سەر مەریخ بەرەو پێشتری ببات.

میمی ئۆنگ سەرۆکی پڕۆژەکەیە و خاوەن پشکەکانی تریش بریتین لە: Aerofairnment، ناسا ئامس و سەنتەری توێژینەوەی لانگلی.

نەخشەسازی

[دەستکاری]
نەخشەیەکی ھێلکاری پێکھاتەی کۆپتەرەکە نیشان دەدات.

ھەلیکۆپتەری بلیمەت وا داڕێژراوە کە پێشکەشکردنێکی تەکنیکی تاقیگەی جێت پرۆپولسیۆن بێت بۆ ئەوە دروست کراوە تاوەکو ھەڵسەنگاندنی ئەو پرسیارە بکات کە ئایا ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت بە سەلامەتی بفڕێت، ھەروەھا بۆ دابینکردنی پلانی باشتر و ڕێنمایی کە زانیاری زیاتر دەدات بە پسپۆران لە ئەرکی داھاتوو بۆ یارمەتیدانی پلانی ڕێگاکانی گەشتکردن و دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکان، ھەروەھا خاڵە گرنگەکانی گالیسکەی گەردوونی دەستنیشان دەکات تا گەشتیان بۆ بکات. ھەروەھا لە توانایدایە وێنەی ئاسمانی ھەسارەی مەریخ بگرێت کە ١٠ جار وردترە لە وێنە کەمەرییەکان، ھەلیکۆپتەرەکە وێنەی ئەو گۆشانە دەگرێت کە گالیسکەکان ناتوانن بیبینن.

پەروانەکانی ھەلیکۆپتەرەکە پێچەوانە خول دەخۆن بە تیرەی نزیکەی ٤ پێتر (١٫٢ م). کامێراکەی لە بەشی خوارەوەی چەسپ کراوە کە وێنەیەکی وردی خوارەوە دەگرێت بە تایبەت لەکاتی نیشتنەوەی کە سوودی لێ وەردەگرێت لەوەی بزانێت لە کوێ دەنیشێتەوە. جگە لەوە بەھۆی ئەم کامێرانەوە شوێن و خاڵ بۆ گالیسکەکان دیاری دەکات تاوەکوو بۆی بچن لەگەڵ توانای ڕووپێوی کردنی زانستی ڕووی ھەسارەکە و ناردنی زانیارییەکان بۆ گالیسکەکەو لە گالیسکەکەوەش بۆ زەوی. ئینجینوێنتی ھەرچەندە تەنھا فڕۆکەیەکە، بەڵام بۆ تایبەتمەندی کەشتییە ئاسمانییەکان دروست کراوە بۆ ئەوەی لەکاتی ھەڵفرین و دابەزیندا بەرگەی ھێزی کێشکردن و خێرایی با و پلەی گەرمی نزم بگرێت. کۆمپیوتەری سەرەکی ئینجینویتی چارەسەرکەری (ئەژدیھای سناپ کۆلێکۆم)ە و نەخشەی فڕینەکەی لەلایەن (کوالکۆم) بۆ دانراوە کە لەلایەن ئینترێنسینک دروست کراوە، کە پشت بە وزەی خۆری دەبەستێت بۆ دەستخستنی وزە و خۆ بارگاوی کردنەوە. چارەسەرکەری کوالکۆم پەیوەندی بە دوو MCUs ەوە ھەیە بۆ ئەنجامدانی فرمانی ئاراستەکردنی ھەلیکۆپتەرەکە. کۆپتەرەکە و گالیسکەکە بەیەک بەستراون لەڕێگەی چیپسی 900 MHz SiFlex کە لە گالیسکەکە و کۆپتەرەکە دانراون. سیستەمی پەیوەندییەکان دیزاین کراوە بۆ گواستنەوەی زانیاری بە خێرایی ٢٥٠ کەیبسەر/چرکە لە دووری ١٠٠٠ مەتر (٣٬٣٠٠ پێ).

ھێلکارییەکی ھەلیکۆپتەرەکە .

کۆپتەرەکە لە ١٨ ی شوباتی ٢٠٢١ دا بە گالیسکەی گەڕۆکی پێرسفێرنس لەسەر مەریخ نیشتەوە لە کاتژمێر ٨: ٥٦ ی بەیانی، کە بە بەشی خوارەوەی گالیسکەکە چەسپ کرابوو، لە ٤ ی نیسانی ٢٠٢١ لە گالیسکەکە جیاکرایەوە. گالیسکە گەڕۆکەکە نزیکەی ٦٠ مەتر (٢٠٠ پێ) لێی خوڕیوە بۆ ئەوەی ئەرکی فڕۆکەوانیی ھەلیکۆپتەرەکە دەست پێ بکات. کۆپتەرەکە لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ / ١١:٣٠ بەکاتی مەریخ بە سەرکەوتوویی فڕی، بەو فڕینەی بووە یەکەم فڕینی فڕۆکەیی لەسەر مەریخ.

خێرایی خوڵانەوە ٢٤٠٠ خول لە خولەکێک دا.
خێرایی پەروانەکانی <٠٫٧ ژمارەی ماک
ماوەی ئیشکردن ١ تا ٥ گەشت لەماوەی ٣٠ سۆڵ.
کاتی فڕین تا ٩٩ چرکە بۆ ھەر فڕینێک
زۆرترین تیرەی بازنەیی بۆ فڕین ٥٠ مەتر (١٦٠ پێ)
زۆرترین تیرەی بازنەیی بۆ ڕادیۆ ١٬٠٠٠ مەتر (٣٬٣٠٠ پێ)
بڵندترین ئاستی بەرزبوونەوەی ٥ مەتر (١٦ پێ)
زۆرترین خێرایی ستوونی: {cvt|10|m/s}'/>|ئاسۆیی: ٣ metres per second (٩٫٨ feet per second)
باری پاتری ٣٥–٤٠ watt-hour (١٣٠–١٤٠ kilojoule)

تاقیکردنەوەکان

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٩دا دیزاینە سەرەتایییەکانی ئیننۆیت لەسەر زەوی تاقیکرانەوە لە کەش و ھەوایەک کە ھاوشێوەی کەش و ھەوای سەرمەریخ بوو. بۆ تاقیکردنەوەی فڕینەکە، ژوورێکی فراوانی پڕ بۆشایی لە ھەوا بەکارھاتووە بۆ ئەوەی وەک نموونە یەک بێت لە نزمی فشاری ئەتۆسفیری مەریخ - کە نزیکەی ٠ , ٦ ٪ ی پەستانی ئەتۆسفیری ستانداردە لە ئاستی ڕووی دەریا لەسەر زەوی - ھاوتای کۆپتەرێکە کە لە بەرزایی ٣٤٫٠٠٠ مەتر (١١٢٫٠٠٠ پێ) لە بەرگەھەوای زەویدا دەفڕێت.

ھەلیکۆپتەرەکە لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ کاتژمێر ١١:٣٠ بە کاتی گەردوونی، یەکەم گەشتی بەسەر مەریخدا بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا و بووە یەکەم گەشتی سەر ھەسارەیەکی دیکەی ھەلیکۆپتەرەکە کە ٣ مەتر بەرزبوویەوە و نزیکەی ٤٠ چرکەی خایاند، شوێنی نیشتنەوەی ھەلیکۆپتەرەکە بە مەیدانی برایانی ڕایت ناسێنرا و ھەلیکۆپتەرەکە ھێمای تایبەتی (IGY) لەلایەن ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ICAO)ەوە پێ بەخشرا.

یەکەم وێنەی کۆپتەرەکە کە لەبەرزیدا گرتی .

پێرستی فڕینەکان

[دەستکاری]
ژمارە ڕێکەوت

(ک ج گ)

ماوە

(چرکە)

بەرزترین ئاست

(مەتر/پێ)

ئەنجام
19 ئەپریل 2021
7:30
39.1
٣ مەتر (٩٫٨ پێ) (نزیکەیی) سەرکەوتوو
23 ئەپریل 2021
(تاریخ مقدر)
ھێشتا دیاری نەکراوە
ھێشتا دیاری نەکراوە لەژێر کاردایە
3
26 ئەپریل 2021
(ڕێکەوتی روودان)
ھێشتا دیاری نەکراوە
ھێشتا دیاری نەکراوە لەژێر کاردایە
4
29 ئەپریل 2021
(ڕێکەوتی روودان)
ھێشتا دیاری نەکراوە
ھێشتا دیاری نەکراوە لەژێر کاردایە
5
2 مەی 2021
(ڕێکەوتی روودان)
ھێشتا دیاری نەکراوە
ھێشتا دیاری نەکراوە لەژێر کاردایە

پێشانگا

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «NASA to Attempt First Controlled Flight on Mars As Soon As Monday».
  2. ^ «Mars helicopter's first flight could happen on Monday». Ingenuity could fly four days after the first flight, then three days after the second flight and so on.