بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەنسار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەنسار، پشتیوانان (بە عەرەبی: الأنصار‎) لە مێژووی ئیسلامدا خەڵکی مەدینەن کە پشتگیریان لە پێغەمبەر محەممەد کردووە. ئەوان سەر بە ھۆزی ئەوس و خەزرەجن و پێش ئیسلام شەڕی درێژخایەن و دڕندانە لە نێوان ئەوس و خەزرەجدا ھەبووە، دواھەمینیان لە ڕۆژی بوعاس بووە پێش کۆچی پێغەمبەر.

  • ئەوس: ئەوان کوڕی ئەوس کوڕی حارس کوڕی سەعلەبە کوڕی عەمر کوڕی عامر کوڕی حارسە کوڕی سەعلەب کوڕی مازن کوڕی ئەزد.[١][٢]
  • خەزرەج: ئەوان کوڕانی خەزرەجی کوڕی حارسە کوڕی سەعلبەی کوڕی عەمری کوڕی ئەمیری کوڕی حارسە کوڕی سەعلەبە کوڕی مازن کوڕی ئەزدن.[١][٢][٣]

خودای گەورە ستایشی ئەنساری کردووە لە قورئاندا:﴿وَالَّذِينَ تَبَوَّءُوا الدَّارَ وَالْإِيمَانَ مِنْ قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِمَّا أُوتُوا وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ وَمَنْ يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ۝٩ [حەشر:٩] (کوردی: ئەوانەی که پێشتر ماڵ و شوێنی خۆیان ئاماده کرد بۆ پێشوازیی له کۆچبەران و دڵ و دەروونی خۆیان ڕازاندەوه بەئیمان، ئەوانەشیان خۆش دەوێت که کۆچیان کردووه بۆ لایان و له دڵ و دەرونیاندا جێی هیچ جۆره حەسوودی و بەخیلیەك نابێتەوه (لەسەر ئەوەی که بەشی کۆچبەران دراوه و بەشی ئەوان نەدراوە)، حەز به بەخشینی دەستکەوتەکان بەوان دەکەن، فەزڵی ئەوان دەدەن بەسەر خۆیاندا هەرچەنده هەژارو نەداریشن، جا ئەوەی خۆی له نەفسی ڕەزیلی بپارێزێت و زاڵ بێت بەسەریدا، ئا ئەوانه هەر سەرفرازن.)

  • ﴿وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ۝١٠٠ [تەوبە:١٠٠] (کوردی: خوای میهرەبان لەوانەی که پێشکەوتن و یەکەم کەس بوون له ئیسلام بوون و خزمەت کردنی ئیسلامدا لەکاروانی کۆچبەران و پشتیوانان و ئەوانەی که به ڕێکوپێکی شوێنیان کەوتوون، ڕازی بووەو ئەوانیش لەو ڕازی بوون، باخەکانی بەهەشتی بۆ ئاماده کردوون که چەندەها ڕووبار به بەردەم کۆشکەکانی و بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ نەمریدا بۆ هەمیشەیش تیایدا دەمێننەوە، ئەو سەرئەنجامه سەر کەوتنێکی زۆر گەورەیە.).
  • ﴿لَقَدْ تَابَ اللَّهُ عَلَى النَّبِيِّ وَالْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ الْعُسْرَةِ مِنْ بَعْدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيقٍ مِنْهُمْ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ إِنَّهُ بِهِمْ رَءُوفٌ رَحِيمٌ ۝١١٧ [تەوبە:١١٧] (کوردی: سوێند بەخوا بەڕاستی خوا تەوبەی قبوڵ کرد له پێغەمبەرو کۆچبەران و پشتیوانان، ئەوانەی که شوێنی پێغەمبەر کەوتن لەکاتی سەغڵەتی و تەنگانەدا (له غەزای تەبووکدا)، دوای ئەوەی که خەریک بوو دڵی دەستەیەکیان له خشته بچێت و (بێزاری دەربڕێت)، لەوەودوا تەوبەو پەشیمانی ئەوانیشی قبوڵ کرد، چونکه بەڕاستی ئەو پەروەردگاره بەسۆزو میهرەبانه لەگەڵیاندا.).

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «أھل بیعتی العقبة من الأنصار (سیرھم ومناقبھم) - عابد براک محمود خلف الأنصاری، الدکتور - کتب Google». web.archive.org. 2020-06-03. لە ڕەسەنەکە لە 6 یونیو 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە 2020-06-06 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ ئ ا «صحیح مسلم بشرح الأبی والسنوسی 1-9 ج8 - الأبی والسنوسی - کتب Google». web.archive.org. 2020-06-03. لە ڕەسەنەکە لە 6 یونیو 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە 2020-06-06 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ «عمدة القارئ شرح صحیح البخاری الجزء الأول 17*24 Omdat Al Karee V1 - dar al fikr, العینی، hadith, fikh, islamicbooks - کتب Google». web.archive.org. 2020-06-03. لە ڕەسەنەکە لە 6 یونیو 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە 2020-06-06 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)