بامەڕنێ
بامەڕنێ
במרני | |
---|---|
بە عەرەبی: بامرنی بە ئینگلیزی: Bamarne | |
پۆتانەکان: 37°07′18″N 43°16′15″E / 37.12163°N 43.2709°Eپۆتانەکان: 37°07′18″N 43°16′15″E / 37.12163°N 43.2709°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[١] |
پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
قەزا | قەزای ئامێدی |
ناحیە | ناحیەی بامەڕنێ |
بوون بە شارەدێ | ٢٠٠٠ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەری ناحیە | میران عەبدولڕەحمان |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٫١٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٤٥ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٢٨٠ مەتر (٤٬٢٠٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ٧٢٧[٢]\١،٩٥٧[٣] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(بادینانی) و سریانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) و مەسیحییەت(کاسۆلیکی کلدانی) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٤] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC ٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC ٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
بامەڕنێ یەکێکە لە شارەدێیەکانی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.[٥][٦][٧] بامەڕنێ ناوەندی ناحیەی بامەڕنێیە. دەکەوێتە ناوچەی مێژوویی بەرواری ژێری. دەکەوێتە دۆڵی سەپنا لە قەزای ئامێدی.
شارەدێی بامەڕنێ لە شارۆچکەی ئامێدی (٢٨)کم و (٥١)کم لە شاری دھۆک دوورە.[٨] گوندەکە دەکەوێتە ناو ناوجەرگەی چیای مەتین و پەیڕەوێکی بەھێزی تەریقەتی نەقشبەندی دەکەن.[٩]
بەناوبانگە بە چاندنی سێو، ترێ، ھەنجیر، بەھێ، و بەرھەمھێنانی ھەنگوین کەشوھەوای ھاوینەی فێنکی ھەیە و زستانەکانی زۆر ساردە، بەو پێیەی ڕێگای بە بەفر دەگیرێت.
ناو
[دەستکاری]- بامرنی وشەیەکی ئارامییە کە ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ ئەسڵی، بە واتای (بەیت مەردانی) یان (بەیت ھەردنی) دێت. واتا ماڵی بەخشندەکان.
- ئەم ناوە دەگەڕێننەوە بۆ ئەم گوندەی (بامرنی) وەک (دۆبەردان)، وە کە شێخ ئەبو زەکەریا دەڵێت: لەم گوندەدا ئاشێک ھەیە کە کار لەسەر ئاوی کانیاوەکانی گوندەکە دەکات.[١٠]
جوگرافیا
[دەستکاری]شارەدێی بامەڕنێ ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە گوندی بانکا.
- لە باشوورەوە گوندی سولەھیارێ.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی ئەرەدن ئیسلام.
- لە ڕۆژاواوە گوندی زێوا پیرامویس.[١١]
بە دارستانی دار بەڕوو و درەختی مازوو دەورە دراوە لە ڕۆژھەڵاتیدا شاخێکی تۆکمە لە ئاستی دەریاوە بەرزی دەگاتە ٢٥٠٠ مەتر لە باشوورەوە فڕۆکەخانەی بامەرنی لەلایەن ئینگلیزەکانەوە دروستکراوە و لە ئێستادا لەلایەن سوپای تورکیاوە کۆنترۆڵکراوە.[١٢]
لە ڕووی کەشوھەواشەوە لە وەرزی ھاویندا شارێکی فێنک و ساردە، لە ھاوینیشدا پلەی گەرما لە ٣٠ پلە تێناپەڕێت، لە وەرزی زستانیشدا زۆر ساردە.
مێژوو
[دەستکاری]- بامەڕنێ بۆ یەکەمجار سەدەی ١٠دا وەک گوندێکی مەسیحی ئاشووری بە ناوی (بێت موردانی) لە ژیانی (ڕەبان جۆزێف بوسنایا) کە دانیشتووانەکەی پابەند بوون بە کەنیسەی ڕۆژھەڵاتەوە. ھەروەھا پێشتر کۆمەڵگەیەکی جولەکە لە بامەڕنێ نیشتەجێ بوون.[١٣][١٤]
- بامەڕنێ سەردەمانێک شوێنی شێخە سۆفییە دیارەکانی نەقشبەندی بووە، دیارترینیان (شێخ غیاثەدین نەقشەبەندی) بوو. ئەوان بە تەقوا و خۆنەویستی ناسراو بوون و شوێنکەوتوویان لە سەرتاسەری عێراق و تورکیا و ئێران و بە گشتی لە سەرانسەری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەبوو، کە لە مانگی ئابی ١٩١٩دا ماڵ و تەکییەکەی لەلایەن ئینگلیزەکانەوە وێران کرا، بەڵام دواتر ڕێگەی پێدرا بگەڕێتەوە. لەم سەردەمەدا شەش حەوت ماڵی جولەکە ھەبوون. ھەرچەندە گوندێکی بچووک بوو، بەڵام بامەڕنێ ناوەندێک بوو بۆ ناوچەی بادینان و تەکیەکەی لەلایەن زۆرێک لە شوێنکەوتووانییەوە سەردانی دەکرا.[١٥]
- بە بڕیاری ژمارە (١١٩٧) لە بەرواری ٠٢/١٩/٢٠٠٠ لەسەر داوای پارێزگاری دھۆک بۆ حکوومەتی عێراق گۆڕدرا بۆ ناحیە.
- لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، (میران عەبدولڕەحمان) کرایە بەڕێوبەری ناحیەی بامەڕنێ، بەمەش دەبێتە یەکەم ژن کە بەڕێوبەری ناحیەیە لە پارێزگای دھۆک.[١٦]
- ھێزەکانی تورکیا بە یاوەری تانکەکانیان تا ئێستاش لە ناحیەی بامەڕنێ نزیک قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک جێگیرن و بە چڕی لە گوندی سیلی جێگیرن کە بە بێدەنگی و قبوڵکردنی ھەرێمی کوردستان داگیرکراوە. بوونی ھێزەکانی تورکیا لەو ناوچەیە بەشێوەیەکی ڕێکخراو ڕوویداوە و پێشبینی دەکرێت لە ھەرێم بمێننەوە و لێی دەرنەچن سەرەڕای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٣ بڕیارێکی دەرکرد و داوای کرد ئەو ھێزانە خاکی ھەرێمی کوردستان بەجێبھێڵن ، کە لەسەر داوای پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٥ ھات بەمەبەستی شەڕکردن لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان و بەمەبەستی چڕکردنەوەی ھێزەکانی لەدژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کاتی شەڕی براکوژی.[١٧]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
- ^ https://reliefweb.int/attachments/24664eaa-e358-30cd-8c7f-4b3d6ff269eb/KRSO_IOM_UNFPA_Demographic_Survey_Kurdistan_Region_of_Iraq.pdf
- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ https://www.hawlergov.org/app/node/393
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ زانیارینامەی سەرھێڵی کورد پیدیا
- ^ https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=18419&Jor=4
- ^ فرنسیس, بشیر یوسف. موسوعة المدن والمواقع فی العراق - الجزء الأول (in Arabic). Vol. 1. E-Kutub. p. 119.
- ^ https://web.archive.org/web/20160818111807/http://www.gilgamish.org/printarticle.php?id=5079
- ^ https://www.openstreetmap.org/way/844213486
- ^ https://web.archive.org/web/20150402152439/http://sotkurdistan.net/index.php?option=com_k2&view=item&id=25200:الجيش-التركي-يحتل-قرية-سيلي-التابعة-لقضاء-العمادية-داخل-أقليم-كوردستان&Itemid=273
- ^ Wilmshurst, David (2000). The Ecclesiastical Organisation of the Church of the East, 1318–1913. Peeters Publishers.
- ^ http://archive.diarna.org/site/detail/public/82/
- ^ Zaken, Mordechai (2007). Jewish Subjects and Their Tribal Chieftains in Kurdistan: A Study in Survival. Brill.
- ^ https://www.rudaw.net/english/kurdistan/031220201
- ^ https://web.archive.org/web/20150402152439/http://sotkurdistan.net/index.php?option=com_k2&view=item&id=25200:الجيش-التركي-يحتل-قرية-سيلي-التابعة-لقضاء-العمادية-داخل-أقليم-كوردستان&Itemid=273
ئەم «کوردستان» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using Lang-xx templates
- Infobox mapframe without OSM relation ID on Wikidata
- Pages using photo montage with one or fewer images
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای دھۆک
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- ناحیەکان
- نیشتەجێبوونی کوردەکان لە عێراق